1
هه‌ڵبه‌زینه‌وه له سه‌ر ئاڵای ئه‌مه‌ریكا نهئازایهتیه نهتۆڵه كردنه‌وه ، له‌وه خراپتریش ئه‌وه‌یه تۆ له كه‌ركوك ئاغای خامنه‌ئی له پشتته‌وه بێت ، ئه‌وان بێسڵكردنهوهو به ئاشكرا قاسمی سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیسیان كوشت و به شانازیشه‌وه باسیان كرد ، تۆش وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ری ترهمت له مستا بێت له سه‌ر ئاڵای ئه‌مه‌ریكا ههلهۆله ده‌كه‌یت ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه تۆڵه‌كردنه‌وه بێت ، سڵاو له ئاوه‌زی ئێوه كه نازانن چۆن بچنه دیرۆكهوه .
ئه‌مه‌ریكا خۆی ئاڵای خۆی چۆن به كار دێنێ و ده‌یكاته چی كێشه نیه بۆیه ده‌كرێت بیكاته ستیان و ماوێش، بۆ ئه‌وان ئه‌وه خۆشه‌ویستیه ، لێ كه تۆ له سه‌ری هه‌ڵده‌به‌زیته‌وه ، خۆ كورده‌كه نیه له دوای ئه‌وه‌ی ئاڵاكه‌شی ده‌خه‌یته ژێر پێوه هه‌ردێته‌وه ئامێزت.
2
هه‌ردوو رۆشنبیریه‌كه‌ی كه‌ركوك ، ئه‌وه‌ی پارتی كردی به مه‌كته‌ب سیاسی و جێی هێشت ، ئه‌وه‌ش كه یه‌كێتی به موڵكی خۆی ده‌زانێ ، موڵكی خه‌ڵكی كه‌ركوكن ، به‌تایبه‌ت كوردی كه‌ركوك ، من شاهیدم سه‌نته‌ری رۆشنبیری مام جه‌لال بۆ رۆشنبیرانی كه‌ركوكی دروستكرد ، له‌وه‌دا ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری و داناعهسكهرو زۆری دیكه‌ش ئاگادارن ، بۆ رۆشنبیری و هونه‌ر بوو نه‌ك بۆ كاری سیاسی ، ده‌رگا پێوهدانهكهشی ، جگه له‌وه‌ی دژایه‌تیه به رۆشنبیری و هونه‌ر ، له به‌ر خاتری سیاسه‌تیشه .
ئه‌وه‌ی پارتیش كاتی خۆی داگیری كرد ، له سه‌رده‌می فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ی رهوانشادا له پاره‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری دروستكرا بۆ ئه‌مه‌ش شاهیدی زندوو هه‌ن و من نامه‌وێ دیسان ئه‌وه بیربخه‌مه‌وه .
3
داخستنی ده‌رگای سه‌نته‌ری رۆشنبیری له كاتێكا كه ده‌بوو فێستیڤاڵی دوه‌می كورته فیلمی تیا به‌ڕێوه بچێت وه‌ك ئه‌وه‌وایه تۆڵه‌ی هه‌ڵبه‌زینه‌وه‌ی سه‌ر ئاڵاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار بووی ئه‌و فێستیڤاڵه بكرێته‌وه ، سه‌یره‌كه لێره‌دایه ، كابرا بهههڵبهزینهوه له سه‌ر ئاڵای ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری كه‌ركوك ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی خوێنی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس بكاته‌وه ، له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌شدا ده‌رگای سه‌نته‌ره‌كه كڵۆم ده‌ده‌ن .
سهیركهم سیایه‌ت به چ ده‌ردێكی بردوین .