جارێ زووه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م چی پرۆژه‌یه‌كی بۆ داهاتوو پێ یه، ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه‌ی تاچه‌ند خزمه‌ت به‌دۆخی خراپی ئێستای هه‌رێم ده‌كات و له‌م چه‌ق به‌ستوییه ده‌ربازی ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێستا بهلامهی منه‌وه گرنگه لێی بڕوانرێت، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌مه.
ئایا ئه‌وانه‌ی له‌دكتۆر به‌رهه‌م كۆبونه‌ته‌وه ئامانجیان چی یه؟ ئایا به فیعلی له‌خه‌می ده‌رهێنانی هه‌رێم دان له‌م دۆخه خراپه و نیه‌تی گۆڕانكاریان هه‌یه به ئاراسته‌ی باشه؟ یاخود له نێو حیزبێكی تر لهیاریگاكه ده‌ركراون و ده‌یانه‌وێت جارێكی تر وه‌كو یاریچیه‌كی سه‌ره‌كی بێنه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه؟
راسته پرۆژه بۆ هه‌ر حیزب و رێكخراوێكی سیاسی گرنگه، به‌ڵام به‌بروای من كاره‌كته‌ره‌كانی نێو رێكخراو و گروپی سیاسیش گرنگی خۆیان هه‌یه، چونكه كاره‌كته‌ر پرۆژه جێبه‌جێ ده‌كات، پرۆژه هه‌رچه‌نده باش بێت، گه‌ر كاره‌كته‌ره‌كان ده‌م و چاوی سواو و نیه‌ت پیس بن، شكست به تهنفیزكردنی پرۆژه باشه‌كه ده‌هێنرێت.
كاتی خۆی نه‌وشیروان مسته‌فا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئیعلان كرد، نالیم هه‌مووی ، به‌لام زۆریك له ده‌م و چاوه باشه‌كانی ناو یه‌كێتی چوونه پاڵی، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد خه‌ڵك متمانه‌ی زیاترپهیدا بكات و بێ گوێدانه ده‌ركردن و نه‌قڵ كردن و موحاسه‌به‌كردن، شوێنكه‌وتوی زۆر بێت.
بۆ نموونه له‌و سه‌ركرده گهرمیانیانهی شوێنی نه‌وشیروان كه‌وتن، تێیاندایه پێشتر به‌ته‌نها حكومه‌ت بووه، ده‌یتوانی لایه له‌گه‌رمیان له‌سه‌ر خۆی تاپۆ بكات، به‌ڵام 13 ساڵه له‌حكومه‌ت نه‌ماوه، تا ئێستا یه‌ك رۆژنامه‌وان و چالاكوان نه‌یتوانیوه بڵێت فڵان دوكان هی ئه‌وه! له‌وه‌ش گرنگتر له‌وكاته‌وه یه‌كێتی به‌هه‌موو قوهتێكیهوه بۆ به‌ڵگه ده‌گه‌رێن له‌سه‌ری،نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه!
بوونی مه‌سئولی له‌و شیوه بۆ منیك كه ئاگاداری زۆربه‌ی دزی و خراپهكاریهكانم، ده‌بینم خه‌لكانیكی پاكی له‌م شیوه هیشتا ماون و خۆیان ده‌پاریزن، جیگه‌ی ئومیده، خه‌ون ده‌بینم، هیوام هه‌یه، كه رۆژیك بیت رزگارمان له‌بازرگانه سیاسیه‌كان بیت كه ئیستا گلۆلهیان كه‌وتۆته لیژیهوه، هیوام وایه رۆژیك بیت ئه‌وانه‌ی مه‌سئولیه‌ت له‌م ولاته ده‌گرنه ده‌ست، خه‌لكی پاك و باش بن و ئومیدمان بۆ بگه‌ریننه‌وه...
به ڕوونی ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم: دكتۆر به‌رهه‌م به‌هه‌موو تێبینیه‌كانی سه‌ریه‌وه، هێشتا ده‌م و چاوێكی جوانه به‌راورد به سیاسیه‌كانی تر، تائێستاش جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه، به‌ڵام گه‌ر وریا نه‌بێت، دهخلیسكێنرێت، فریو ده‌درێت، ئه‌و ده‌م و چاوه سواوانه‌ی له جێگه‌ی تر بازاریان نه‌ماوه، به‌نیه‌تی بازار په‌یدا كردن چونه‌ته لای، هه‌م خۆی و هه‌م رێكخراوه‌كه‌شی ناشیرین ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی گومان و تێرامانه، عونسره سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وری دكتۆره، لێیان ده‌بینم، ته‌نها كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی به‌های (...دۆلاره)، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له سایه‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپی سستمی حوكمرانی دا بووه‌ته خاوه‌نی سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلار، ره‌نگه دكتۆر خۆشی ئه‌مه بزانێت.
تێیاندایه هێنده ماستاو چی و له‌بله‌بانه، پێشتر له‌نێو یه‌كێتی دا ئه‌ركی ته‌نها به‌شان و باڵدا هه‌ڵدانی مه‌سئول بووه، هێرۆ ئیبراهیم بروایهته ده‌ره‌وه، ده‌ینوسی"گوڵ كوردستانی جێهێشت." بگه‌رایه‌ته‌وه، ده‌ینوسی"گوڵ گه‌رایه‌وه!..بگه‌رێن ئه‌وانه له ئه‌رشیفی هاوڵاتی و ئاوێنه‌دا هه‌ن.
به‌كورتی و به‌كوردی، ده‌مه‌وێت بڵێم: پرۆژه‌ی حیزب چه‌نده جوان و باش بێت، گه‌ر عونسرهكانی نێو حیزبه‌كه نهزیهو پاك نه‌بن، پرۆژه‌كه شكستی پێده‌هێنرێت و عونسره ده‌م و چاو سواوهكانیش له پاڵه‌وه ئیشی خۆیان ده‌كه‌ن.
خۆ به‌رنامه‌ی ئینتیخابی یه‌كێتی و پارتی و بانگه‌شه‌كانیان عه‌یبی نه‌بووه، به‌ڵام عه‌یبه‌كه له‌وه‌دا بووه كاره‌كته‌ره‌كانی نێو ئه‌م دوو هێزه ئیشیان به‌و به‌رنامانه نه‌كردووه، پرۆژه‌ی باش له مهصڵهحهتیان نه‌بووه، بۆیه دواجار شكستیان به پرۆژه‌كان هێناوه.
دوا قسه‌ش ئه‌وه‌یه خه‌ڵكێكی خراپ و سودمه‌ندبوو له گه‌نده‌ڵیه‌كانی 26 ساڵی رابردوو چونه‌ته پاڵ دكتۆر به‌رهه‌م، هه‌ندێك له‌و به‌رپرسه حیزبیانه‌ش كه پشتگیری ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ن كه ئێمه‌ی هاوڵاتی 26 ساڵه گیرۆده‌ی ده‌ست خراپهكاریهكانیان بووین، بۆیه هیوادارین رێگه به خۆ ساغ كردنه‌وه‌ی كاڵا خراپه‌كان نه‌دات، وه هیواداریش بتوانیت كاری بكات كه ئومید بۆ هه‌موومان بگیریته‌وه، له‌م دۆخه پر له نائومیدیهدا.