د. دارا محەمەد
ئه‌وه‌ی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ردا روویدا كاره‌سات بوو، ئه‌وه‌شی ئێستا رووده‌دات گاڵته‌جاڕی و تراژیدیایه‌كی گه‌وره‌یه. كاره‌سات و شكستێكی گه‌وره بوو له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان، سیاسی و ئه‌خلاقی و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازیش، چونكه پاش ٢٦ ساڵ له‌حوكمڕانی له كوردستاندا جگه له ناته‌بایی و ناكۆكیه‌كی قێزه‌ونی ئه‌م دوو هێزه سیاسیه هیچی دیكه‌یان به‌رهه‌منه‌هێناوه، جگه له داڕمانێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و جگه له شكستێكی ئه‌خلاقی كه ده‌بوو كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كان بخاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌یه‌كی سیاسی و ئه‌خلاقی و جگه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی په‌رتكراوی گۆشكردوو به وه‌لائی حیزبی و جگه له دامه‌زراندنی ده‌زگا ئه‌منیه سه‌ركوتكه‌ره‌كانیان و تۆمارێك له بێده‌نگكردنی ده‌نگه ئازاكان و كوشتنی خه‌ونه‌كانی ئازادی و جگه له دروستكردنی هه‌ژمونێكی دیكتاتۆریانه‌ی لێوان‌لێو له ناشرینیه‌كانی ده‌سه‌ڵات هیچیدیكه‌ی به‌رهه‌منه‌هێناوه. شكستی سیاسی ئه‌م دوو هێزه‌و هێزه‌كانی دیكه زاده‌ی ئێستا و ئه‌م رووداوه نیه، به‌ڵكو هه‌ر له پاش هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆوه (ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می شاخیان) ئه‌م شكسته سیاسیه له باشترین ره‌نگدا خۆی پیشاندا. هه‌ر له‌گه‌ڵ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه ئه‌و شكسته ئه‌خلاقیه‌یان راگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و سیاسیه‌كان له‌سه‌رووی هه‌موو لێپرسینه‌وه‌یه‌ك و یاسایه‌كه‌وه‌ن. شۆكێكی دیكه‌ی ئه‌م حوكمڕانیه كه له پاش داگیركردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقیه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وت (هه‌رچه‌نده ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه ئه‌مه شتێكی نوێ نیه به‌ڵام له‌م ساته‌كاته‌دا به روونی ده‌ركه‌وت) ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه و دروستكردنی ئه‌و هه‌موو یه‌كه‌و لیوایانه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به به‌رپرسێكی حیزبین و دروستنه‌كردنی هێزێكی سه‌ربازی نیشتمانی كه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك كاربكات.
شۆكی گه‌وره له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات كه له كاتێكدا ئه‌م حوكمڕانیه له‌م ماوه درێژه‌ی ژیانیدا ته‌نها كاری له‌سه‌ر كوشتنی ئیراده‌ی مرۆڤی كورد و هه‌ستی ئینتیمابوونی بۆ نیشتمان و كوشتنی ئازادیه‌كان كردووه و له‌شكرێكی نیشتمانی دروستنه‌كردووه بۆ پارێزگاریكردن له‌م هه‌رێمه، كه‌چی زۆر سه‌ركێشانه دێت و باس له دروستكردنی ده‌وڵه‌ت ده‌كات. ئه‌م حوكمڕانیه هێنده په‌رت و لاواز بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داگیركاریه‌دا، ده‌بینین له ریفراندۆم و پرۆژه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌ته‌وه ئێستا باس له عێراقیبوونی خۆی ده‌كات و ئه‌وه‌نده بێ ئیراده‌یه بوێری ئه‌وه‌ی نیه به داگیركردن ناوی به‌رێت. ئه‌مه چۆن هێزو حوكمڕانیه‌كه ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تمان بۆ دروستبكات به‌ڵام توانا و ئیراده‌ی به‌رگری نیه. یه‌كه‌مین بنه‌ما بۆ پرۆژه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت هه‌بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه كه به‌ته‌واوی له پشتی هێزه سیاسیه‌كه‌وه‌یه كه توانیویه‌تی متمانه‌ی زۆرینه‌ی گه‌ل بۆ خۆی دروستبكات كه هێزێكی سیاسی دامه‌زراوه‌و توانای سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ده‌بێت. من لێره‌دا نامه‌وێت له‌سه‌ر پایه‌كانی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بدوێم و خۆم دوباره بكه‌مه‌وه، چونكه له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌دا به درێژی له‌سه‌ر ئه‌مه دواوم. به‌ڵام سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ی، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی پاساو بوون بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه، دوای ئه‌م ته‌وژمه ناعه‌قڵانی و خه‌ونه كه‌وتن كه پاڵه‌وانه‌كانی هه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه‌ن كه قومار له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئێستاش رووده‌دات گاڵته‌جاڕی و تراژیدیایه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌و گاڵته‌جاڕیه‌ی كه ئه‌م دوو حیزبه هه‌ریه‌كه‌یان خه‌ریكی تاوانباركردنی ئه‌ویدیكه‌یانه كه دوا مه‌به‌ست لێی چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه و پێدانی ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه ئه‌مان شه‌ڕیان نه‌كردووه له پێناوی پاراستنی شاری كه‌ركوك و ژیانی هاوڵاتیان و دورخستنه‌وه‌ی جه‌نگێكی ناوخۆ. تا ئێستاش هیچ جۆره دانپیانانێك به‌و راستیه‌دا نیه كه چۆن ئه‌مه روویدا. گومان له‌وه‌دانیه كه رێكه‌وتنێك له‌ئارادا‌بووه، هه‌روه‌كو چۆن وته‌بێژه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌ر رۆژی دوایی باس له هه‌ماهه‌نگی هێزه عێراقیه‌كان و كورد ده‌كه‌ن بۆ چوونه ناو كه‌ركوكه‌وه. ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و گه‌مه ناشرینانه‌ی كه چووه سه‌ر مێژووی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی كه شكستی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌ك دروستكردنی ده‌هێنێته‌كایه‌وه. له به‌رامبه‌ر ئه‌م گاڵته‌جاڕیه‌ی ئه‌م دوو هێزه سیاسیه له‌سه‌ر زاری میدیاكانیانه‌وه به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن له پاش داگیركردنی كه‌ركوكه‌وه ، گه‌وره‌ترین تراژیدیا ده‌بینین كه ئه‌ویش خۆی له نه‌بوونی دوو شتی زۆر گرنگدا ده‌بینێته‌وه. یه‌كه‌میان نه‌بوونی ئیراده‌ی خه‌ڵكه بۆ بیركردنه‌وه له گۆڕینێكی سه‌رتاسه‌ری له حوكمڕانی كوردستاندا. ئه‌گه‌ر ته‌نها شوێنێك مابێت كه له رێگه‌یه‌وه بتوانین وه‌ك تاكه‌كه‌س و كۆمه‌ڵگه شكۆی خۆمان به‌ده‌ستبهێنینه‌وه ئه‌وا شه‌قامه كه له‌وێدا هاوڵاتیان ده‌توانن ده‌نگ و ئیراده‌ی خۆیان پیشانبده‌ن. دووه‌میان، لاوازی یان نه‌بوونی هیچ جۆره بیركردنه‌وه‌و تێڕوانینێكی رادیكاڵانه‌یه بۆ چۆنێتی سه‌ر رێگه‌خستنی ئه‌م پرۆژه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌یه، كه به‌شێكی زۆری رۆشنبیران تاوانبارن به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی ئه‌م جۆره پرۆژانه. ئه‌مه كاره‌سات و تراژیدیایه كه هێشتا هیوا له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌م هێزه سیاسیانه‌ی ئێستای كوردستان هه‌ڵبچنین و پێمانوابێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه ته‌نها رێگه‌یه‌ك ئه‌وه‌یه كه پشت به‌و كه‌سانه ببه‌سترێ كه له‌ناو ئه‌م هێزانه‌دان. به‌ردوامبوونه‌وه‌ی ئه‌م حوكمڕانیه مانای درێژه‌پێدانی ئه‌م حوكمڕانیه‌ی ئێستای كوردستانه بۆ ده‌یه‌یه‌كی دیكه.
له پاش ئه‌م شكسته یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی ئه‌م دوو هێزه‌ی حوكمڕانی كوردستان ده‌كه‌ن، كه ته‌نها هه‌وڵێكیان دامه‌زراندنی ده‌زگا سه‌ركوتكاره‌كان بووه وه‌ك هۆكارێك بۆ پاراستن و درێژه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیان و مانه‌وه‌یان. ره‌نگه یه‌كێك له‌و چاوه‌ڕوانیه خه‌یاڵیانه ئه‌وه بێت كه ئه‌م هێزانه بۆ خۆیان واز ده‌هێنن و له شه‌رمه‌زاریدا بۆ یه‌كجاری واز له سیاسه‌ت ده‌هێنن. هیچ سیستمێكی دیكتاتۆری له خۆیه‌وه نه‌گۆڕاوه یان چاك بووبێت و هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی سته‌مكاریش له خۆیه‌وه وازینه‌هێناوه یان ده‌ستبه‌رداری پێگه‌ی خۆی بووبێت. گۆڕینی هه‌ر یه‌كێك له‌مانه پێویستی به جوڵه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ئاكتیڤستانه هه‌یه كه پشت به خۆی ده‌به‌ستێ و سه‌رچاوه مه‌عنه‌ویه‌كانی خۆی هه‌ر له‌ناو خۆیه‌وه به‌ده‌ستده‌هێنێ به‌بێ پشت به‌ستن به‌و هێزانه‌ی ده‌مێكه مه‌رگی سیاسی خۆیان راگه‌یاندووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌شكركێشیه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ داهاتووی خه‌ڵكی كوردستان كه ره‌نگه ئه‌مه ئاماژه‌كانی دروستبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی عێراقی سته‌مكارمان پێبڵێت، به‌ڵام له‌مه مه‌ترسیدار ئه‌وه‌یه كه ئه‌م نوخبه سیاسیه‌ی كوردستان و ئه‌م سیستمی حوكمڕانیه توانای به‌رده‌وامبوونی هه‌بێت له كه‌ش و هه‌وایه‌كی وادا كه له رێگه‌یه‌وه كار له‌سه‌ر سۆز و نه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و به‌شێكی زۆری خه‌ڵك و حیزبه‌كان دوای ئه‌م ته‌وژمه ده‌كه‌ون له‌ژێر دروشمه‌كانی ده‌وڵه‌ت و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییدا.
حوكمڕانیه‌كی سته‌مكار و سه‌ركرده‌كانی هه‌رگیز دان به هه‌ڵه‌كانیاندا نانێن و ئاماده نین خۆیان به به‌رپرسی شكسته‌كانیان بزانن. ته‌نها رێگه‌یه‌ك بۆ ناچاركردنی ئه‌م نوخبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی كه ده‌چێته ناو كۆمه‌ڵێك گه‌مه‌ی سیاسیه‌وه به‌بێئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بكه‌وێته دایه‌لۆگه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا و دواجار له‌به‌ر ململانێی حیزبایه‌تی خۆیان گورزی كو‌شنده له سه‌رجه‌می كۆمه‌ڵگه و هاوڵاتیان ده‌ده‌ن. ئه‌م نوخبه ده‌سه‌ڵاتداره ئیمپراتۆریه‌تێكی ئابوری بۆ خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌وت و ئابوریه‌كی مشه‌خۆر دروستكردووه. هه‌ر بۆیه كارێكی ئه‌سته‌مه قسه له‌سه‌ر گۆڕینێكی هێواشی ئه‌م جۆره سیستمه بكه‌ین. پێویسته بیركردنه‌وه‌كانمان بچێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه ته‌سكانه‌ی كه هه‌تا ئێستا توانای وێناكردنی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی نه‌بووه كه بتوانێت ئه‌م دۆخه بگۆڕێت. بێگومان ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر پێمانوابێت كه ئه‌م دۆخه شكستاویه زاده‌ی ئه‌م شكسته سه‌ربازیه‌ی پاش داگیركردنی كه‌ركوكه، به‌ڵكو ئه‌م دۆخه مێژوویه‌كی درێژی له‌ناو ئه‌م دوو هێزه سیاسیه‌ی كوردستاندا هه‌یه كه حوكمڕانیه‌كه‌شیان به‌هه‌مانشێوه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته سیاسیه‌یه كه له‌سه‌ری دروستبوون. گۆڕینی ئه‌م سیستمی حوكمڕانیه ته‌نها له‌رێگه‌ی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریه‌وه ده‌بێت كه توانای به‌رده‌وامبوونی هه‌یه و خاوه‌نی نه‌فه‌سێكی درێژه بۆ راوه‌ستان له‌سه‌ر پێی خۆی و توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی سیاسیانه‌ی ده‌بێت كه پشت به كۆمه‌ڵێك شێوازی جیاوازی خه‌باتكردن ده‌به‌ستێ. بزوتنه‌وه‌یه‌كی له‌مجۆره كار له‌سه‌ر دروستكردنی سه‌ركرده و فه‌رمانبه‌رو موچه‌خۆر و ئه‌ندام په‌رله‌مان ناكات، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كه كه بڕوای به كرده‌ی سیاسی هه‌یه‌و له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه كارده‌كات به مه‌به‌ستی گۆڕینێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هێنانه‌كایه‌ی عه‌قڵێكی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌گه‌ریی و دژ به دروستبوونی نوخبه‌یه‌كی هه‌ژمونكاره به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه.