دەمیرتاش و زیندانیکردنی زمانی کوردی

سالار مه‌حمود
کورد لە قۆناغەکانی خەباتیدا چەندین سەنگەری بەرگری و مانەوەی گرتووە.
یەکێک لە سەنگەرە سەخت و قایمەکان و رووبەڕووبونەوەی ستەم سەنگەری زیندان بووە. لەم سەردەمەشدا هێشتا زیندان هەر هەمان سەنگەرەکەی خاڵە شیهاب و جەعفەرو ئەنوەرە.
دەمیرتاش لە نوێترین هەڵوێستیدا لەبەردەم دادگا بە زمانی شیرینی کوردی بەرگری لە ناسنامەی خۆی و نەتەوە بن دەستەکەی کرد.
هەبوون و هەن بۆ تانەدان لەو جوامێرە باسی ئەوەیان دەکرد دەمیرتاش زمانی کوردی نازانێ، بێ خەبەر لەو کوڕە زازاییەی کە زۆربەمان ئەو دایەلێکتە نازانین، کە کوردیەکی پەتیە، بەڵام ئەو لەبەردەم دادگا بەشێوەزاری کرمانجی شیرین و بە زمانێکی پاراو بە رۆحی (سەحەر) بەرپەرچی تۆمەتە ناڕەواکانی دادگای تورکیای دایەوە.
ئەو سوربوو لەسەر وتەکانی کەلەپەرلەمان کردویەتی و داکۆیکردن بووە لەمافخوراوانی گەلەکەی.
ئەم سەردەمە زیندان یەکێکە لە سەنگەرە پڕ لە ژن و پیاوی نەبەز لەتورکیادا، هەموومان پشتیوانی ئاشتی و کۆتایهاتنی کێشەکانین لە رێگەی دیالۆگ و کۆتایی هێنان بە شەڕو کوشتار لەو روانگەی کە سەدان ساڵە کوشتن و بڕین و سیاسەتی ئینکار نەیتوانیەوە رێگا دروستەکەی ژیان بێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو وڵاتانەی کوردستانی بەسەردا دابەشکراوە. پەیامی کورد پەیکی پێکەوەیی و داد بووە. سوربوون لەسەر ئەم هێڵە دەمانگەیەنێتە ئامانجەکانمان.
پەیامم بۆ دەمیرتاشی هاوڕێم، پەیامی سوربوون و بەردەوامیە لەو شێوازە نەرم و سۆز راکێشەیە کە گرتویەتیە بەر. هەمووان پشتیوانی گوتاری خەباتی پەرلەمانیی و مەدەنی و بەرگری رەوایین لە دزە رەواکەی گەلەکەمان. تۆ سیمبولێکی بەرزی ئەو کاروانەیت و رۆژێ دێ بەرژەوەندی دونیا وەردەچەرخێتە سەر ئەم راستە رێیە.
رۆژگار دەڕواو خەرمانی خەباتت باڵاترو پڕ بەرهەمتر دەبێ و رۆژێک زووتر بێدەنگەکانیش ویژدانیان دەجوڵێ و لە قۆزاخەی بەرژەوەندیە بچوک و، کەوڵی شەرمنی دێنە دەرو لە دەمکەلی سەرکەتن سرودی سەرکەوتنی سەرتاسەری پێکەوە دەڵێینەوە.

13/12/2018



وتارەکانی تری نوسەر