هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زۆر كه‌سی دڵسۆز داوای كرد گۆڕان نه‌چێته حكومه‌ته‌وه، به‌ڵكو درێژه به ئۆپۆزسیۆن بون بدات. سودی نه‌بو...
پاشان كه چوه حكومه‌ت به چه‌ند مانگێك پێش ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانمان، به نوسراو و به زاره‌كیش دیسان داوا كار گۆڕان له حكومه‌ت بكشێته‌وه. سودی نه‌بو...
هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی دوای ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانی گۆڕان له حكومه‌ت، دیسان به نوسراو و به زاره‌كی چه‌ندین جار داوامان كرد گۆڕان، به ره‌سمی له حكومه‌ت بكشێته‌وه، دیسان هه‌ر سودی نه‌بو...
دواتر‌و دواتریش ده‌یان خه‌ڵك و هه‌ڵسوڕاوی دڵسۆز‌و ماندو و تێگه‌یشتو له ئامانج و په‌یامی گۆڕان و پرۆسه‌ی گۆڕانكاری چ به نوسراو چ به زاره‌كی داوای كشانه‌وه‌یان كرد هه‌ر سودی نه‌بو...
له‌و رۆژه‌وه گۆڕان روی له حكومه‌ت كردووه هه‌نگاو له دوای هه‌نگاو له جه‌ماوه‌رو پرنسیپه بنچینه‌یه‌كانی دور ده‌كه‌وێته‌وه...
لاوازبونی گۆڕان به قازانجی ئه‌و هێزانه‌یه كه دژن به گۆڕانكاری، لاوازبونی گۆڕان جگه له‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر بێ ئومێد ده‌كات، هاوكات زیانێكی گه‌وه‌ری بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه هه‌یه...
سه‌رچاوه‌كانی لاوازبونی گۆڕان به‌شێكی كه‌می له ده‌ره‌وه‌ن، به‌شه گه‌وره‌كه‌ی له ناوخۆدان و له ناوخۆدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و رۆژانه ده‌ستوپه‌نجه‌یان له گه‌ڵدا نه‌رم ده‌كه‌ین.
كاتی ئه‌وه‌یه گۆڕان بڕیار بدات، چیتر خۆی به‌م حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حیزب و په‌لو باڵی ناو حیزبانه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كات، كاتی ئه‌وه‌یه ناو ماڵی خۆی رێك بخات، كاتی ئه‌وه‌یه دیراسه‌یه‌كی وردی ئه‌و رابردوه‌ی بكات كه گۆڕانی به رۆژی ئه‌مڕو گه‌یاند....
كاتی ئه‌وه‌یه گۆڕان پرۆژه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه هه‌بێت، به له‌بارچاوگرتنی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی پرۆژه‌ی بۆ بست به بستی خاكی كوردستان هه‌بێت.
گۆڕانكاری پرۆسه‌یه، پێویستی به پرۆژه‌و لێبورده‌یی و كات و نه‌فه‌س درێژی و ئیراده‌و سه‌ركێشی و قوربانیدان هه‌یه، گۆڕانكاری به خه‌ڵكی موحافیزكار ناكرێت، به كه‌سانێك ناكرێت كه هێزی ده‌رونیان زاڵه به سه‌ر هێزی عه‌قڵیاندا...
هه‌ڵڕشتنی گه‌شبینی بێ بنه‌ماو گواستنه‌وه‌ی زانیاری نادروست و بێ ده‌نگی خه‌ڵكانی به‌رژه‌وه‌ند‌یخواز، له ئاست كه‌موكورتیه‌كان، به پاساوی جیا جیا، له مێژودا زۆر سه‌ركرده‌و گروپ و حیزب و حكومه‌ت و پادشا‌و ئیمبراتۆری به ناوبانگ و ده‌ستڕۆیشتوی، توشی كاره‌سات و شكت و له ناوچون كرده‌وه‌ته‌وه.
كاك نه‌وشیروان له مێژوی خۆیدا هه‌وڵی زۆری بۆ خزمه‌تی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی دا، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا له به‌رده‌م به‌رپرسیاریتیه‌كی مێژویدایه، ئایا له دوای خۆی چ حزبێك به جێ ده‌هێڵێت، حزبێك كه وه‌ك ئه‌وانی تر ده‌بێته بار به سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه، یاخودا حزبێك كه قوده‌رتی پاراستنی ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی ده‌بێت كه له سه‌ره‌تاوه گۆڕانمان بۆ دروست كرد.