د. سالار باسیره
كۆمه‌لێك نامه‌م بۆ نێردراوه‌و له هه‌ندێك شوێنیش به كۆمێنت هێرش كراوه‌ته سه‌رم كه من بووم به یه‌زیدی و ئاینی خۆم گۆڕیوه ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌مپینه‌ی سه‌باره‌ت به كۆمه‌لكوژی هاولاتیه یه‌زیدیه‌كان ئه‌نجامدراوه ... ته‌نیا یه‌كێك له‌و نمونانه وه‌ك به‌لگه ، كه‌سێك (...) كه ڕاهێنه‌ری سه‌نته‌ری (ڕاهینانی گهشهپَیدانی مرۆیی) یه ده‌نوسێت بۆم: "ئه‌وان (به‌واتا یه‌زیدیه‌كان) له نه‌ته‌وه‌ی من نین مامۆستا ، من چۆن دژیان نابم" ...هتد). دیارده‌كه گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی بۆم بنوسرێت یه‌زیدیه‌كان دژی ئیسلامن و با كۆمه‌لكوژ بكرێن ... دیاره ڕوونه ئه‌وانه هه‌لگری كام ئایدیایه‌كی نامرۆڤانه‌و خهتهرناكن له نێو كۆمه‌لگای ئێمه‌داو په‌روه‌رده‌ی كام لایه‌نن ، به‌لام له هه‌مان كاتیش‌دا دونیایه‌ك لایك و دهستخۆشیشم بۆ نێردراوه به نامه‌ی شه‌خسییش بۆ ئه‌و ههلوێستهم سه‌باره‌ت به كۆمه‌لكوژی یه‌زیدیه‌كان من و كۆمه‌لێك كه‌سانی تر كرتومانەتە بەر و زۆریش بشكیریی لیكراوە ... من لێره‌دا به‌وانه ده‌لێم : یان ئه‌وه‌یه ناوه‌ڕۆكی كه‌مپینه‌كه‌یان نه‌خوێندۆته‌وه ، یان ئه‌وه‌یه له مه‌به‌سته‌كه تێنه‌گه‌یشتوون ، یان باش لێی تێگه‌یشتوون به‌لام ئه‌وه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌و به‌و جۆریه ... ئه‌و بوون به یه‌زیدیه رهمزیهو بۆ كاتێكی دیاریكراوه ، ئه‌و كۆمهلكوژیه ئه‌وه ده‌هێنێت هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان تێیدا به‌شدار بێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ئاینزایه‌كی تر بكرێت هه‌مان هه‌لوێست وه‌رده‌گرم ، له‌هه‌ر شوێنێك مافی مرۆڤ پێشێل بكرێت من به‌توندی له دژی ده‌وه‌ستمه‌وه... من له جیهانبینیه‌كی فه‌لسه‌فیه‌وه نامه‌وێ هه‌لگری هیچ ئاین و مه‌زهه‌بێكی ئاینی بم و پێویستیشم پێی نیه... كه‌واته من له‌و جیهانبینیه‌وه خاوه‌ن ئاینێك نیم هه‌تا گۆریبێتم و بوبمه یه‌زیدی ... ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌م بارودۆخه به‌رامبه‌ر هاولاتیه ئیزیدیه‌كان به‌رده‌وام بێت من یه‌زیدیم ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش قبولم نه‌كه‌ن ...