کوردبون لەنێوان وێنەکانی بەردەم کەعبەو بورجی ئیڤڵدا

هه‌ژیر که‌مال مسته‌فا

ھیچ میلەتێک بەقەد کورد روداو بابەتەکانی دنیای دەرەوەی خۆی نایجوڵێنێت و سەرقاڵیناکات.

 
کوردبوون؛لە غیابی خەونی دەستە جەمعی و یەکترقبوڵکردندا،لەنێو بازنە خێڵەکی و جەستە ھەلابوەکەیدا،ھیچ بەھانەیەکی پێ شکنایەت تا ئارایشتی کەرتوپەرتی و کینە و گرێ ناوخۆییەکانی پێبکات،جگە لە بابەت و روداو،ململانێ و جەمسەگیرێکانی درەوەی دنیای خۆینەبێت ھەربۆیە دەبینین؛

 
لەسەر ململانێیەکی وەرزشی،کە روحێتیێکی وەرزشی گەرەکە،دەبێتە مایەی کێشەو تا کوشتار سەردەکێشێ.وک ئەوەی دوو یانەی وەزشی وەک (ریاڵ و بارشەلۆنا)کە ھەزاران کیلۆمەتر لێمانەوە دوورە،لەنێو ئەم ھەرێمەدابن یاخود،ئەم ھەرێمە سەر بەئیسپانیابێت!

 
ئەمە جگە لەوەی لەسەر ئەمریکاو چین و روسیا،لەسەر سونەو شیعە،لەسەر ئێران و تورکیا،لەسەر عەرەب و ئیسرائیل،لەسەر سعودیەو تورکیا،لەسەر ئازربایجان و ئەرمینیا.لەسەر ئیگۆر و چین،لەسەر بودی و مسوڵمانەکانی میانمار،لەسەر سیسی و ئیخوانی میسر،تازەترینیان؛لەسەر سیکۆلارێتەکەی فەرەنساو ئیسلامێتەکەی ئاردۆگان و قەرەزاویی و مەدخەلێکان،.....کێشەمانە.

 
کەچی تەنیا لەسەر شتێ کێشەمان نیەو لەگەڵیدا ئەرۆین؛کێشە بونیادیی و ئەزەلێکانی خۆمانە!


کاتی خۆی دەگوترا:لەمۆسکۆ باراندەبارێ لێرە چەتری بۆ ھەڵدەدەن.وەک چۆن لەو سەحرایەی سعودیە وشکەساڵیبێ،لێرە نوێژەبەبارانێی بۆدەکەن!
حیزبی ئیسلامیەو ھەدەفەکەی بەدیھێنانی حوکمی شەریعەتە کەچی لافی دیموکراسێت لێدەداو بەرخورد لەگەڵ ھەموو ئەو سیستەم و یاسانەدا دەکات کە بەرھەمی خۆیان گوتەنی"کافرانە"!

 
بەحسابیش حیزبی سیکۆلارە کەچی دەخالەت لە ھەڵبژاردنەکانی یەکێتی زانایانی ئیسلامیدا دەکات و لە حیزبە ئیسلامیەکان زیاتر شەری بردنەوەی بۆدەکات!
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ؛کە حیزب و ھەر گروپێکی تری کوردی،جگە لە کۆمەڵێک شکڵیات،تەجاوزێکی دونیا خێڵەکیەکەی نەکردوە و لەھەمان گۆماوی رابردوودا مەلەدەکات.حیزبیبون و پاشان سیکۆلاربون یان ئاینییبون تەنیا پۆشاکێکەو خەرەندو دیوارە ئەزەلێکانی کوردبونی پێداپۆشیوە.

 
ئەگینا لە ئەرزی واقعدا ھیچیان میکانیزم ویستی جێکەوتکرنی دروشمەکانیان نییە.


ھەربۆیە؛نە قسەکەی ھێمن ھەورامی راستە،نە قسەکانی لایەنە ئیسلامییەکان.راستێکەی کوردبوون بەر لەوەی پێویستی بە دۆستایەتی فەرنساو دڵرازیکردنی ئاردۆگانبێت،پێویستی بەیەکترقبوڵکردن و دۆستایەتی خۆیەتی،پێویستی بە شکاندنی دیوارەکان و پڕکردنەوەی خەرەندەکان و کردنەوەی گرێکانە،پێویستی بە تەجاوزکردنی عەقڵێتی خێڵە،دواجاریش پێویستی بە خەونێکی دەستەجەمعی و ھاوبەشە لەم خاکەدا.

 
وەک چۆن؛بەبێ ئەوەی نەمن بایکۆتی شەرابی "فەرەنسی" بکەم و نەباوکیشم واز لە نوێژو عیبادەتەکەی بھێنێت،لە ماڵێکدا بەتەبایی ئەژین.


30/10/2020



وتارەکانی تری نوسەر