ماوه‌یه‌كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ لێشاوی په‌نابه‌ران به‌ره‌و خاكی ئه‌وروپا، ناوی ئه‌نگیلا مێركل وه‌ك قاره‌مانێك ده‌دره‌وشێته‌وه، له‌سۆنگه‌ی په‌نابه‌ران و ئه‌وانه‌ی مه‌یلی كۆچكردنیان هه‌یه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌م ژنه بوەته سمیبولی ئینساندۆستی و فریادره‌سی سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ر، گریانهكانیشی بۆ دۆخی په‌نابه‌ران و (مه‌رگی ئالان) به هێمای ئه‌و ئینساندۆستی ویژدان زیندویهتیه ده‌درێته قه‌ڵه‌م.
چه‌ندین ساڵه جه‌نگێكی وێرانكه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی گرتۆته‌وه، رۆژانه له سوریا‌و عێراق و یه‌مه‌ن و لییاو غه‌زه‌و چه‌ندانی تر ئینسانه‌كان به تراژیدیترین شێوه به‌رەو مه‌رگ ده‌چن، به به‌رچاوی دونیاوه لاشه‌ی هەلا هەلابوی منداڵان له‌ژێر دار‌و په‌ردوی خانوه داڕوخاوهكاندا ده‌رده‌هێنرێن، ئه‌وه وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا هه‌ر باسناكرێن. كه‌چی ئه‌م فریادرهسانهی مرۆڤایه‌تی نه‌ك نایه‌نه سه‌ر خه‌ت و دیفاعێك له‌مافی ئه‌و مرۆڤانه بكه‌ن كه ئاگری جه‌نگ ده‌یانسوتێنێت، به‌ڵكو سەرقاڵی چنینه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگن.
وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا به‌نمونه "كه ئێستاكه له هه‌مو وڵاتانی رۆژئاوا زیاتر له خه‌می وه‌رگرتنی په‌نابه‌راندایه" كه وڵاتێكی گه‌وره‌ی پیشه‌سازیه‌و له به‌رامبه‌ردا ئاستی گه‌شه‌ی دانیشتوان له ئاستێكی ئێجگار نزمدایه، له ئێستادا پێویستیه‌كی زۆری به هێزی مرۆیی هه‌یه هه‌م بۆ به‌رگرتن له‌كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتوان و هه‌م له به‌گه‌ڕخستنیان وه‌ك هێزی كار له دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌م وڵاته. نه‌ك به‌زه‌یی پێداهاتنهوهیهكی بێ بهرامبهرو به‌لاشی ئه‌م وڵاتانه بۆ ئه‌و لێشاوه زۆره‌ی په‌نابه‌ران.
گه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له ئێستاكه فرمێسكی تیمساحی بۆ ئه‌و تراژیدیایه‌ی كۆچبه‌ران ده‌ڕێژن، له‌خه‌می مافی ئه‌و خهڵكهدان ئه‌وا ده‌توانن بنه‌ڕه‌تی كێشه‌ی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر خاكی خۆیان چارەسهكهن كه بێشك به‌شێكی گه‌وره‌ی هۆكاری جه‌نگ و پشێوی ئه‌م ناوچه‌یه په‌یوه‌ندیداره به‌وڵاتانی رۆژئاواوە. یان ئه‌وه‌تا وه‌ك چۆن له‌سایه‌ی سه‌ركرده و سەرۆکەکانیدا، ساڵه‌هایه سه‌روەت و سامانی ئه‌م ناوچه‌یه بەرتیل ئاسا هەڵدەلوشن، ئێستاکەش ده‌یانه‌وێ سامانە مرۆیهكهشی له‌ژێر په‌رده‌ی ئینساندۆستی ئاوه‌ڵاكردنی ده‌رگاكانیان به‌ره‌و روی لێشاوی كۆچبه‌راندا "بۆ ژیانیكی خۆشتر" قوتبدهن!