موده‌تێكه گه‌رمترین مژار‌و باسی ئه‌م هه‌رێمه،رێكه‌وتنامه‌كه‌ی یه‌كێتی گۆرانه،بابه‌تێك له‌ئێستادا له‌نێو ئه‌و هه‌موو قه‌یران و كێماسانه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ده‌رگیرێتی،زۆر ترین فۆكسی له‌سه‌ره،وه له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاشدا زیاتر ئه‌م باسه بۆته رۆژه‌ڤ.
هه‌ندێك ئه‌م رێكه‌وتنە به روداویكی گرنگ وه‌رچه‌رخانێک له ژیانی ساسیی ئه‌م هه‌رێمه ویناده‌كه‌ن و هه‌ندیكیش به روداویكی ئاسیایی و حه‌تمی كه هه‌ر ده‌بوو رویدابا پیناسه‌ده‌كه‌ن،هه‌ندێكیش به خه‌ته‌رو و قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه لێده‌روانن.
ئه‌وه‌ی گرنگه قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌ین،تێروانینه نه‌رێنێكه‌یه له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه،كه ئه‌ویش خۆی له‌چه‌ندین پرسیار ده‌بنێته‌وه؛ئایه ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه نیشانه‌ی شكستی سیساسی كامپی ده‌ژه پارتیه؟ته‌نازول و پاشگه‌زبونه‌وه‌ی نه‌وشیروان هاورێكانێتی له‌و پرانسپ و دروشمانه‌ی كه بزونته‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریان له‌سه‌ر چێكرد و گه‌راندنه‌وه‌یه بۆ نیو "ماڵه گه‌وره‌كه"؟ وه مه‌رگی هێزیكی سیاسی بێ چه‌ك و ره‌خنه‌گری وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه،كه مۆدیلیكی نوێی پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه‌بوو،كه خه‌لكی به‌گشت بیر‌و بۆچون ئایدولۆژیایەکەوه له‌خۆی خركردبۆوه؟ قولكردنه‌وه و زیاتر گه‌وره‌كردنی درزی نیوان هێزه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یه و جۆریكه له موئامه‌ره دژی پارتی؟
ئه‌وانه‌ی ئه‌و رونگه‌یه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی نیوان ئه‌م دوو هێزه ،دووبه‌شن، به‌شێكیان ده‌توانین بلێین ئه‌نتی نه‌وشیروانێكانن كه‌بریتین له پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌لێك كه‌سی نێو یه‌كێتی و كۆنه كۆمونیسته‌كان.به‌شێكی تریشیان پێكدێن له ئه‌و روشنبیرو رۆژنامه‌نوسه ئایدیالیستانه‌ن كه خه‌ون به جیهانیكی یوتۆپیوه ده‌بینن وه هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵسوراوه گه‌نجانه‌ی نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆرانن كه ئه‌زمون و کاری سیاسی و حیزبیان له‌گه‌ڵ دروستبونی گۆران‌دا ده‌ستیپێكردوه،كه به‌شێكیان تا ئیستاكه‌ش له‌ژیر كاری گه‌ری خیتابه پۆپۆلیستیه‌كاندان،كه له‌ئیستادا به‌شێكیان خاوه‌ن پۆستن له بزوتنه‌وه‌كه‌دا.
حیزب وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سیاسی مۆدیرن،ته‌نیام له‌م ڵاتانه‌ی جیهانی سێهه‌مدا موقه‌ده‌سه،حیزب له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌رجه‌سته‌ی هه‌مان ئه‌و فۆرمه خێڵایه‌تیه‌یه،كه له‌ناوچه‌یدا سه‌روه‌ره،هه‌ربۆیه له‌م ولاتانه‌دا حیزب هینده‌ی ئامانجه،روڵه بنه‌ره‌تیه‌كه‌ی خۆی نابینێت،كه ئامرازیكه بۆ ده‌ستخستنی ئامانجگه‌لێك.واته ئه‌وه‌ی گرنگه بۆمانه‌وه‌ی حیزبیكی سیاسی ئه‌و مه‌هام و ئامانجه‌یه كه بكه‌رانی حیزبه‌كه بۆی تیده‌كۆشیت،نه‌ك ناوی حیزبه‌كه،چونكی كاتیك حیزبێك ره‌وایه‌تی بونی ده‌مینێت كه ئامانجێكی هه‌بێت،ئیدی ئه‌و حیزبه چه‌ند حیزبێكی مێژووی و خاوه‌ن سه‌روه‌ریشبێت،نمونه‌ش حیزبی شیوعی و سۆسیالستی كوردستانه،چونكه له‌ئیستادا ئه‌و حیزبانه هیچ ئه‌جنداو دونیابینیەكی جیاوازیان نیه ته‌نیا قاوغه‌كه‌یان ماوه‌ته‌وه.وه نمونه‌یه‌كی تریش حیزبه كوردی و ئیسلامیه‌كانی وڵاتی توركیایه كه له‌م دوو ده‌یه‌ی رابردودا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستوری ئه‌و وڵاته‌وه هه‌لوه‌شێنراونه‌ته‌وه،به‌ڵام چونكه خاوه‌ن ئامانج و دونیابینی بوون،هه‌ربه‌زووی حیزبێكی تریان له‌ژێر ناویكی دی داده‌مه‌زرانده‌وه به‌ڵام به‌هه‌مان پرانسیپ و ئامانجه‌كانی رابردوو، یاخود حیزبی هه‌لوه‌شاوه ده‌چونه نیو حیزبێكی تری سیاسی.له‌م سیاقه‌وه ئه‌وه‌ی له ساڵی 2009 نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌نجامیدا،جوله‌و تاكتیكێكی سیاسی ته‌ندروست و راقیبوو له‌پرۆسه‌ی حومرانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا.به‌رگریكردن بو له‌و دونیابینیه سیاسیه‌ی كه یه‌كیتی نیشتمانی كوردستانی له‌سه‌ر دامه‌زرینرابو.ئه‌وكات باڵی بریاربه‌ده‌ستی یه‌كێتی به‌سه‌ركردایه‌تی تاڵه‌بانی ته‌سلیمی سیاسه‌ته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوبون،سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌ژیر روشنایی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیجی به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك گه‌یشتبوو،كه هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ پارتیدا نه‌مابۆوه،به‌شداری سه‌ركی بون له‌كۆی ئه‌و پرۆسه حكومرانیه‌ی كه پارتی خه‌ونی پێوه ده‌بینی هه‌م له‌ده‌ستورو یاساكان هه‌م له نه‌وتاویكردنی حكومرانی و هه‌م له‌گه‌نده‌لی و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌تی ئه‌م وڵاته،كۆتا شتێكیش دریژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی بوو له حوزه‌یرانی 2013.هه‌ربۆیه ئه‌و به‌رخوردانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاو هاوریكانی له‌ناو یه‌كیتی و پاشان جیابونه‌ویان و دروستكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران،به‌شێكی هینده‌ی له‌پیناوی مانه‌وه‌ی ئه‌و روحه‌بو كه یه‌كیتی پێ دروستبوبو،ئه‌وه‌نده له‌پیناو ویرانكردنی یه‌كیتیدانه‌بو.
بۆ چه‌ند سالێك ده‌چێت،به‌دیاریكراوی پاش شكستی له هه‌لبژاردنی ئه‌یلولی 2013دا،سیاسه‌تی یه‌كێتی گۆرانی به‌خۆیه‌وه بینیوه،له‌ئێستادا ده‌توانین بلێین یه‌كێتی هه‌مان ئه‌و هێزه‌ی سه‌رده‌می رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیجی نیه،هه‌م له ته‌به‌نیكردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی وخواست بۆ گۆرانكاریكردن له كۆمه‌لیك یاسا‌و ملنه‌دان بۆ دریژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌روكایه‌تی بارزانی و ره‌خنه‌كردنی سیاسته‌ی نه‌وت و به‌رزكردنه‌وه‌ی شیعاری چاكسازی،كه ئه‌مانه بۆخۆی شیعار‌و هه‌می گۆرانبوه هه‌ر له‌سه‌رتای دروستبونیه‌وه.وه جگه له‌و گۆرانكاریانه‌ش،له‌پاش نه‌خۆشكه‌وتنی مام جەلاله‌وه یه‌كێتی به‌ده‌ست نه‌بونی رابه‌رێكه‌وه ده‌نالێنێت،كه برستی له حیزبه‌كه بریوه.
په‌یوه‌ست به‌گۆرانیشه‌وه؛له ئیستاكه‌دا ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به‌جۆریك له جۆره‌كان له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كه‌نارگیركراوه.وه ده‌ركه‌وت ئه‌و ئامانج و هه‌مانه‌ی ئه‌و بزوتنه‌ویه خه‌ونی پێوه‌ده‌بینێ،ته‌نیا به‌م هێزه مه‌یسه‌رنابێت.بۆ خودی نه‌وشیروان مسته‌فاش بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌و شوینگه‌یه نیه كه كۆی خه‌ونه سیاسیه‌كانی پێده‌سته‌به‌ربكات،به‌ڵكو تاكتیك ئامرازێكه بۆ ئیحتیواكردنی ئه‌و روبه‌ره‌ی كه ناوی یه‌كێتیه،واته لای ئه‌و پیاوه ستراتیژ یه‌كێتیه،نه‌ك گۆران.ئه‌م تیروانینه‌شم به‌ر له‌چه‌ند مانگێك له دانشتنێكدا به چه‌ند هاورێیه‌كی گۆرانخواز گوتبوو.
وه له‌په‌نا ئه‌و هۆكارانەی ئاماژه‌مانپێكرد،دابه‌شبونه ئیقلمیه‌كه‌ش رۆڵی خۆی هه‌یه له نزیكخستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو هێزه،كه ئه‌م دوو هێزه هه‌م به حوكمی جوگرافیا هه‌م به حوكمی دونیابینیان له‌سه‌ر به‌رەیەكی ناوچه‌یی حسابن.
هه‌ربۆیه له ئێستادا نزیكبونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆران،ته‌نانه‌ت تا ئاستی یه‌كگرتنیش كرده‌یه‌كی مه‌شروعه‌و به‌مانای شكست و ته‌راجوعكردنی نه‌وشیروان و هاورێکانی نایه‌ت له‌و پرنسیپ و ئامانجانەی كه هه‌یانبوه،به‌ڵكو ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه به‌پێی ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌بێت كه وابریاره له‌گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا واژۆی بكات،هاتۆته سه‌ر قه‌ناعه‌تی گوران.زۆربه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی له‌نێو ده‌قی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه‌دا بونی هه‌یه له رابردودا به‌شیكبون له ئه‌جنداو دروشمه‌كانی گۆران،هه‌م له‌په‌یوه‌ست به سیسته‌می سیاسی،چاسازی،ئابوری ونه‌وت،پیشمه‌رگه‌و جیهازی ئه‌منی،لامه‌ركه‌زێت،چه‌ندانیتر.هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵین ئه‌وه یه‌كێتیه ته‌سلیمی گوتار‌و دونیابینی گۆرانبوه،نه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فاو بزوتنه‌وه‌كه‌ی،وه به‌بێ هیچ ده‌ستكه‌وت و به‌ده‌ستبه‌تاڵیه‌وه به‌ره‌و "ماڵه گه‌وره‌كه" گه‌رابێتنه‌وه.هه‌ربۆیه ئه‌م جوڵه سیاسیه گه‌ر به مه‌سارو ئاقاری خۆیدا بروات هێزێكی سیاسی خاوه‌ن پێگه له‌بری دوو هێزی ناته‌باو دژیه‌یه‌ك و بێ گوتار، دێنێته گۆرێ كه كاریگەری گه‌وره له‌سه‌ر پرۆسه‌ی حوكومرانی ئه‌م هه‌رێمه داده‌نێت،ده‌توانێت هه‌م سنورێك له‌به‌ر ده‌م هه‌ژمون و بالاده‌ستیه‌كانی پارتی دابنێ،ببێته ئه‌ڵته‌رناتیڤی سیاسیه‌ت و ستراتیجی پارتی و په‌كه‌كه.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئه‌م دوو هێزه ته‌مه‌نی پێكه‌وه‌كاركردن و هاوبه‌شی و هاوسه‌نگه‌رییان زۆر زیاتره له‌ته‌مه‌نی جودابونه‌وه‌و سه‌نگه‌ر له‌یه‌گرتن،وه هه‌ره‌وه‌ها به‌دریژایی چه‌ند ساڵی ناكۆی به‌ربه‌ركانیان كارنه‌گیشتۆته ئێسك شکاندن و به‌ریه‌كه‌وتنی چه‌كداری،كه له‌م ناوچه‌یدا شتیكی زۆر واریده.وه هه‌روه‌ها وه‌ك پێشتریش باسمانركرد له ئێستادا یه‌كێتی له‌غیابی تاڵه‌بانیدا،گرفتاری بێ رابه‌ریه،كه‌سێك نیه له‌ناو ئه‌و هێزه‌دا توانای رابه‌رایه‌تیكردن و به‌ریوه‌بردنی هه‌بێت،له‌ئێستادا ته‌نیا كه‌سیك ئه‌و مه‌رج و قابیلێته‌ی هه‌بێت و له‌لایه‌ن به‌شیكی زۆری سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هیزه‌وه قبوڵكراو گولێگیراوبیت خودی نه‌وشیروان مسته‌فایه،هه‌ربۆیه له خه‌ملینی وه‌ها پروژه‌یه‌كدا هه‌م یه‌كێتی له‌قه‌یرانی بێ رابه‌ری قوتاری ده‌بێت،هه‌م نه‌وشیروان مسته‌فاش ده‌توانیت ئامانجه سیاسیه‌كه‌ی به‌دیبهینیت و رابه‌ریتی ناوچه‌ی سلیمانی بكات و وه‌همی بێ به‌دیلی بارزانیش به‌تاڵبكاته‌وه .