ماده‌ی 140 :
ماده‌ی 140 ماده‌یه‌ك بوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به زۆر‌و هه‌روه‌ها بۆ رازی كردنی دڵی كوردیش دانرا ، گه‌رچی ماده‌كه كه‌م و كوڕی زۆری سه‌باره‌ت دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه‌و ساڕێژكردنی زامه‌كانی ئه‌نفال و جینۆساید‌و سڕینه‌وه له سنوری پارێزگای كه‌ركوك تیایه .
من هه‌ر دوای ده‌رچوونی ماده‌كه وتارێكی درێژم له سه‌ری به ناونیشانی " كه‌ركوك له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ماده‌ی 140دا نووسی " .
ماده‌كه هه‌موو كێشه‌كانی چڕ كردوه‌ته‌وه له سێ خاڵدا " ئاسایكردنه‌وه ، سه‌رژمێری ، راپرسی " هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زۆربه‌ی لایه‌نه‌عه‌ره‌بی و توركمانیه‌كان دژی وه‌ستانه‌وه ، كوردیش ماده‌كه‌یان قه‌تیس كرد له وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوودا .
ماده‌كه ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت كه‌ركوكه گرێدراوه به پارێزگاكانی " سلێمانی ، هه‌ولێر ، موسڵ ، تكریت ، دیاله‌وه "
گروپی دیراسه كردنی عیراق به سه‌رپه‌رشتی جێمس بیكه‌رو لی هاملتن ،له راسپارده‌ی ژماره 30دا ده‌ڵێن " به زانینی ئه‌و بار‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌ی له كه‌ركوكاهه‌یه‌و بۆ خۆلادان له توند و تیژی ناوخۆی كه ده‌كرێت بیكاته به‌رمیله بارود ،ناكرێ پێش كۆتای 2007 ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت " ئه‌و كاته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، بارزانی و تاڵه‌بانی و ئه‌وانی تر هیچیان نه‌وت .
كه پێشمه‌رگه گه‌یشته وادی نه‌فتپشت خورماتوه‌وه و داعش له زۆر شوێنه‌وه شكان ، بارزانی وتی ماده‌ی 140 جێبه‌جێكرا ، بێئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئه‌و قه‌زاو ناحێیانه بگێڕێته‌وه كه له سنوری هه‌رێمدان ، چ جای ئه‌وانه‌ی سه‌ر به تكریت و دیاله و گێڕانه‌وه‌ی شه‌رگات بۆ سه‌ر موسڵ .
ئێستا كه بیر له چاره‌نووسی كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه وكه‌ركوكیه‌كان به دوای ده‌رچه‌و ده‌رفه‌تی تردا ده‌گه‌ڕێن ، كه‌مال كه‌ركوكی باسی خیانه‌ت ده‌كات ، له كاتێكا كه‌مال كه‌ركوكی كاتێك كه سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان بوو نه‌یتوانی قه‌ره ده‌ره‌ش له چنگی عه‌ره‌باندن بپارێزێ .
باشه كه دكتۆر كه‌مال وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت "جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ته‌نها چاره‌سه‌ره" ئه‌و له 2005تا 2017 خه‌ریكی چی بوو ، بۆ نه‌یتوانی چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لاربگێڕێته‌وه سه‌ركه‌ركوك له كاتێكا ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه ده‌ستوری بوو .
هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ده‌رچه‌یه یان خیانه‌ت :
له بنچینه‌دا هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ یه‌كێكه له ده‌رفه‌ته‌كان و له ده‌ستوریشا ئاماژه‌ی پێدراوه ماده‌كانی 116و 119، به‌ڵام هه‌ر وا ئاسان نیه‌و ده‌ستبۆ بردنی زۆر زه‌حمه‌ته‌و كێشه‌و گرفتی زۆریشی لێده‌كه‌وێته‌وه ، به‌ڵام خیانه‌ت نیه ، جارێ دانه‌پاڵی تۆمه‌تی خیانه‌ت بۆ هه‌ر جیاوازیه‌ك جۆرێكه له خۆدزینه‌وه‌و خۆ بسمیلكردن و سیاسه‌تی حوشتر ملیه ، هه‌ق نیه به‌و زمانه له سه‌ر هه‌ر ده‌رفه‌ت و جیاوازیه‌ك قسه بكرێت .
كردنی كه‌ركوك به هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ گیر‌و گازی زۆری گه‌ره‌كه‌و شاره‌كه له نێوان پێنج پارێزگای ترا شه‌ت و په‌ت كراوه ، لێیلادراوه‌و خراوه‌ته سه‌ری ، عه‌ره‌باندن و به‌عساندن و ئه‌نفال و تاراندنی تیا پیاده كراوه ، چاره‌سه‌ر كردنی هه‌موو ئه‌مانه به كوت و پڕێك ئه‌سته‌مه ، لێگه‌ڕانیش بابه‌ته‌كه‌ده‌كاته گرێكوێره وه‌ك ئێستا بووه .
له كاتێكا نوێنه‌رانی كورد له پارله‌مانی عیراق
پارله‌مانی كوردستان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان هیچ بیركردنه‌وه‌و ده‌رچه‌و ده‌رفه‌تێكیان بۆ چاره‌سه‌ۆی كێشه‌ی كه‌ركوك پێنیه ، هه‌قه كه هه‌ندێ كاره‌كته‌ر بیر له ده‌رچه‌یه‌كی تر ده‌كه‌نه‌وه گوێیان لێ‌بگرن و گفت و گۆیان له گه‌ڵ بكه‌ن نه‌ك په‌لاماربدرێن .
پڕۆژه‌ی هێشتا گه‌ڵاڵه نه‌كراوی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ قسه‌و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت ، ئایه به چ شێوه‌یه‌ك گه‌ڵاڵه ده‌بێت ، تا چه‌ند خه‌ونی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك پێكدێنێت ، ده‌كرێت كه‌ركوكیه‌كان هه‌موو خۆیانی تیا بدۆزنه‌وه یان نا ، ئایه ئه‌مه له‌مپه‌ره له به‌رده‌م ماده‌ی 140 یان هاوكار ، ئه‌گه‌ر كه‌ركوك نه‌بێته هه‌رێمی سه‌ر به‌خۆ چی ، كه‌ی ماده‌ی 140 جێبه‌جێده‌كرێت و كێ ده‌یكات ، چۆن خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان پێكهاته‌كان بدۆزرێته‌وه ، چۆن وابكه‌ین كه ئیتر له داقوق ماڵی پیره ژنێكی كورد نه‌سوتێنرێت ، له په‌ڵكانه عه‌ره‌به‌كانی ته‌عریب هه‌ڕه‌شه له كورد نه‌كه‌ن ، له چه‌خماخه گه‌نجی كورد تیر باران نه‌كرێت .
پێویسته واز له تۆمه‌ت و خیانه‌ت بێنین و بیر له ده‌رفه‌ت و ده‌رچه بكه‌ینه‌وه ، منیش له ته‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی پڕكه‌ند و له‌ند و نیوه چڵ و ناته‌واودا نیم ئیتر بۆ ده‌بێت خائین بم ، یان هاوڕێكانم بۆ خائینن ، ئه‌وه بیر كردنه‌وه‌یه له ده‌رچه ، یان ده‌سه‌ڵاتی كوردی رێگه‌ی بیر كردنه‌وه‌ی جیاوازیش ناده‌ن ؟.
كورد‌و توركمان و عه‌ره‌ب و كلدۆ ئاشوری كه‌ركوك پێویستیان به پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه ، خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی و كاره ، تاقه‌تی قه‌ومه‌چێتی و گه‌وجاندنیان نیه ، با به دوای ده‌رفه‌تێكا بگه‌ڕێین كه ژیان و ته‌ناهی و ژینگه‌ی خاوێن ده‌سته‌به‌رده‌كات .