ئەو غەدرەی لە نەوشیروان مستەفا کرا

سالار مه‌حمود

کۆمەڵگای ئێمە کۆمەڵگای غەدرە لە

 

مرۆڤە گەورەکانی خۆی.

 

کۆمەڵگای گەورەکردنی مرۆڤە بچوکەکانە.

 

پێ ناچێ بەم زووانە ئاسۆی رۆژێکی نوێ بە رووماندا بکرێتەوە. کوردستان لەسەردەمی قەیراندایە

 

قەیرانی سەرکردە، قەیرانی سیاسی و فیکری و ئابوری و ئەخلاقی.

 

ئەو توانا مادی و مەعنەویەی لە دەرپەڕاندنی کاک نەوشیروان لە یەكێتی سەرفکرا کەم نەبوو.

 

هەموو ئەوانەی لەم ساڵانەی دواییدا خۆیان ئەگەیاندە گردەکەو بەکاک نەوشیروان یان دەوت وەرەوە رێبەرایەتمان بکە، زۆرینەیان لەوانەبوون پاڵیان پێوە ناو دڵیان شکان، ئەویان لە یەکێتی و یەکێتی بوون تۆران.

 

کەم نەبوون درز هەڵکۆڵەکانی نێوان مام جەلال و کاک نەوشیروان، لەهەردوو لا هەبوون (پەنجەکان بوون). ئەوانەی ئەو دەم پێیان وابوو ئیتر بەهیچ کلۆجێ یەکێتی نوزەی ریفۆرمی تێدا نەماوەو، ساباتێکی نوێ سێبەری زۆرتر بۆ کوردستان بەدی دێنێ. ئەوانەشی لایان وابوو بە رۆیشتنی ئەو هەموو سنەوبەرانە یەکێتی سەوزو سەوزتر ئەچێتەوە!. سیاسەت بەبێ وەفاو بەهاو، بێ ئاکارو ئامانج هیچ نیە جگە لە شەوکوتی بە رۆژو، خێڵگەرایی لەفۆرمی مۆدێرن، ساختەچێتی لەبەرگی نیشتمان پەروەریدا.

 

بەکورتی و بەکوردی ئەو غەدرەی لەکاک نەوشیروان کرا مەگەر هەر لە حسێنی کەربەلا کرابێ..


17/05/2020



وتارەکانی تری نوسەر