چۆنیه‌تی موخاته‌به كردنی جه‌ماوه‌ر ، به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی داواكاری هاوڵاتیان، به‌ڵێن و دروشمی گه‌وره، له‌هه‌ڵه گه‌وره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، كه‌دواتر ئه‌مه‌ی به‌سه‌ردا شكایه‌وه. ئێستا نه‌وه‌ی نوێش وه‌كو جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێ، به‌رده‌وامی به‌هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه ده‌دات و باجه‌كه‌شی ده‌دات.
گۆڕان سه‌قفی داواكاری خه‌ڵكی به‌رزكرده‌وه، ره‌نگه ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، تاكتیكێكی باش بووبێت و ناره‌زایه‌تی زیاتری له حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی دروست كردبێت، به‌ڵام بۆ درێژ مه‌ودوا زیانی به‌گۆڕان خۆی و ئومێدی خه‌ڵكیش گه‌یاند.
كاتێك گۆڕان له‌كارنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا به‌ڵێنی برینه‌وه‌ی موچه به كابانی ماڵ ده‌دات، خه‌ڵكانی هۆشیار، دڵنیابوون له نامه‌نتقی بوونی ئه‌م به‌ڵێنه، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش تاكتیكێكی باش بوو بۆ لێدان له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی و یه‌كێتی، چونكه له‌رێگه‌ی ئه‌م به‌ڵێنه‌وه، په‌یامی ئه‌وه به‌ژنی ماڵ درا كه توێژێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگان، پاره زۆره و یه‌كێتی و پارتی ناتانده‌نێ.
ئه‌م به‌ڵێنه بۆ درێژ مه‌ودوا، یاخود دواتر به‌سه‌ر گۆڕان دا شكایه‌وه، چونكه كاتێك به‌شداری حكومه‌تی پێكرا، نه‌ك ئه‌م به‌ڵێنه، به‌ڵكو هیچكام له‌به‌ڵێنه قه‌به‌كانی تری پێ جێبه‌جێ نه‌كرا، لێره‌دا گرنگی پلانی كورت مه‌ودواو درێژ مه‌ودا بۆ هه‌ر حیزب و گروپێكی سیاسی ده‌رده‌كه‌وێ.
هه‌ر حیزب و گروپێكی سیاسی گه‌ر خواستی پاشه‌كشه نه‌كردن و قه‌تیس نه‌بوونی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌بێت، ده‌بێت پلانی كورت مه‌ودواو درێژ مه‌ودای هه‌بێت له موخاته‌به‌كردنی جه‌ماوه‌ر، نه‌ك وه‌كو گۆڕان هه‌فته‌یه‌ك خیتابه سیاسیی و ئیعلامیه‌كه‌ی توند و هه‌فته‌كه‌ی تر ته‌واو نه‌رم بێت، واته بیبه‌ستێته‌وه به چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانیه‌وه.
گۆڕان زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی كرد له بێ پلانی، له په‌رته‌وازه‌یی خیتابه سیاسی و ئیعلامی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی، له فره لێدوانی و هه‌ركێ بۆخۆیه‌كه‌ی، وازحیشه ئێستا ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌كانی به‌لاواز بوونی خۆی شكاوه‌ته‌وه.
لێره‌وه، من ده‌مه‌وێ ئه‌م هه‌ڵانه‌ی گۆڕان ببه‌ستمه‌وه به‌هه‌ڵه‌كانی نه‌وه‌ی نوێوه، وه‌كو جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی تازه، گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه، نه‌ك سودی له‌هه‌ڵه‌كانی گۆڕان وه‌رنه‌گرتووه به‌ڵكو به‌رده‌وامی پێده‌دات.
راگه‌یاندنی كاندیدكردنی شاسوار عه‌بدولواحید بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی داهاتو له‌لایه‌ن جوڵانه‌وه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین كه‌ده‌ڵێت "گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه 30% بهێنین، نێچیرڤان بارزانی ده‌نێرینه ماڵه‌وه" و چه‌ندین لێدوانی تر، له هه‌له گه‌وره‌كانن ...
ئه‌م جۆره لێدوانانه ده‌لاله‌تن له سه‌رلێشێوانی سیاسی، ده‌لاله‌تن له بێ پلانی و هه‌نگاوی سیاسی دیراسه‌ر نه‌كراو، ده‌لاله‌تن له ناشاره‌زایی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه له چۆنیه‌تی موخاته‌به كردنی جه‌ماوه‌ر.
بیرمان نه‌چێت ئه‌و ده‌نگه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هێنای، ئاماژه نیه بۆ به‌هێزی رێبه‌رانی جوڵانه‌وه‌كه، به‌ڵكو ئاماژه‌یه بۆ دروستبونی فه‌راغی سیاسی و هه‌ڵه‌ی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی پێشوو، بۆیه گه‌ر ئه‌مانیش هه‌مان هه‌ڵه‌ی ئه‌وان دووباره بكه‌نه‌وه، چاره‌نوسیان باشتر نابێت.
گه‌ر گۆڕان سودی كاتی له به‌ڵێنی برینه‌وه‌ی موچه بۆ كابانی ماڵ وه‌رگرتبێت و ده‌نگی له‌هه‌ڵبژاردنێكدا پێ هێنابێت، ئه‌وا نه‌وه‌ی نوێ له‌مه‌سه‌له‌ی وروژاندنی ناردنه ماڵه‌وه‌ی نێچیرڤان و كاندیدكردنی شاسواردا بۆ جێگه‌كه‌ی، هیچ سودێك نابینێت، چونكه ئه‌م جۆره له موخاته‌به‌كردن مایه‌ی قه‌ناعه‌ت نیه بۆ ده‌نگده‌ر.
جارێك پرسی كاندیدكردنی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌نگاوێك دوای كاندیدانی په‌رله‌مانه، هێزی سیاسی كاتێك كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری ده‌كات، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دا بردبێتیه‌وه.
وازحه وروژاندنی پرسی كاندیدكردنی شاسوار بۆ سه‌رۆك وه‌زیران به‌حسابی جوڵانه‌وه‌كه تاكتیكی ئینتیخابیه، به‌ڵام ئه‌م جۆره له موخاته‌به‌كردنه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵه‌یه، چونكه دوو سبه‌ی كاتێك یه‌كێتی و پارتی ده‌بنه‌وه زۆرینه و حكومه‌ت پێكده‌هێننه‌وه، خه‌ڵكه عامه‌كه بێ ئومێدتر ده‌بنه‌وه.
یاخود كاتێك كه‌سێكی دیاری جوڵانه‌وه‌كه، به‌ڵێنی ناردنه ماڵه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌دات گه‌ر 30% ی ده‌نگه‌كان بهێنن، ئه‌م به‌ڵێنه زۆر له بڕینه‌وه‌ی موچه بۆ كابانی ماڵ قه‌به‌تر و گه‌وره‌تره.
هه‌موومان خواستی دوورخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتیمان له‌ده‌سه‌ڵات هه‌یه، دڵنیاشین له‌وه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو هێزه یه‌كسانه به باشبونی دۆخی هه‌رێم، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، چۆن نێچیرڤان ده‌نێریته ماڵه‌وه؟كامه هێزت ؟ ئینجا 30% یانی كه‌مینه‌ی په‌رله‌مانی؟
له‌هه‌موشی گرنگتر تۆ له‌كوردستاندایت و ڕووبه‌رووی دوو هێز ده‌بیته‌وه، تائه‌وكاته بروایان به‌هه‌ڵبژاردنه، كه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان ناكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه خه‌یاڵ پڵاوی و موخاته‌به‌كردنی هه‌ڵه‌ی جه‌ماوه‌ر، نه‌ك زیانی بۆ پێگه‌ی حیزبی، به‌ڵكو زیانی بۆ كۆی پرۆسه سیاسیه‌كه هه‌یه، ئه‌ویش نائومێدكردنی ده‌نگده‌ره نارازیه‌كه‌یه.
بۆ گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و هه‌رهێزێكی تر، پێویسته له گرنگی موخاته‌به كردنی جه‌ماوه‌ر تێبگه‌ن، به‌ڵێنه‌كانیان له ئاستی تواناكانیاندا بێت ، هه‌نگاوه‌كانیان ورد و دیراسه‌كراو بێت، له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌توانن ئومێد بۆ نائومێدان بگێرنه‌وه.