كه خۆپيشاندان لێرە دەسپێدهكات، ده‌پرسن بۆ دانيشتوانى
سنورى هه‌ولێر نایەنە سەر شەقام؟ لە پرسی خۆپیشانداندا، هه‌ڵه‌ى جه‌وهه‌رى ئه‌وه‌يه
هه‌ڵوێستى خه‌ڵكى هه‌ولێر بخرێته ژێر پرسيارهوه، له كاتێكدا ئه‌سڵ ئه‌وه‌يه گومان
له هه‌ڵوێستى لايه‌نه سياسيه‌كان بكرێت!
با وا گریمانەى بکەین هه‌ر له بنه‌مادا هه‌رێمى
كوردستان ته‌نها له هه‌ردو پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆك پێكهاتوه‌و، دۆخى سياسي و ئابورى
هه‌روه‌ك ئێستا خراپه‌و، گۆڕان و يه‌كێتى و يه‌كگرتوو كۆمه‌ڵیش به قورسايى جەماوەری
ئێستايانهوه له‌و دو پاريزگايهدا بونیان هه‌يه، له‌وه‌ها كاتێكدا پرسيار ئه‌وه‌يه،
ئايا ئه‌م چوار لايه‌نه چ هەڵوێستێکیان دەبێت؟
ئايا ههمويان تهسليمى تاكڕهويهكانى پارتى ده‌بن
يان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى و سياسيان گوشار دروست ده‌كه‌ن و هه‌وڵى
باشكردنى كۆى قه‌يرانه‌كان ده‌ده‌ن، يان تاقه‌ت و حه‌وسه‌ڵه‌ى خه‌بات و روبهڕوبونهوهيان
نابێ و، بنهوبارگهيان بۆ شوێنێکى تر ده‌گوازنه‌وه‌و، ده‌بن به موعارەزهى تاراوگە.
له راستيدا ئێستا وێنه‌كه وا دێته به‌رچاوم،
كه ئەو چوار لایەنە رێگاى سێيه‌ميان هه‌ڵبژاردوه‌و، ده‌ستيان له هه‌ولێر ششتوەو هاتون
له شه‌قام و هوتێله‌كانى سلێمانى پاڵيان لێداوهتهوهو، چاوه‌ڕێى خه‌ڵكى هه‌ولێرن
راپه‌ڕن و ئه‌مانيش بڕۆنهوە سه‌ر خوانی ئامادەکراو.
غیاب و لاوازى چالاکى سیاسى و جەماوەرى ئەم چوار
لایەنە لە هەولێردا، لە کاتێکدایە هیچکامیان ئامادە نین لە حکومەتى بنکەفراوان بکشێنەوە،
لە کاتێکدا بونیان لە حکومەت و دەسەڵات تا ئەو کاتە گرنگە، کە بتوانن ببنە پشتوپەناو
سەنگەر بۆ بەرگریکردن لە ماف و ئازدى هەولێریەکان و هەمو خەڵکى کوردستان.
چۆڵکردنی هەولێرى پایتەخت و جێهێشتنى خەڵکێک، کە
لە لایەن ئەم حکومەتەوە مافى خوراوەو، لە هەمان کاتدا دەستگرتن بەم حکومەتەوە کە مافی
خەڵکى خواردووە، ئەم دژبەیەکیە لە هەڵوێستدا، بە زانین بێت یان بە نەزانى جێبەجێکردنى
ئەجێنداى پارتیە.
خۆ ئەگەر لە گەڵ حکومەتەکەى هەولێردان، فەرمون بە
هێزەوە لە ناو جەماوەرەکەشیدابن، پاشان کوا هەولێر بووە بەو جەهەنمەى تا بەو شێوە مەترسیدارە
ساحەى سیاسى و جەماوەرى بۆ پارتى چۆڵ بکەن!
له هه‌مو دونيادا پارت و رێكخراوه‌كان باره‌گاى
سه‌ره‌كى و سەرکردایەتى و دامهزراوهكانيان ده‌به‌نه پايته‌خت بۆ ئه‌وه‌ى كاريگه‌ريان
له سه‌ر سه‌رچاوه‌ى بڕيار زیاتر بێت، نزيكتربن له نوێنه‌رايه‌تى وڵاتان و له پرس
و چالاكيه مه‌ده‌نى و ديموكراسيهكاندا رۆڵى زياتريان هه‌بێ، كه‌چي ئه‌مانه‌ی خۆمان
به بێ ئه‌وه‌ى شتێکى زۆر گەورە رويدابێت هەریەکەو بە جۆرێک هه‌ولێريان بۆ پارتى چۆڵ
كردوه.
لێره به دوا ئیدى نۆرەى خەڵکی قارەمانى هەولێرە
بپرسن ئه‌رێ ئه‌و لايه‌نانه‌ى ئێمه وه‌ك نوێنه‌رى خۆمان و نوێنه‌رى پايته‌خت ده‌نگمان
پێدان، بۆ کوێ چون؟