مه‌سعود محه‌مه‌د و گوتاری ناسیونالیزمی كوردی!
عەتا قەرەداخی
(برَگه‌یه‌كی كورت له به‌رگی سێیه‌می گوتاری ناسیونالیزم)
ئایا له روانگه‌ی ئه‌م نووسه‌ره‌ی ئێمه‌وه كورد خاوه‌نی مێژووه؟ ئایا كورد خاوه‌نی ئاماده‌بوونه؟ بێگومان ئه‌مه ئه‌و پرسیارانه‌ن ره‌نگه ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌به‌رچاو نه‌گیرێت و مێژووی كورد به هاوشێوه‌كردن له‌گه‌ڵ مێژووی نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌كانی تردا بخوێندرێته‌وه(1)، ئه‌وا له‌به‌ر له‌به‌رگرتنی میتۆدێكی نادرووست، به ئه‌نجامێكی نادرووست یان هه‌ڵه بگه‌ین كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێمان وابێت به‌ڵێ كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاماده‌و خاوه‌ن مێژووه له پاڵ نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگه ئاماده‌و خاوه‌ن مێژووه‌كانی تردا. به‌ڵام له راستیدا جێگای خۆیه‌تی به وردی سه‌یری ئه‌وه بكه‌ین بزانین ئایا كامه‌یه ئه‌و ئاماده‌بوونه‌ی كورد كه له مێژوودا هه‌یبووه‌و كامه‌یه به‌شداری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له بنیادنانی شارستانێتی جیهانیدا؟ بێگومان ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه سه‌یرمان كرد ئه‌وا خۆمان له خه‌یاڵ و وه‌هم رزگار ده‌كه‌ین و به‌واقیعی ده‌زانین و تێده‌گه‌ین كه كورد له كوێدا بووه‌و ئێستاش له كوێدایه. ئاماده‌بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌یه‌كی ئیتنیكی به‌نده به‌وه‌ی كه ئایا خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆو دانپێدانراوی خۆیه‌تی بان نا. ئه‌و دانپێدانانه‌ش هه‌م به‌نده به ئاماده‌بوونه‌وه، هه‌م به‌نده به شووناسی دانپێدانراوه‌وه له دوو ئاستدا، ئاستی یاسایی كه مه‌به‌ست یاسای نێوده‌وڵه‌تی و دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی و بوونه ئه‌ندامه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا. ئاستی دووه‌م بریتیه له به‌شداریكردنی كورد له بنیادنانی شارستانێتی مرۆڤایه‌تیدا. له‌م رووه‌وه كورد تاوه‌كو ئێستا له په‌راوێزدایه ماده‌م نه‌بووه‌ته خاوه‌نی ئه‌و دامه‌زراوه دانپێدانراوه كه ده‌وڵه‌ته. له‌م باره‌یه‌وه مه‌سعود محه‌مه‌د ده‌ڵێت: ئه‌و گه‌له‌ی به مافه بنجیه‌كه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌گه‌یشتووه جارێ پێی نه‌ناوه‌ته مه‌یدانی گۆڕانی مێژوویی وه‌ك ئه‌و منداڵه‌ی جارێ له پزدانی دایكی نه‌هاتۆته‌ده‌ر(1).
لێره‌دا بۆچوونی نووسه‌ر له شێوه ده‌ربڕینێكی تردا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ر گه‌لێك مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌ده‌ست نه‌هێنابێت مانای وایه هێشتا بوونی بۆ تۆمار نه‌كراوه. مه‌به‌ست له مافی نه‌ته‌وه‌یش گومانی تێدا نیه درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه. كه‌واته ئێستا ئه‌وه ئاشكرایه كه نووسه‌ر ده‌یه‌وێت بڵێت به بێ بوونی ده‌وڵه‌ت گه‌ل یان نه‌ته‌وه ناتوانێت بوون و ئاماده‌بوونی خۆی بسه‌لمێنێت. ئه‌مه‌ش له بارێكی تردا به‌ره‌و ئه‌و بۆچوونه‌مان ده‌بات كه نه‌ته‌وه كاتێك بوونی هه‌یه كه ده‌وڵه‌تی هه‌بێت. ئه‌مه‌ش هیچ جیاواز نیه له‌و تێڕوانینه كه پێیوایه ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه درووست ده‌كات. یان ته‌نانه‌ت بۆچوونی له‌وجۆره‌ش هه‌یه كه به‌بێ بوونی ناسیونالیزم نه‌ته‌وه پێكنایه‌ت. له‌م رووه‌وه ئیرنیست گیله‌ر ده‌ڵێت: ناسیونالیزم نه‌ته‌وه درووست ده‌كات، نه‌ك نه‌ته‌وه ناسیونالیزم درووست بكات(2). هه‌روه‌ها ئاشكرایه كه ئێریك هۆبزباوم پێناسه‌ی ناسیونالیزم له بنیادنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌كات، كاتێ ده‌ڵێت: ناسیونالیزم به بێ درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه هیچ مانایه‌كی نیه(3). كاتێ ده‌گوترێت ناسیونالیزم نه‌ته‌وه درووست ده‌كات و ناسیونالیزمیش به بێ ده‌وڵه‌ت هیچ مانایه‌كی نیه، ده‌گه‌یه‌ن به ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئه‌وه ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه درووست ده‌كات. ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆچوونه‌یه كه پێیوایه ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌می مۆدێرنێـته‌یه‌و نه‌ته‌وه‌ش به‌رهه‌می ئه‌نجامی پرۆسێسی بنیادنانی ده‌وڵه‌ته. كاتێ نووسه‌ر ده‌ڵێت كورد تا نه‌گات به به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كه ئه‌ویش له ده‌وڵه‌تدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، مانای وایه تا ئێستا كورد پێی نه‌ناوه‌ته قۆناغی گۆڕانی مێژووییه‌وه‌و ده‌یشوبهێنێت به‌و منداڵه‌ی كه هێشتا له دایك نه‌بووه، مانای وایه ئه‌ویش پێی وایه ئه‌وه ده‌وڵه‌ته كه كورد ده‌گوازێته‌وه بۆ گۆڕانی مێژوویی كه ئه‌وه‌یش قۆناغی فۆرمه‌له‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه، هه‌مان شێوه‌ی قۆناغی له دایكبوونی كۆرپه‌له‌و به‌جێهێشتنی هه‌ناوی دایكی. واته له هه‌ناوی ده‌وڵه‌تدا نه‌ته‌وه ده‌پیتێ و له‌وێوه گه‌شه ده‌كات و ده‌كه‌وێته سه‌رپێی خۆیی و پێده‌گات و به‌شداری گۆڕانی مێژوویی ده‌كات و ده‌بێته بكه‌ری سه‌ر ئه‌و زه‌مینه یان جوگرافیایه‌ی كه تیایدا له دایك ده‌بێـت و گه‌شه ده‌كات كه ئه‌ویش بریتیه له نیشتیمان. لێره‌وه گوتاری مه‌سعود محه‌مه‌د سیماكانی روونتر ده‌رده‌كه‌ون كه گوتارێكی عه‌قڵانی هاوچه‌رخه‌و به كۆی ره‌گه‌زه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه عه‌قڵانی و واقیعیه‌كان بارگاوی كراوه‌و به بێ ئه‌وه‌ی له رووكه‌شدا باسی گوتاری رووكه‌ش و ته‌نك و توێژاڵ ئاسا‌و ئایدیۆلۆجیانه‌ی بێ گه‌وهه‌ر بكات، گوتاری ئه‌و ده‌بێته گوتاری مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی و ده‌بێته گوتاری ناسیونالیزمی كوردی.
1- عه‌تا قه‌رداخی، ستراتیژ‌و كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد، سلێمانی، 1998
2- مه‌سعود محه‌مه‌د، بۆ ئه‌مینی حه‌سه‌ن پوور له هه‌ركوێیه‌ك بێت، دارالحریه للگباعە، بغداد، 1984، ل 69..
3- القومیه مرچ العصر هم خلاصه، دارالساقی، الگبعە الاولی، 1995، ص37
4- القومیه مرچ العصر او خلاصه، ص55.
12/02/2017
وتارەکانی تری نوسەر