کاک مه‌سعود بارزانی وبنه‌ماڵه‌که‌ی ، شۆڕشی گه‌وره‌ی کوردیان له‌ساڵی
1975 به‌بڕیارێكی شه‌خسی خۆیان ( ئاشبه‌تاڵیان پێ‌کرد ) ..؟
!
هه‌رچی که‌سایه‌تی سیاسی وعه‌سکه‌ری بوون تکاو ڕجایانکرد شۆڕش
ئاشبه‌تاڵ نه‌که‌ن هه‌موو گه‌لمان له‌گه‌ڵدایه وله‌هیچمان که‌م نیه ..، که‌چی
گویان به‌که‌س
نه‌دا ، هه‌ر وه‌کو ئێستا گوێی له ڕه‌خنه
ناگرن وگوێی له پێشنیار وپڕۆژه‌ی چاکسازی که‌سایه‌تی ئه‌کادیمی وڕۆشه‌نبیران و
حزب ولایه‌نه‌سیاسیه‌کان ناگرن ..!
ئه‌مڕۆ
گوێم لێ بوو کاک مه‌سعود له چاوپێکه‌تنێكدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (فرانس بیست وچوار
)دا ده‌ڵێی
...
داواکارییەکمان
پێ گەیشتوە بۆ دواخستنی ریفراندۆم لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە ، بەڵام ئێمە ئەو
داواکارییەمان رەتکردوەتەوە
...!!
به‌جدی
ده‌بێ کێی له‌پشت بێت کاک مه‌سعود ئاوا له‌ئه‌مریکاش بێ منه‌ته ..؟
!
باشه
کاک مه‌سعود هێزه‌که‌ی خۆت ناناسێ ..؟ چۆن ئه‌زموونت نیه له‌گه‌ڵیاندا..؟ له‌شه‌ڕه‌کانی
ناوخۆ...؟! + ئه‌دی هه‌ر دوێنێ نه‌بوو چۆن شه‌نگال وته‌له‌عفه‌ر وده‌وروبه‌ریان بێ
ته‌قه دایه ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعش و ڕایانکرد...؟
هه‌رچه‌نده
ئه‌فسه‌ره‌کانت گوتیان به‌ئه‌مری سه‌رێ سه‌حب ده‌که‌ین ...!؟
ئه‌گه‌ر
به ڕاستی تانه ، فه‌رموون ئه‌و بنکه‌و باره‌گایانه‌ی جه‌یشی تورکیا له بارزان
وکانی ماسی و باتوفه وگاره وئامێدی ناوچه‌کانی تری ده‌ڤه‌ری بادینان دوور بخه‌نه‌وه
و با بچنه‌وه تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بڵێن کاک مه‌سعود به پشتیوانی گه‌لی
کوردستان ڕیفراندۆم ده‌کات و بێ منه‌ته ..؟
!
قسه‌یه‌کیشم
بۆ هه‌ڤاڵانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و بڕیارده‌ر وبکه‌ره‌کانی ..
هه‌ڤاڵان
چۆن له ساڵی 1983وه بڕیاری چاره‌ی خۆنوسینتان بۆ گه‌لی کوردستان ڕاگه‌یاندن و هه‌زاران
تێکۆشه‌ر بۆ ئامنجه‌کانی یه‌کێتی وله‌و پێناوه‌دا بونه شه‌هید وکه‌مئه‌ندام و سه‌دان
هه‌زار گوند وێرانکران
..!
که‌چی
پارتی چه‌ند ساڵێکه وله‌دوای ڕووخانی به‌عس وله‌سێداره‌دانی سه‌دام ئینجا زاتی ئه‌وه‌یانکرد
و توانیان باسی ئۆتۆنۆمی بگۆڕن بۆ سه‌ربه‌خۆیی
...!
ئیستاش
ئێوه کلیله کانی سه‌ربه‌خۆیتان داوه‌ته ده‌ستی کاک مه‌سعود
...!
ئه‌گه‌ر
سه‌رکه‌وت ، ئیمتیازی گه‌وره بۆ ئه‌و حزبه‌که‌یه‌تی به‌پله‌ی یه‌که‌م
..
ئه‌گه‌ر
شکستی هێنا ئه‌وا بێشك له‌ملی ئێوه‌ی داهاڵێنی نمونه‌مان زۆره له‌و باره‌یه‌وه
ومێژوو زۆر ڕووداوی بۆ باسکردوین ..؟
!
تکایه
ئیوه‌ش وه‌کو کورد ده‌ڵێ ؛ چاکی مه‌که‌ن با خراپتر نه‌بێ..؟
!