كاتی خۆی كه نه‌وشیروان مستەفا یه‌كێتی به‌جێهێشت ده‌یتوانی به‌شێكی زۆری هیزه چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رێت،له‌په‌نا حیزبه نوێكه‌یدا وەک پارتی و یه‌كێتی خاوه‌نی له‌شكر و هیزی تایبه‌تی خۆیبێت.ئه‌مه بۆ ئه‌و زاته زۆر ئاسانبوو.
یه‌كه‌م:له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و سه‌روه‌خه‌ته‌دا وه‌به ئێستاشه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا شتێك نیه به‌ناوی ده‌وڵه‌تی قانون و موئه‌سات و هێزی نیشتمانی،تا دروستكردنی هێزیكی سه‌ربازی تێیدا غه‌ریب و تاوانبێت،ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێت كه ژماره‌ی میلیشیاكان ژماره‌یه‌كی تری سه‌ربارده‌بو.
دوه‌م:به‌هۆی ئه‌و قوڵایی و كاریگه‌ریه مێژوییە‌ی كه نه‌وشیروان مستەفا له‌نێو هیزه چه‌كداره‌كانی یه‌كێتیدا هه‌یبوو،ده‌یتوانی ھێزە چەکدارەکانی یەکێتی بکاتە دوو کەرتەوە،ئەو فەرماندە سەربازیانەشی کە لەگەڵ ئەوبون له‌بری ئه‌وه‌ی ھەر خۆیان بێنە دەرەوە بەشێک لە ھێزەکەی یەکێتیش لەگەڵ خۆیان بەرن (وه‌ك ئەوەی مه‌حمود سه‌نگاوی ماوەیەک لەمەوبەر وه‌ك هه‌ره‌شه‌یه‌ك بەگوێی سەرانی یەکێتیدا دەیدا) كه له‌وكاته‌دا هاورێكانی كاك نه‌وشیروان،كه له ئیستا سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وكه‌ی ده‌كه‌ن وه‌زیری ناوخۆ‌و جێگری فه‌رمانده‌یی گشتی و به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش و خاوەن پلەو به‌رپرسیارتی باڵای سه‌ربازی بون.
به‌ڵام نه‌وشیروان مستەفا بۆ ئه‌مه‌ی نه‌كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌كانی كوردستانی ئیران له دوو ده‌یه‌ی رابردودا كردیان،كه وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد له‌توانایدا هه‌بو بیكات؟ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاورێكانیدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مێژو سه‌روه‌ریانه‌ش بون كه له ناو یه‌كێتیدا تۆماریانكردبو.
وەڵامه‌كه ئه‌وه‌یه؛ نه‌وشیروان مستەفا له‌سه‌ر راوكی رابردوو نه‌ده‌ژیا.ئه‌و ده‌یوست له‌رێی دروستكردنی هێزیكی سیاسی مه‌ده‌نیه‌وه كه هێزی له جه‌ماوه‌رو ده‌نگده‌رانه‌وه وه‌رگرتبێت ئه‌م هه‌رێمه به‌ره‌و قۆناغێکی سیاسی وا به‌رێت؛كه له‌بری ململانێی سه‌ربازی،ململانێی مه‌ده‌نی و خه‌باتی په‌رله‌مانی پایه‌كانی پیكبێنێت.وه ئه‌گه‌ر به وه‌یژدانه‌وه سه‌یری دیمه‌نه‌كانی ئه‌م ده‌یه‌ی رابردو بكه‌ین؛تێده‌گه‌ین ئه‌م زاته تا ئه‌و كاته‌ی وه‌فاتی كرد سه‌ر باری ئه‌و هه‌مو كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ش چه‌نده راستگۆ‌و موكوڕبوه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و مۆدیله كه هه‌ر خودی خۆی داهینه‌ری بوه له‌م هه‌رێمه‌دا.
له ئیستا جه‌ده‌لێك له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا دروستبوه؛كه ئایه گۆران چۆن به‌رده‌وامبێت؟گۆران هه‌ر به‌و مۆركه مه‌ده‌نیه‌وه بمنێته‌وه یاخود وه‌ک یه‌كێتی و پارتی خاوه‌نی له‌شكرێكی تایبه‌تی خۆیبێت؟
بابه‌تی مه‌ده‌نی بون یاخود چه‌كداربونی گۆران به‌هۆی ئاڵنگاریه‌كانی هیزه‌كانی فه‌رمانره‌وا(كه خاوه‌نی هێزی چه‌كدارین) هه‌ر له دروستبونی بزوتنه‌وه‌كه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت،به‌ڵام وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته به‌جۆریك كه ببێته جێی مشتومڕی به‌شێكی زۆری بزوتنه‌وه‌كه‌و ده‌ره‌وه‌ی بزتنه‌وه‌كه‌ش له‌و كاته‌وه ده‌ست پێده‌كات كه پارتی رێگری له سه‌رۆكی په‌رلەمان دەکات.وه روداوه‌كانی 12/5 یش ئه‌م بابه‌ته‌ی به زه‌قتر هێنایه‌وه به‌ر باس.كه له ئیستادا به هۆی ئه‌و روداوه‌وه خه‌ریكه رایه‌كی گشتی له‌نێو بزوتنه‌وه‌كه دروستده‌بێت روه‌و ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت بزتنه‌وه‌ی گۆران خاوه‌نی له‌شكری خۆی بێت له پیناو "پاراستنی دیموكراسی".
لێره‌دا پرسیاریكی گریمانەیی دیته ئاراوه؛ئایه ئەگه‌ر نه‌وشیروان مستەفا خۆی له ژیاندا بوایه روداوه‌كه‌ی 12ی ئەم مانگە به‌و چه‌شنه نائومێدی ده‌كرد كه بیر له رێگا چاره‌یه‌كی وه‌ها بكاته‌وه؟یان وه‌ك روداوی ئه‌لبیسه‌كه‌ی ساڵی 2013 مامەڵەی لەگەڵ دەکرد و لەسەر ھەمان بەرنامە مەدەنێکەی بەردەوام دەبو؟
خۆ ئەو کاتەشی کە رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مانكرا رەوانشاد له ژیاندابوو.راستە تەندروستی باشنەبوو،به‌ڵام له چالاكی سیاسی نه‌كه‌وتبو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وەک پەرچەکرداری ئەو رێگریە مەیلێکی وەھا لە ئارادابو،بەڵام ئەو جگە لە ئاماژەیەکی کورت لە کۆڕێکدا لە لەندەن لەسەر بەدیلەکانی خەباتی پەرلەمانی ھیچی تری نەگوت،تەنانەت دوای مودەتێکیش کردەیەکی سیاسی تری ئەنجامدا،کە ئەویش رێکەوتن بو لەگەڵ یەکێتی کە چەقی ئەو کردە سیاسیەش لە نێو پەرلەماندابو.
هه‌ربۆیه دروستكردنی هێزیكی سه‌ربازی له‌لایەن بزوتنەوەی گۆرانه‌وه کردەیەکی ھێندە ئاسان و صەتحی نیە،کە له‌كاتیكدا ئه‌م بزوتنە‌وه‌یە بریاریدابێت به‌شوین پێکانی نه‌وشیروان مسەفادا هه‌نگاو بنێت و به‌رده‌وامێت.وه لەم کاتەدا هه‌نگاوێکی وەھا ئەوی لێدەخوێندرێتەوە؛کە ئەم بزوتنەوەیە دەیەوێت ھێزی سەرکردە کاریزمێکەی لە چەکدا بدۆزێتەوە،واتە بۆ ئەوەی وەک سەردەمانی نەوشیروان مستەفا بە ھێزبێت دەبێت خاوەنی چەک بێت،کە لەکاتێکدا ئەو زاتە لە بێ چەکیدا پەنای نەبردبوە بەر خەباتی مەدەنی.
باشترین رێگا لە ئێستا بۆ گۆڕان ئەوەیە؛لەبری ئەوەی لەڕێی چەکەوە قەرەبوی ھێزی نەوشیروان مستەفا بکاتەوە،بیر لە رێگا چارەو ھەنگاوی تر بکاتەوە؛کە ترۆپکی ئەو رێگا چارانەش بە خۆدا چونەوەو یەکڕیزی کۆکردنەوەی ئەو کەسایەتی و توانایانەیە کە لە خەمی گۆرانکاری راستەقینەدان.
وه له‌گه‌ڵ ھەموو ئه‌مانه‌شدا گه‌ر دروستکرنی ھێزی چەکداری بۆ گۆڕان بشبێتە زەڕورەت و بێچەوانەی بەرنامەو ڕێبازە بنەڕتیەکانی گۆرانیش نەبێت ھەر نابێتە ھۆکاری سنور دانان بۆ دەسەڵات و "پاراستنی دیموکراسی"وەک چەند ھەڵسوڕاوێک ئیدیعای بۆدەکەن.وە لە ھێزێکی سنوردار تێپەڕناکات،لە باشترین حاڵەتدا تەنھا دەتوانێت رۆڵی پاسەوانی گردەکە بگێڕێت.چونکە گەر بتەوێ ھێزێکی وات ھەبێت کە سنور بۆ دوو حیزبەکەی دەسەڵات دابنێت،دەبێت ھەمان ئیمکانێتی مادی و سەربازی ئەوانت ھەبێت،کە گۆڕان توانای دەستەبەرکردنی نیە.چونکە دروستکردنی ھێزێکی سەربازی بەتایبەت لەم عەصرەدا تەنیا بەوە ئیکتیفاناکات کە چەن ھەزار گەنجێکی دڵ گەرم بە کڵاشنکۆفێکەوە لێتخڕببنەوە، بەڵکو پێویستی بە ئیدامەو پڕ چەکردنە.
وە لە کۆتایشدا ھەر ھێزێک لە دەرەوەی دەسەڵات، هێزی کۆتایی هێنان بەم دوو حیزبەی لە باردا نەبێت نەبوونی باشترە.