د. هێرش ره‌سوڵ
له شوێن و بۆنه‌ی دیکه‌شدا، ده‌رباره‌ی به‌جێهێنانی ئه‌رکی رۆشنگه‌رانه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی کوردییه‌وه دواوین، و جه‌ختمان له‌وه کردۆته‌وه، که به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌و میدیایه‌وه به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌یبینین، به‌هێزیی بزاڤ و ئاراسته‌ی سه‌له‌فییه‌ت و نه‌ریتگه‌را و داخرانه، له به‌رامبه‌ر بزاڤی رۆشنگه‌ری و ئه‌قڵانییه‌ت و کرانه‌وه‌دا.
له‌وه‌ش کاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه، زۆرجار راگه‌یاندنی کوردی له هه‌رێمی کوردستاندا، ببێته پرۆژه‌یه‌ک بۆ به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی دواکه‌وتویی. واته مینبه‌رێک بۆ بره‌ودان به داخران، ماکینه‌یه‌ک بۆ شێواندنی چه‌مکه‌کان، پانتاییه‌ک بۆ بهدحاڵیبونی کوشنده!
هه‌فته‌ی رابردو، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی به‌رنامه‌ی (دو جار بیربکه‌ره‌وه)ی که‌ناڵی (NRT)، شرۆڤه‌کردنی (توندڕه‌وی) بو له (سیستمه سیاسییه جیاوازه‌کاندا)، که پرسیاری سه‌ره‌کیی ته‌وه‌ره‌که بریتیبو له: "ئایا کام له‌م سیستمانه توندڕه‌وی به‌رهه‌مده‌هێنێت؟" بژاره‌کانیش ئه‌مانه بون: "بڕیارم نه‌داوه، سیستمی عه‌لمانی، سیستمی ئیسلامی". که‌وا له پرسیاره‌که‌دا، که ده‌یخه‌نه راپرسیی ئاماده‌بوانه‌وه، بژاره (ئیختیار)ێکی زۆر نازانستی و نابابه‌تی و نه‌شیاو ده‌بینرێت.
به‌ر له هه‌ر شتێک، من گرفتم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌وجۆره سامپڵ و راپرسییانه‌دا هه‌یه، و له روی بابه‌تیبون و زانستییه‌وه به حاڵه‌تێکی ته‌ندروستی نازانم، بۆیه لێره‌دا واز له‌وه دێنم، ئاخۆ کێن ئه‌و که‌سانه‌ی بڕیار له ته‌وه‌ر و که‌س و بابه‌تگه‌لێکی ئاوا گرنگ ده‌ده‌ن و به کلیکێک پرسه‌کان یه‌کلاده‌که‌نه‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه بوه‌ستم، ئه‌مه بۆ ده‌رفه‌تێکی تر هه‌ڵده‌گرم، به‌ڵام له‌م وتاره‌دا ده‌مه‌وێت قسه له‌سه‌ر ناته‌ندروستیی یه‌کێک له بژاره‌کانی پرسیاری سه‌ره‌کیی ته‌وه‌ری به‌رنامه‌که بکه‌م، که بریتیبو له: "سیستمی عه‌لمانی".
به تێڕوانین له کرۆکی چه‌مکه‌که له روی زانستی و پراکتیکییه‌وه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، سیستمی عه‌لمانی لەسەر بنچینه‌کانی (جیاکردنەوەی ئاین له دامه‌زراوه‌کانی دەوڵەت، و یه‌کسانبونی هاونیشتمانییان بە ئاین و بیروباوەڕی جیاوازەوە لەبەردەم یاسادا) دروستده‌بێت، بۆیه هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده و حوکمدانێکی نادادپەروەرانەیە، بپرسیت: ئایا سیستمی عه‌لمانی توندڕه‌وه‌ی بەرهەمده‌هێنێت؟
وه‌کچۆن، له زه‌مینی واقیعدا ده‌رکه‌وتوه، ئه‌وه فره‌نسا و ئیتاڵیا و سوید و ... نمونه‌کانی سیستمی عه‌لمانیین، نه‌ک هه‌ندێ سیستمی دیکتاتۆری و تۆتالیتاریی وه‌ک ئه‌تاتورک و ستالین و ئه‌سه‌د و سه‌ددام و قه‌زافی...، که ئیسلامگه‌راکان ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر سیستمی عه‌لمانیان هه‌ژماربکه‌ن، چونکه مه‌رج نیه هه‌مو سیستمێکی غهیرهئاینی، سیستمێکی عه‌لمانی بێت.
هه‌روا، به پێی ئامارێکی (Pew Research Centre) که سه‌نته‌رێکی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاییه، تاکو ساڵی 2010 رێژه‌ی ئه‌و موسڵمانانه‌ی بۆ رۆژئاوای خاوه‌ن سیستمی عه‌لمانی، به تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپا کۆچیانکردوه، گه‌یشتۆته (44.1 ملیۆن) که‌س، ئه‌مه‌ش ده‌کاته رێژه‌ی (6%)ی کۆی دانیشتوانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا، له ساده‌ترین ماناشدا، هێمایه بۆ پارێزراویی مافی ئینسانه‌کان، به جیاوازیی ره‌گه‌ز، ره‌چه‌ڵه‌ک، زمان، ئاین و ئاینزایانهوه، له‌و سیستمه عهلمانیانهدا.
که‌واته به‌رهه‌مهێنانی توندڕه‌وی و توندوتیژی به‌و مانا و رههاییهی له بژاره‌ی پرسیاری به‌رنامه‌که‌دا هاتوه، بۆ؟ له‌سه‌ر کام بنه‌مای زانستی؟!
ئایا ئه‌مه کوشتنی پرسیار و تێگه‌یشتن و بیرکردنه‌وه نیه له رێگه‌ی ئامرازێکی گرنگ و کاریگه‌ری راگه‌یاندنه‌وه؟!
هاوڕێیان، تکایه یه‌کجار بیرکردنه‌وه و به‌س!