د. هێرش ره‌سوڵ
ئه‌و موراعاته ناپیشهییهی (خه‌ندان) بۆ (رووداو) بۆچی؟!
رۆژی سێشه‌ممه 4/21 وتارێکی نوێم به ناونیشانی "ئه‌و هه‌واڵه‌ی (رووداو) له‌م ته‌وقیته‌دا بۆ؟" له سایتی (خه‌ندان)دا بڵاوکرایه‌وه، و دوای چه‌ند سه‌عاتێک، نزیکه‌ی سێ هه‌زار که‌س بینیبوی، به‌ڵام له‌ناکاو و بێ هیچ ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک لابرابو، پاش په‌یوه‌ندیکردنم به به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری دامه‌زراوه‌ی (خه‌ندان)، به‌ڕێزی پێیڕاگه‌یاندم: "من له هه‌ولێر بوم، ئاگام لێی نیه، ته‌نها پێیان وتوم که لایده‌به‌ن، منیش نیگه‌رانم، بۆچی لاببرێت؟ دکتۆر گیان ئێمه تۆ و قه‌ڵه‌مه‌که‌ت ده‌ناسین، ده‌شزانین وتاره‌که‌ت جوان بوه و هیچ ناوزڕاندنێکی تیا نیه".
منیش پێموت "ئه‌گه‌ر ده‌زانی وتاره‌که نابابه‌تییه، یان پێشێلکاریی ئێتیکی و یاسایی تێدایه بڵاوتان نه‌کردایه‌ته‌وه، یاخود که بڵاویشتان کرده‌وه لاتان نه‌بردایه، چونکه ئه‌مه ته‌نها زیانی بۆ مسداقییه‌تی سایته‌که‌تان هه‌یه، ئه‌گه‌ر میدیایه‌ک بیروڕاکان سانسۆر بکا و ده‌رفه‌ت به بۆچونی جیاواز نه‌دات، ئیتر خه‌ڵکیش چیتر نایخوێنێته‌وه، بۆیه داوا له به‌ڕێزت ده‌که‌م لێکۆڵینه‌وه‌ی تێدا بکه‌یت و سبه‌ی وه‌ڵامم بده‌یته‌وه".
ئه‌و به‌ڕێزه‌ش بهڵێنیدا ته‌حقیقی تێدا بکات. به‌ڵام به داخه‌وه، تاکو ئێستا که 5 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا تێپه‌ڕیوه ئه‌و هاوڕێ به‌ڕێزه‌م نه په‌یوه‌ندی پێوه کردومه‌ته‌وه، نه هیچ!
هه‌روا، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری دامه‌زراوه‌ی (خه‌ندان) پێیڕاگه‌یاندم، "دڵنیابه ئه‌م بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به (رووداو)ه‌وه نیه! خۆ ئه‌گه‌ر بۆ (رووداو)یشت بناردایه ره‌نگه بڵاویان بکردایه‌ته‌وه، چونکه ره‌خنه‌ی زۆر له زۆر روه‌وه له (رووداو)دا بڵاوده‌کرێته‌وه، ئیتر ئێمه له (خه‌ندان) بۆ بڵاوی نه‌که‌ینه‌وه؟!".
ئیتر که‌وایه هۆکاری لابردنی ئه‌و وتاره چی بو؟! ئه‌و موراعاته ناپیشهییهی (خه‌ندان) بۆ (رووداو) بۆچی؟!
ئایا به‌ڕێزانی سایت و دامه‌زراوه‌که ده‌توانن وه‌ڵام و رونکردنه‌وه‌یه‌کی بڕواپێکه‌رمان بده‌نێ؟!