گۆڕان ناچاره، له خه‌می ئه‌وه‌دابێت له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك گوشاری جدی دروست بكات، بیر له رێگا‌و بژارده‌ی جیاجیا بكاته‌وه، له‌م رووه نابێت كه‌متره‌خه‌می و سازش بكات.....
به‌ڵام نابێت گۆڕان په‌له بكات و ناچار بێت به وه‌رگرتن یان وه‌رنه‌گرتنی بڕیارێك كه ئه‌وانی تر خه‌ونی پێوه ده‌بینن و، كاری خراپی ئه‌وانی تر ئاسان ده‌كات...
گۆڕان له ژیانی سیاسی خۆیدا دو قۆناغی ئه‌زمون كردووه:
یه‌كه‌م: قۆناغی ئۆپۆزسیۆن بون....
دووه‌م: قۆناغی به‌شداری له حكومه‌ت....
هه‌ریه‌ك له‌و دو قۆناغه به باش و خراپ، هه‌ڵگری خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان بون، له سه‌رده‌می خۆیاندا....
ژیان و جوڵه‌و چالاكی له وه‌همی گه‌ڕانه‌ومان بۆ رابردودا، له باشترین حاڵه‌تدا ده‌مانكات به حزبێكی ره‌جعی....
وه‌ك چۆن ده‌ستگرتن به ئێستاوه، یان مانه‌وه‌مان له دۆخی ئێستادا له باشترین حاڵه‌تدا به‌ره‌و دنیای موحافیزكاری راپێچمان ده‌كات...
كه به بڕوای من هه‌م موحافیزكاری، هه‌م ره‌جعی بون له‌م سه‌رده‌مه‌دا جۆرێكه له مردنی سیاسی......
وه‌ك چۆن قۆناغی ئۆپۆزسیۆن بون و قۆناغی به‌شداری له حكومه‌ت، دوقۆناغی جیاوازبون، ههرهكهیان وه‌ك پێویستی سه‌رده‌می خۆیان ته‌ماشا ده‌كرێن، به هه‌مان شێوه پێویسته گۆڕان له هه‌مو رویه‌كه‌وه بیر له قۆناغێكی سیاسی تر بكاته‌وه‌و خۆی بۆ قۆناغێكی سیاسی نوێ سازبدات، كه له قۆناغه‌كانی رابردو نه‌چێت، به‌ڵكو هه‌ڵگری خه‌سه‌ڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت، كه پێمان تێخستووهو ده‌مانه‌وێ هاوشانی بڕۆین.