ئایا پارتی شه‌یتانه؟ ئایا ئه‌وانی تر ره‌حمانن؟
عەتا قەرەداخی
ئاشكرایه شه‌یتان و ره‌حمان دوو زاراوه‌ی ئایینین و له چه‌مكی ئایینی‌دا هه‌ردووكیان بكه‌رن. یه‌كه‌میان بكه‌رێكی خراپه‌و دووه‌میشیان بكه‌رێكه باشه. لێره‌دا ره‌حمان بریتیه له یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ شه‌یتانیش بریتیه له پارتی، به‌ڵام ئه‌و واقیعه تاڵه‌ی كه نوخبه‌ی سیاسی و حیزبیی كوردی درووستیان كردووه كاری گه‌یاندووته ئاستێك له نێوان شه‌یتان و ره‌حماندا جیاوازییه‌ك نه‌مێنێت به واتا به‌جۆرێك كاریان كردووه جه‌ماوه‌ری هوشیاریی سنووردار نه‌زانێت جیاوازی له نێوان ئه‌م دوو چه‌مكه‌دا چیه چونكه هه‌ر لایه‌نه ئه‌ویتری به‌رامبه‌ری به شه‌یتان ده‌زانێت. به‌هه‌رحاڵ له درێژه‌ی ململانێكانی پارتی و لایه‌نه‌كانی تردا نوخبه‌ی سیاسی و راگه‌یاندنی حیزبی رۆژنامه‌نووسی حیزبی و رۆشنبیری حیزبی به پله‌ی یه‌كه‌م و راگه‌یاندن و، رۆژنامه‌نووس و، رۆشنبیری پاشكۆ حیزبی به پله‌ی دووه‌م كه پێیاخۆشه ئاوه‌كه لێڵ بێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌له‌ی خۆیان باش بكه‌ن، فه‌زایه‌كیان درووستكردووه كه تیایدا دیواره‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ك و پارتی له لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌نده ئه‌ستوور بێـت به ئه‌ندازه‌ی دیواری جیاوازی نێوان شه‌یتان و ره‌حمان.
روانینی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ بۆ پارتی ئه‌وه‌یه كه پارتی شه‌یتانێكی نه‌گریسه شایانی ئه‌وه‌یه هه‌موو رۆژێك هه‌زاران جار به‌نه‌فره‌ت بكرێت. له‌كاتێكدا ئه‌م سێ لایه‌نه كه پارتی به شه‌یتان ده‌زان، خۆیان له هه‌ڵوێستی ره‌حماندا داده‌نێن. پرسیاری لۆجیكی ئه‌وه‌یه ئایا له‌و كاته‌ی چه‌مكی خێر‌و شه‌ڕ، واته ئه‌و دوو چه‌مكه‌ی شه‌یتان و ره‌حمان به‌رهه‌مهێنین، هیچ هه‌وڵێك هه‌بووه بۆ ناوه‌ندگیری و پێكه‌وه كاركردن له نێوان شه‌یتان و ره‌حماندا؟ بێگومان نه‌خێر. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه به‌رده‌وام ره‌حمان یان هێزی خێر خۆی به باڵاده‌ستتر زانیووه‌و نه خۆی له به‌رده‌م شه‌یتاندا به بچووكتر زانیووه‌و نه له‌به‌رده‌میدا بچووكترو بێ هێزتر بووه‌و نه له‌به‌رده‌می شه‌یتاندا چه‌ماوه‌ته‌وه‌و نه كڕوونشی بۆ شه‌یتان بردووه‌و نه ماستاو مامه حه‌مه‌یی بۆ كردووه‌و نه به‌رتیل و نه پاره‌و نه هیچی لێ وه‌رگرتووه‌و نه به‌وه‌ش رازیبووه كه دایه‌لۆگی له‌گه‌ڵدا بكات. هه‌ڵبه‌ت هیچ كاتێك شه‌یتان ئه‌وه‌نده باڵاده‌ست نه‌بووه به‌سه‌ر ره‌حماندا، كه له لوتكه‌یه‌كی به‌رزه‌وه به‌ره‌و خواره‌وه سه‌یری ره‌حمان بكات و بتوانێت ره‌حمان ده‌سته‌مۆ بكات. هه‌روه‌ك له‌و هه‌موو سامانه‌ی كه شه‌یتان هه‌یه‌تی و ئاشكراشه حه‌رامه‌و به ناڕه‌وا ده‌ستی كه‌وتووه كارێكی نادرووست بووه كه لێی ببه‌خشێت به ره‌حمان. ئاشكرایه هه‌موو ئه‌وه‌ی شه‌یتان هه‌یه‌تی نامه‌شروعه‌و ناڕه‌وایه، باشه ره‌حمان چۆن ده‌توانێت ئاماده‌ی وه‌رگرتنی حه‌رام بێت و له شه‌یتانیشی وه‌ربگرێت؟؟
به‌ڵێ ئه‌و فه‌زایه‌ی ئێستا له كوردستاندا درووستكراوه ئه‌وه‌یه كه پارتی كراوه‌ته شه‌یتان و سیانه‌كه‌ی تریش ره‌حمانن، ره‌نگه له‌م رووه‌وه یه‌كگرتووی ئیسلامی له هیچ به‌ره‌یه‌كیان نه‌بێت. پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه بۆ هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ، ئایا ئێوه كه ئێستا پارتیتان كردووه‌ته شه‌یتان چۆن و به چ لۆجیك و به چ رێگایه‌ك دایه‌لۆگی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن؟ به چ لۆجیكێك پرۆژه‌و نه‌خشه رێگای كار بۆ دانیشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شه‌یتاندا ئاماده ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ئێوه به‌راست ده‌تانه‌وێت دایه‌لۆگ له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ن جارێ هه‌وڵبده‌ن پارتی بهێننه‌وه پێگه‌ی مرۆڤــ و كورد، چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌ك ره‌حمان به‌ڵكو مرۆڤی ئاسایش بن ناتوانن له‌گه‌ڵ شه‌یتان دایه‌لۆك بكه‌ن، ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر ئێوه مرۆڤن و ئه‌و شه‌یتان چۆن ده‌توانن له‌سه‌ر خوانی یه‌ك ده‌سه‌ڵات كۆببنه‌وه؟ ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت یان ئێوه‌ش شه‌یتانن، یان یان ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌تان درۆ‌و درووستكراوه؟ بێگومان هه‌رچه‌نده من گومانم نیه كه هه‌مووتان كوڕی یه‌ك باوكن و راست و درووستیش هیچتان ره‌حمان نین. ره‌نگه له روانگه‌ی شه‌ره‌نگێزیتانه‌وه، له روانگه‌ی به‌شداریتان له گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی و یاریكردنتان به چاره‌نووسی خه‌ڵك، هه‌مووتان له شه‌یتان نزیكتر بن هه‌تا ره‌حمان.
ئێستا كار چیه؟ ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتی كه به‌شه‌یتانی ده‌زانن پێكه‌وه كاربكه‌ن و هاوبه‌ش بن له به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌م وڵاته‌دا، ئه‌وا ده‌بێ به‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆتاندا بچنه‌وه‌و له‌وه تێبگه‌ن به شه‌یتانكردنی پارتی و به‌شه‌یتان سه‌یركردنی پارتی نه هیچتان بۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و نه به هیچ ئاكامێكی باشتان ده‌گه‌یه‌نێت. ته‌نانه‌ت خۆتان باش ده‌زانن ئه‌وی شه‌یتان چۆن رۆژانه نه‌ك له ریزه‌كانی خواره‌وه‌تان به‌ڵكو له ریزه‌كانی سه‌ره‌وه‌شتان له خشته ده‌بات، خۆتان ده‌زان كه چۆن ژێر به‌ژێر زۆرێكتان رۆح و ویژدانی خۆتان به‌و شه‌یتانه فرۆشتووه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وتی مادی و دنیایدا. خۆشتان ده‌زانن كه ئه‌و مژده‌ی به‌هه‌شته‌ی ئێوه‌ی به ناو ره‌حمان به شوێنكه‌وتووانی خۆتانتان داوه‌و، به‌شێكیش له خۆشتان پێده‌چێت شه‌ریكی شه‌یتان بن، واده‌كات شوێنكه‌وتووه‌كانتان ورده ورده له‌و په‌یمانه‌ی دابوویان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌و ئه‌وه‌ش وابكات سه‌نگه‌ری شه‌یتان گه‌وره‌ترو فراوانتر‌و به‌هێزتر ببێت، كه ئه‌وه‌ش هاوسه‌نگی ئه‌م گه‌ردوونه تێكده‌دات و یه‌ك هێز باڵاده‌ست ده‌بێت كه ئه‌ویش له روانینه‌كه‌ی ئێوه‌وه هێزی شه‌یتانه. ئایا ئێوه ده‌توانن پێشبینی ئه‌وه بكه‌ن كاتێ ئه‌وه‌ی ئێوه به شه‌یتانی ده‌زانن له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع به‌ته‌واوی باڵاده‌ست بێت چی ده‌كات وچاره‌نووسی ئێوه‌ش چی لێدێت؟
كه‌واته باشتر وایه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان بگۆڕن و رێگایه‌كی تر بگرنه‌به‌ر چونكه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع دیاره ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوێستی به شه‌یتانكردنی پارتی، پارتی له‌وه‌ی كه هه‌بووه به‌هێز تر كردووه‌و ئێوه‌شی له‌وه‌ی كه هه‌بوون لاوازتر‌و بێهێزتر كردووه. ئایا به‌راستی خه‌ڵك حه‌زی له شه‌یتانپه‌رستیه یان تێڕوانینه‌كه‌ی ئێوه له جێی خۆیدا نیه. بێگومان هێشتا تارمایی دوو پیاوی گه‌وره ماوه كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌یتانه‌دا ئاماده‌ییان هه‌یه كه ئه‌ویش تارمایی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروانه. بێگومان له مردنی ئه‌و دوو پیاوه‌دا لاوازییه‌كانتان ده‌گاته ئاستێك كه ره‌نگه هیچ بوارێكتان بۆ نه‌مێنێته‌وه بۆ دایه‌لۆك كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به شه‌یتانی ده‌زانن، بۆیه باشتر وایه تا ئه‌وان ماون فریا بكه‌ون و له خاڵێكی تره‌وه ده‌ست پێبكه‌ن كه خاڵی سه‌یركردنی پارتیه وه‌كو حیزب وه‌كو مرۆڤ نه‌ك وه‌كو شه‌یتان و پیاوی ئه‌م و ئه‌و چونكه ئه‌وه هیچتان بۆ به‌رهه‌م ناهێنێت. ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته بوو كه پارتی كرده حیزبی یه‌كه‌م و ئێوه‌ش نه‌ك به ته‌نیا به‌ڵكو به هه‌مووشتان ناتوانن قورسیتان له‌سه‌ری هه‌بێت و ئه‌وه‌تا هه‌ر گوێیشتان لێناگرێت. ئێستا هیچ هاوسه‌نگیه‌ك له نێوان ئێوه‌ی ره‌حمان و ئه‌وی شه‌یتاندا نیه، هه‌رئه‌وه‌شه وایكردووه كه ئه‌و شه‌یتانه زۆر بێباكانه‌و زۆر به هێمنانه ده‌جوڵێت و خۆیشی ده‌زانێت كه هه‌م رووداوه‌كان بۆ كوێ ده‌چن، هه‌م چۆن به‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندی رۆحی به‌شێكی باشتانی كڕیووه‌و پێده‌چێت ترسی لێـتان نه‌مابێت. بۆیه باشتر وایه ئه‌و تێڕوانینه‌تان بگۆڕن و پارتی له پێگه‌ی شه‌یتانه‌وه بگوازنه‌وه بۆ پێگه‌ی حیزب و مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی دایه‌لۆگ له نێوانتاندا پێكبێت، چونكه له پێش پارتیه‌وه ئه‌وه به قازانجی خۆتانه. ئه‌مانه‌ی من ده‌یڵێم راستی تفت و تاڵن. من پێشی نزیكه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك و له‌سه‌روبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوان یه‌كێتی و پارتیدا كه یه‌كێتی له ئه‌وپه‌ڕی هێزیدا بوو ئه‌مانه‌م به یه‌كێتی گووت به‌ڵام ئه‌وان گاڵته‌یان به عه‌قڵم ده‌هات. به‌داخه‌وه پێده‌چێت چاوی ئاسایی ئێوه توانای بینینی ئه‌وه‌ی نه‌بێت له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی له مه‌له‌كردن له ئاوی لێڵیشدا به‌ربه‌ست بێت له‌به‌رده‌م كاركردنی عه‌قڵدا بۆ لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن، چونكه پَده‌چێت ئێوه به‌و خه‌یاڵه بژین ئه‌و شه‌یتانه‌ی به‌رامبه‌رتان زۆر لاوازه‌و ده‌شێ بڕوخێت، به‌ڵام هه‌م ئاماژه ناوخۆییه‌كانی ناو كوردستان و هه‌م ئاماژه‌كانی ناو عێراق و ده‌وروبه‌رو نێوه‌ندی سیاسه‌تی جیهانیش پێچه‌وانه‌ی خه‌ون و خه‌یاڵه‌كه‌ی ئیۆه نیشان ده‌دات. بۆیه باشتر وایه خۆتان له‌و خه‌یاڵ و وه‌همه فریوده‌ره رزگاربكه‌ن كه ئێوه ره‌حمانن و هه‌ڵگری پرۆژه‌ی خێر‌و به‌خته‌وه‌ری و به‌هه‌شتن بۆ خه‌ڵك چونكه دره‌نگ یان زوو جه‌ماوه‌رو خۆشتان ده‌گه‌نه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه به‌م رێگایه ناگانه ئه‌نجامێك كه هه‌م بۆ خۆتان وه‌كو حیزب و بۆ میلله‌ته‌كه‌شتان سووبه‌خش بێت.
29/03/2017
وتارەکانی تری نوسەر