( دیداری ته‌مه‌ن ) تكایه بۆ په‌ند لێوه‌رگرتن بیخوێننه‌وه نه‌ك بۆ ئاڵۆزكردن!
عەتا قەرەداخی
هه‌ر كه‌س خاوه‌نی كه‌سێتی و ره‌وشت و ره‌فتارو مۆراڵی تایبه‌تی خۆیه‌تی، به دڵنیاییه‌وه هه‌رچۆن هه‌ر تاكه‌كه‌سێك شووناسی تایبه‌تی خۆیی هه‌یه، به هه‌مان پێوانه‌ش هه‌ر تاكه‌كه‌سێك خاوه‌نی ره‌فتارو مۆراڵی خۆیه‌تی. هیچ كه‌سیش خاوه‌نی ره‌فتارو مۆراڵی نموونه‌یی نیه له‌و روانگه‌یه‌وه كه هه‌ر تاكه‌كه‌سێك دوو رووی كه‌سێتی هه‌یه روویه‌كی ئاشكرا‌و روویه‌كی شاراوه. به‌شێكیش له رووی ئاشكرای كه‌سه‌كان بریتیه له نمایش، یان ترس له داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی. واته رووی راسته‌قینه‌كه‌ی مرۆڤ، رووه شاراوه‌كه‌یه‌تی.
مانشێتی ئه‌و ره‌نانه‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه كه بۆ كتێبه‌كه‌ی كاك سه‌لاح ره‌شیدی كرووه ( دیداری ته‌مه‌ن) كه بیره‌وه‌ری یان دیداره‌كانی مام جه‌لاله، به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و بۆچوونه ده‌كات: سالار‌و مه‌لا به‌ختیار فڕیان به‌سه‌ر ره‌وشت و بیروباوه‌ڕی ئارامه‌وه نه‌بووه. بێگومان ئه‌گه‌ر رسته‌كه بێ مه‌به‌ست بگوترێت رسته‌یه‌كی درووسته‌و له رووی راستیه‌كه هه‌ریه‌كه له‌م دوو كاره‌كته‌ره كه‌سێتی سه‌ربه‌خۆی خۆیانیان هه‌یه، هه‌رچۆن شه‌هید ئارامیش كه‌سێتی خۆیی هه‌بووه‌و به‌و پێیه‌ش ره‌فتارو ره‌وشت و ئه‌خلاق بیروباوه‌ڕیی خۆیی هه‌بووه. به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا مام جه‌لال بۆچی ئه‌و قسه‌یه ده‌كات؟ دیاره له‌و نامانه‌شی كه كاتی خۆی مام جه‌لال بۆ كاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمودی نووسیووه له‌سه‌روبه‌ندی ئاڵای شۆڕشدا، هه‌مان شتی بۆ كاكه حه‌مه نووسیووه. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی له ناو هه‌موو كتێبه‌كه‌دا رۆژنامه‌ی ئاوێنه ئه‌و رسته‌یه ده‌كات به مانشێت؟ هه‌روه‌ها مام جه‌لال چه‌ندینجار سه‌رسامی خۆی به كه‌سێتی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده‌رده‌بڕێت، بۆچی ئه‌و رسته‌یه بره‌وی پێده‌درێت كه ده‌ڵێت: بارزانی پیاوكوشتن و ئاوخواردنی( ده‌بوا بنووسرایه ئاو خواردنه‌وه) لا وه یه‌ك بوو.
به‌ڵام با بگه‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر سالار‌و مه‌لا به‌ختیار هه‌ڵگری ئه‌خلاقی شاسوار جه‌لال نه‌بن ئیتر مانای ئه‌وه‌یه ئه‌م دوو كاره‌كته‌ره هیچ نین؟ به‌ڕاستی به‌لای منه‌وه سه‌یره ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو به‌ڕێزه ئه‌و قسه‌یه‌یان به‌لاوه ناخۆش بێت. هیچ گومانی تێدا نیه هیچ كه‌س له ناو یه‌كێتیدا هه‌ڵگری ئه‌خلاقی مام جه‌لال نیه به‌دڵنیایشه‌وه مام جه‌لالیش هه‌ڵگری ئه‌خلاقی هیچ كه‌سی تر نه‌بووه به مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دیشه‌وه. هه‌روه‌ك هیچ به‌رپرسێكی تری ناو یه‌كێتیش هه‌ڵگری ره‌فتاری نه مام جه‌لال و نه شه‌هید ئارام و نه شه‌هید شه‌هاب و نه شه‌هید ئازاد هه‌ورامی و نه هیچ شه‌هیدو كه‌سێكی تر نیه. واته هه‌ركه‌س هه‌ڵگری ئه‌خلاقی خۆیه‌تی.
بێگومان ئه‌وه‌ی گرنگه ئایا ئه‌خلاقی تاكه‌كه‌سه‌كان وه‌كو خۆیان چۆنه؟ واته ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا سالار‌و مه‌لا به‌ختیار كه كراونه‌ته مانشێت و له دوێنێوه زۆرێك له ماڵپه‌ڕو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌نگونیان له كلۆره داردا دۆزیبێته‌وه باسی ئه‌و ناونیشانه ده‌كه‌ن و هه‌ندێ له‌و سیاسی و به‌رپرسانه‌ی كه له رووی ئه‌خلاقیه‌وه زۆر له دوای ئه‌و دوو كاره‌كتره‌وه‌ن خه‌نی و شاگه‌شكه‌ن كه گوایه مام جه‌لال ئه‌و قسه‌یه‌ی به ئه‌و دوو كه‌سێته گوتووه. پرسیاری ئێستا ئه‌وه‌یه ئایا له رووی گه‌نده‌ڵیه‌وه له‌سه‌دا چه‌ندی به‌رپرسانی یه‌كێتی و گۆڕان و پارتی و ... له‌م دوو كه‌سه باشترن؟ ئایا له رووی ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ، له رووی كوشتنی نه‌یاره‌كانیان له پشته‌وه، له رووی دزی له سامانی گشتی، له رووی خوێنده‌واری، له رووی بوونی فایل و ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ یه‌عس ، له‌گه‌ڵ وابه‌سته‌یی بۆ ئێران، بۆ توركیا، بۆ شیعه‌و سوونه‌ی عێراق، له رووی نه‌به‌زین و له رووی سوكایه‌تی پێكردنه‌وه له‌لایه‌ن هاوڕێ و هاو خه‌باته‌كانیانه، له رووی دنیابینی و سه‌یركردنی ئاینده‌ی كورد‌و سه‌ربه‌خۆییه‌وه، چه‌ند له‌به‌رپرسانی ئێستای كوردستان له‌م دوو كاره‌كته‌ره باشترن؟ به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردیه به تایبه‌تی واقیعه نه‌خۆشه‌كه‌ی سیاسه‌ت و ناوه‌نده زه‌لكاو ئاساییه‌كه‌ی سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی كه ئه‌وه‌نده به بێ به‌ها سه‌یری كه‌سه‌كان ده‌كات و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ من بوویت ئه‌وه شه‌یتانیش بیت لای من فریشته‌یه‌ت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ منیش نه‌بیت فریشته‌ش بیت هه‌ر شه‌یتانیت. ( له راستیدا من كاتێك ئه‌مه ده‌نووسم پێشتر زیاد له جارێك نامه‌ی تووند‌و پڕ له ره‌خنه‌م بۆ كاك مه‌لا به‌ختیار نووسیووه له‌سه‌ر هه‌ندێ ته‌سریحدان و قسه‌كردن و دڵنیاشم ئه‌گه‌ر گوێی له ره‌خنه‌كانی من بگرتایه پێگه‌ی له ناو یه‌كێتیدا زۆر له‌وه‌ی ئێستای به‌هێزتر ده‌بوو، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كێتی و بۆ كوردیش باشتر ده‌بوو چونكه تاكو ئێستا تاكه به‌رپرسی یه‌كێتیه كه به‌ده‌نگی به‌رز باسی گه‌نده‌ڵی حیزبه‌كه‌یی و هاوه‌ڵ‌كانی له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه ده‌كات. تۆبڵێی ئه‌گه‌ر ئه‌میش به‌ئه‌ندازه‌ی زۆرێكی تریان گه‌نده‌ڵ و فایلداربووایه بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بووایه به‌وجۆره باسی گه‌نده‌ڵی بكات. دیاره مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه ئه‌وه نیه كه ئه‌م كاره‌كته‌ره بێ خه‌وشه. چونكه هه‌ر هیچ نه‌بێت گریمان بچوكترین گه‌نده‌ڵی نه‌كردووه به‌ڵام هاوه‌ڵی به‌شێك له گه‌نده‌ڵكارانه، به گوێره‌ی كاك سالار عه‌زیز من بێجگه له چه‌ند ده‌مه‌ته‌قێ و گفتوگۆیه‌كی ئاسایی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكم له‌گه‌ڵیدا نه‌بووه‌و نیه، به‌ڵام له هیچ لایه‌كه‌وه باسی دزی، گه‌نده‌ڵی، یان كه‌موكورتی ئه‌خلاقی ئه‌م پیاوه ناكرێت، بۆیه حه‌قه دوور له شه‌هید ئارام و وه‌كو خۆی شانازی به ئه‌خلاقی خۆیه‌وه بكات. من هه‌ست ده‌كه‌م له‌م بابه‌ته‌دا به‌جۆرێك غه‌در له‌م دوو كه‌سێتیه ده‌كرێت، هه‌ربۆیه ئه‌م وتاره كورته‌م نووسی. بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال به باش و خراپیه‌وه به شێكه له مێژووی رووداوه‌كانی باشووری كوردستان له شه‌ست ساڵی رابردوودا، بۆیه هیوادارم وه‌كو ئه‌زموونی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد بیخوێنینه‌وه‌و سوود له لایه‌نه گه‌شه‌كانی وه‌ربگرین و له لایه‌نه تاریكه‌كانیشی ده‌رس و عیبره‌ت وه‌ربگرین چونكه بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و به‌شێكه له مێژووی ئێمه‌و ناشێت قسه‌و باسه‌كانی ئه‌و بۆ دژایه‌تیكردنی یه‌كتری و بۆ سووكایه‌تی كردن به یه‌كتری و بۆ زیاتر ئاڵۆزكردنی ناوماڵی كورد‌و زیاتر لێكدوورخستنه‌وه‌مان به‌كاربهێنرێت. هه‌روه‌ك هیوادارم بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه له‌لایه‌ن كاك سه‌لاح ره‌شیده‌وه له‌م كاته ناسك و ئاڵۆزه‌دا هیچ ئامانجێك له پشتیه‌وه نه‌بێت بێجگه له دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی بۆ گه‌ل و نیشتیمان.
04/05/2017
وتارەکانی تری نوسەر