د. دارا محەمەد
یه‌كێك له‌و هۆو پاساوه بێبنه‌مایانه‌ی به‌شێك له رۆشنبیران دیهێننهوه بۆ ده‌نگدان به به‌ڵێ له ریفراندۆمدا ئه‌وه‌یه كه با لێگه‌ڕێین ده‌وڵه‌ت دروست ببێت و پاشان قسه له‌سه‌ر جۆری ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكه‌ین كه بۆمان دروستده‌كه‌ن و دواتر باس له دیموكراسی و بونیادی ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌كه‌ین.
بێگومان یه‌كێكی تر له‌و شتانه‌ی له‌م ریفراندۆمه‌دا ده‌بینرێت ئه‌و قه‌یرانی بڕیاردانه‌یه كه ئه‌م رۆشنبیرانه تێیكه‌وتوون ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێیانوایه باشترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه ریفراندۆم دوابخرێت و خراپترین كارێكیش ئه‌وه‌یه كه ده‌نگ به نه‌خێر بدرێت، كه‌واته له كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمدا پێویسته ده‌نگ به به‌ڵێ بدرێت.
له ماوه‌ی ٢٦ ساڵی رابردوودا ئه‌م نوخبه ده‌سه‌ڵاتداره و ئه‌م دوو هێزه حوكمڕانه نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی سیستمێكی دیموكراسی بهێننه كایه‌وه به‌ڵكو تا سه‌ر ئێسقان سیستمێكی نادیموكراسیان دامه‌زراند كه‌چی ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی كه ره‌خنه‌یان له‌م سیستمه ده‌گرت، ئێستا باس له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌مان نوخبه. پارتی، به تایبه‌تی بازنه‌ی مه‌سعود بارزانی له بانگه‌شه‌یاندا بۆ ریفراندۆم توانیان ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی خۆیان نه‌ك هه‌ر به‌سه‌ر هه‌موو حیزبه‌كاندا بسه‌پێننن و ئه‌مانه به ساده‌یی و بێ بیركردنه‌وه بچنه ژێر ركێفی ئه‌م ئه‌جێندا سیاسیه‌ی ئه‌وانه‌وه به بێئه‌وه‌ی له ورده‌كاریه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه ئاگاداربكرێنه‌وه كه ئه‌م كاره چۆن به‌ڕێوه‌ده‌برێت. به‌ڵكو له‌وه زیاتریش توانیان ئه‌م بڕیاری ریفراندۆمه بكه‌نه داواكاریه‌كی جه‌ماوه‌ریی و له بازنه حیزبیه‌كه‌ی بیكه‌نه ده‌ره‌وه و رۆشنبیرانیش به‌هه‌مان سادهكاریی بكه‌ونه ژێر ركێفی كۆمه‌ڵێك وه‌همه‌وه له‌وانه ئه‌و وه‌همه ناسیونالیستیانه‌ی كه خۆی له خه‌ونی دێرینی ده‌وڵه‌تی كوردی و نیشتمانێكی سه‌ربه‌خۆدا ده‌بینێته‌وه.
واته ئه‌م وه‌همه لای رۆشنبیران له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا گۆڕرا به خه‌ون و ئێستاش به راستیه‌ك كه خۆی له‌م ریفراندۆمه‌دا به‌رجه‌سته‌ده‌كات و پێیانوایه كه ئه‌مه مافی گوزارشتكردنه له ڕای خۆت له كاتێكدا له‌سه‌ر ئه‌م مافه چه‌ندین رۆژنامه‌نووس ئه‌شكه‌نجه دراوه‌و تیرۆركراوه. لێره‌وه پارتی وه‌ك پاڵه‌وانی به‌دیهێنانی ئه‌م خه‌ونه هاته‌پێشه‌وه.
سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌م توێژه رۆشنبیره ئه‌وه له بیرده‌كات كه دامه‌زراندنی حوكمڕانیه‌كی دیموكراسیانه و دروستكردنی بنه‌ما دامه‌زراوه‌ییه‌كان بۆ ده‌وڵه‌تێك له ئاینده‌دا و دروستكردنی پشتیوانیه‌كی جه‌ماوه‌ریی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غداوه نه‌بووه و له دوای روخاندنی سه‌دامیشه‌وه له ٢٠٠٣ ه‌وه ئه‌م هێزه سیاسیه كوردیانه ده‌یانتوانی له بری به تاڵانبردنی سامانی سروشتی و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی وڵات و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی چه‌ند نوخبه و بنه‌ماڵه‌یه‌كدا، ئه‌و رایه‌ڵه ئابوریی و سیاسیانه‌یان دروستبكردایه كه ئێستا هه‌موو كه‌س به‌شێك بوایه له‌م بڕیاری راپرسیه‌دا.
له‌م وتاره كورت و خێرایه‌دا نامه‌وێ یه‌ك به یه‌كی ئه‌و هۆو پاساو و ئارگیومێنتانه، ئه‌گه‌ر ئارگیومێنت هه‌بن، شیبكه‌مه‌وه كه رۆشنبیران ده‌یهێننه‌وه له‌سه‌ر شێوازی بڕیاردانیان. هه‌تا چه‌ند مانگێكیش له‌مه‌وبه‌ر كه‌م رۆشنبیر قسه‌ی له‌سه‌ر شێوازی پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ عێراق و جۆری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدادا كردووه، به‌ڵكو گرفتی سه‌ره‌كی پێكه‌وه‌ژیانی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان بوو، گرفتی سته‌مكاری حیزبی و پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بوو. به‌ڵام ته‌نها پرسیارێك كه ره‌نگه لێره‌دا بیكه‌ین ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م ئاپۆرای خه‌ڵك و رۆشنبیرانه كه پێشوازی له ریفراندۆم ده‌كه‌ن بریتیه له په‌رچه‌كردارێك بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته دژه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی به‌غداو دراوسێكانی كوردستان ده‌ریده‌بڕن؟ بێگومان ئه‌مه بێئاگابوونه له سیاسه‌ت به گشتی و بیرنه‌كردنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستێكی دیكه بوینایه. چونكه بڕیاری ریفراندۆم بۆ خۆی بڕیارێكه كه ٣ مانگ به‌ر له ئێستا له‌سه‌ر زاری مه‌سعود بارزانیه‌وه درا به بێئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان و هه‌روه‌ها حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستانیش نه‌ك هه‌ر به‌شێك نه‌بوون له‌م بڕیاره به‌ڵكو ئاگاداریش نه‌كراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی بۆی كراوه. ئه‌م بڕیاره جگه له بازنه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی كه‌سێكی دیكه نازانێت چیكراوه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم. هه‌ر بۆیه ئه‌م قه‌یرانی بڕیاردانه لای رۆشنبیرانی كورد و وێناكردنی ئه‌م بڕیاره وه‌ك ویستێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هیچ نیه جگه له سادهكاریی و بیركردنه‌وه‌یه‌كی بێبه‌رنامه.
٢٣\٩\٢٠١٧