کازمی کارمەندی حکومەتە یا سەرۆکی حکومەت

سالار مه‌حمود

تەنیا ئەرکی کازمی سەرۆک حکومەتی شێوە کاتی عیراق، ئامادەکاریە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت. 

 

لەماوەی شەش مانگی حوکمڕانی ئەودا پەنجاو چوار چالاکی مەدەنی و خۆپیشاندەر کوژراون.

 

نامەی خێزان و مناڵەکانی هاشم ئەلهشامی بەسە بۆ بێ هیوایی خەڵکی عیراق بەم شانۆکارە سیاسیە.

 

دۆخی ئابوری عیراق لەسەردەمی ئەمدا خراپتر بوە

 

دۆخی سیاسی شێواوتر بوە

 

دۆخی خزمەتگوزاری کەمتربوەو دابەزیوە.

 

موچەی فەرمانبەرانی عیراق بە قانونی قەرزیشەوە لەسەردەمی مستەفا کازمیدا دواکەتوە.

 

دەستوەردانی دەرەکی زیادی نەکردبێ کەمی نەکردوە.

 

زیندانی نهێنی میلیشیاکان زۆرتر بوە.

 

زۆرترین خۆ دەرخستن و کەمترین ئەرکی بەجێهێناوە.

 

چەک هەر لەدەستی لەیاسا دەرچواندایە.

 

هاوشێوەی سەرۆک حکومەتەکانی پێشوو سەردانەکانی بۆ وڵاتانی دەرەوە کاریگەری ئیجابی ئابوری و کەمکردنەوەی لەدەستێوەردانی دەرەکی نەبوە.

 

گەندەڵی زیادی کردوە کەمی نەکردوە، یاریکردن بەنرخی دراوی عیراقی جۆرێکی نوێیە لە داهێنانی گەندەڵی.

 

لەسەردەمی کازمیدا دراوی عیراقی کەم نرختر بوە.

قەرز لەسەردەمی کازمی لەسەر عیراق زیادی کردوە. کورتهێنان زیادی کردوە. پرۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام نەدراوە. وەک سەردەمی عەبادی لەسەردەمی ئەمدا شایستە داراییەکانی کوردستان کەمی کردو وا بڕدرا.

 

حەشدی کوردی وەک هێزی نیزامی لەکەرکوک دروستکرا فەرماندەی هێزە چەکدارەکان ئەمە.

 

با چاودێران دیراسەی بەرنامە حکومیەکەی بکەن بزانن دەگمەنترین خاڵی جێبەجێکراوە!

 

لەوانە دادگاییکردنی بکوژانی خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەر، کە نەیکردو هی سەردەمی خۆشی نەکرد!

 

کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختی بەدرەنگەوە دیاری کرد ٦_٦_۲٠۲۱ هێشتا دیار نیە لەو کاتەدا هەڵبژاردن بکرێت.

 

ئاماژەکانی داڕمانی ئابوری و سیاسی لەم سەردەمەدا زۆرتربوە نەک کەمتر.

راستە ململانێکانی ئەمریکا_ ئێران لەلایەک و، دەستوردانی تورکیاو لایەنی تریش کاریگەریان لەسەر دەستبەستنەوە هەیە.

 

راستە کازمی لەناو بازنەی دەوڵەتی قوڵی شیعەدا نیەو هێزی چەکدارو کوتلەی پەرلەمانی نیە.

 

راستە زۆربەی قەیرانەکان هی سەردەمی ئەو نین و کەڵەکە بوی رابردوون. بەڵام دەرئەنجام بەڵێن و فوکردنە خۆکانی رەوایی دەدەن بەوەی کە بوترێت کازمی نمایشکارێکی وەک شیر هەڵچوو بوو، هەر بۆیە زوو نیشتەوە.


19/12/2020



وتارەکانی تری نوسەر