ده‌چم بۆ شار، هه‌واڵی شار چیه؟ ئه‌و شارییه،
شار شێواوه، شار شاریى تیا نه‌ماوه، شار بووه به‌ژێر پێی غه‌یرى شارییه‌وه. ئه‌مه
ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ن له رابردووه‌وه تاكو ئێستاش له سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا به‌كارده‌هێنرێن و ده‌بیسترێن. به‌ڵێ مه‌به‌ست له شار سلێمانیه.
چیرۆكنووسی ناودارى كورد حسێن عارف عه‌بدوره‌حمان كه خۆى به كوڕى ره‌سه‌نی شار‌و نه‌وه‌ى
بابان ده‌زانێت یه‌كه‌م رۆمانی خۆیی له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانی سه‌ده‌ى رابردوودا به
ناونیشانی"شار" بڵاوكرده‌وه، كه رۆمانێكه له‌باره‌ى شار‌و ناوه‌وه‌ى شاره‌وه
ده‌دوێت. ناوبردنی سلێمانی به‌شار له خۆوه نه‌هاتووه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به مێژووى
درووستبوون و سرووشتی درووستبوونی سلێمانی و بوونی به‌شێك له بنه‌ماكانی شاره‌وه
هه‌یه له‌م شاره‌دا نه‌ك له ئێستادا به‌ڵكو له‌و كاته‌وه كه درووستكراوه.
ته‌مه‌نی سلێمانی 233 ساڵه، له رووى كۆمه‌ڵناسیه‌وه
هێشتا شارێكی هه‌رزه‌كاره، به‌ڵام ئاماده‌بوونی له مێژووى بچووكی كورددا ئاماده‌بوونێكی
گه‌وره‌یه. كاتێ ده‌ڵێین له مێژووى بچووكی كورددا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه كورد
هێشتا خۆى وه‌كو نه‌ته‌وه له په‌راوێزى مێژوودایه، چ مێژووى شارستانێتی، چ مێژووى
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كه‌لتوورى، هۆكه‌شی ئاشكرایه چونكه تاكو ئێستا رۆحی گشتی
كۆمه‌ڵایه‌تی كوردى نه‌یتوانیووه گوزارشت و ده‌ربڕین له خۆى بكات، چونكه ده‌ربڕینێكی
له‌وجۆره ته‌نیا له درووستكردنی ده‌وڵه‌تدا ده‌بێت. تاكو ده‌وڵه‌تیش درووست نه‌كات
ناتوانێت به‌شدارى بنیادنانی شارستانێتی مرۆڤایه‌تی بكات و له په‌راوێزى مێژوودا ده‌مێنێـته‌وه.
مانه‌وه‌ش له په‌راوێزدا خاسێتی بوویه‌كی بچووك یان ناته‌واوه.
سلێمانی له مێژووى بچووكی كورددا كه ده‌شێ
به مێژووى ناوخۆیی كوردستان ناوببرێت، شوێن و پێگه‌ى دیارى هه‌بووه. ئه‌وه ئاشكرایه
كه نزیكه‌ى شه‌ست ساڵى دوایی ده‌سه‌ڵاتی بابان كه پایته‌خته‌كه‌ى سلێمانی بووه،
سه‌ربارى ململانێی ناوخۆ‌و رۆڵی خراپی عه‌جه‌م و رۆم بۆ تووندتركردنی ململانێی نێوان
براكان و لاوازكردن و رووخاندنی میرنشینه‌كه، به‌ڵام هێشتا ده‌سه‌ڵاتی بابان له په‌ره‌سه‌ندندا
بووه تا دواجار روخێنرا. هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا دوو بزاوتی گه‌وره له سنووره سلێمانی
و میرنشینی بابان‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه. یه‌كه‌میان بزاوتی شیعرى كلاسیكی كوردى له‌سه‌ر
ده‌ستی نالی و هاوه‌ڵه‌كانیدا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رز، ئه‌گه‌رچی له رووى ره‌گه‌زه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كه‌لتووره‌وه ئه‌و ئه‌زموونه‌ى شیعرى بابان كوده‌تا بووه به‌سه‌ر
ره‌گه‌زه كوردییه‌كاندا. بزاوتی دووه‌م كه له ناوه‌ندى سلێمانیه‌وه سرۆش و هێزى
ته‌قینه‌وه‌ى وه‌رگرتووه، نه‌ك هه‌ر كوردستان به‌ڵكو تیشكی پرتهوى گه‌یشتووه‌ته
ده‌ره‌وه‌ى كوردستانیش. ئه‌ویش سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى هه‌ردوو رێبازى
ته‌سه‌وفی قادرى و نه‌قشبه‌ندیه. كه ئه‌شكرایه سلێمانی بووه‌ته جوگرافیاى ململانێ
و ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو رێبازه. رێبازى قادرى و رابهرهكهى له كوردستاندا شێخ
مارفی نودێ و رێبازى نه‌قشبه‌ندى و نوێكه‌ره‌وه‌و ئاراستهكهرهكهى به‌ئاراسته‌ى
گیانی زه‌حمه‌تكێشان و بارگاویكردنی به به‌شێك له ره‌گه‌زه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد
كه مه‌وڵانا خالیدى جافی مكایهڵیه له‌م شاره‌وه‌و له‌سه‌روه‌ختی بابان‌دا په‌ره‌یان
سه‌ندووه‌و ململانێیشیان كردووه.
ئێمه پێشتر به دوور‌و درێژى له‌و
ململانێیه دواوین. بێجگه له ڤاسهلیڤا و مارتن ڤان برۆ‌نسن و هه‌ڵكه‌وت حه‌كیم كه
هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك خه‌ریكی ئه‌م بابه‌ت بوون و زانیارى باشیشیان پێشكه‌ش كردووه،
به‌ڵام باسی كاریگه‌رى ئه‌و ململانێیانه‌یان له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی دواتر نه‌كردووه،
دواتر هه‌ندێ كه‌س نووسین و بۆچوونه‌كانی ئێمه‌یان دووباره كردووه‌ته‌وه. ئێمه له
كتێبی "سلێمانی زه‌مینه‌ى سه‌رهه‌ڵدان و ململانێی ته‌سه‌وف"كه ساڵی
1995 نووسراوه، له دوو گوتار دواوین، گوتارى قادرى كه گوتارێكی ئاراسته به‌ره‌و
ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه، گوتارى نه‌قشبه‌ندى كه گوتارێكی ئاراسته به‌ره‌و
دابڕانه له ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی ئیسلامی و له‌برى توانه‌وه‌ى كورد له ئیسلامدا
به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوو كه ئیسلام له خزمه‌تی كورددا به‌كاربهێنرێت ئه‌گه‌ر مه‌ولانا
ناچارى به‌جێهێشتنی سلێمانی نه‌كرایه‌و په‌یامه‌كه‌ى له‌و ساته‌دا به‌جۆرێك زینده‌به‌چاڵ
نه‌كرایه.
دیاره ململانێی نێوان قادرى و نه‌قشبه‌ندى
له سنوورى میرنشینی بابان‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و به‌رده‌وامبووه. سنوورى قهڵمهڕهوى میرنشینهكهش له‌و سه‌رده‌مه‌دا
هاوتاى قه‌ڵمڕه‌وى ده‌سه‌ڵاتی ته‌ریقه‌تی قادرى بووه. به‌ڵام قه‌ڵمڕه‌وى رێبازى نه‌قشبه‌ندى
هه‌موو كوردستانی گه‌وره‌ى گرتووه‌ته‌وه‌و له دواى كۆچكردنی مه‌لانا بۆ به‌غداو پاشانیش
بۆ شام، ئه‌م رێبازه زیاتر په‌ره‌ى سه‌ندووه‌و گه‌یشتووه‌ته نیشتیمانی عه‌ره‌بی و
سنوورى ده‌وڵه‌تی عوسمانی بڕیووه‌و به‌ره‌و روسیا‌و پاشانیش په‌لی هاوێشتووه بۆ مالیزیا‌و
شوینَانی تریش. هۆكارى سه‌ره‌كی ئه‌م فراوانبوونهى رێبازى نه‌قشبه‌ندیش یه‌كه‌م په‌یوه‌ندى
به پرینسیپی رێبازهكهوه هه‌یه كه بریتیه له كۆكردنه‌وه‌ى دین و دنیا پێكه‌وه.
دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ى رێبازى كاسبكاران و زه‌حمه‌تكێشان و به‌شی خواره‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه
واته رێبازى خه‌ڵكه. سێیه‌م پشتی به دره‌ختی بنه‌ماڵه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رى
ئیسلام و كچه‌زاكانی نه‌به‌ستووه. له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا كه‌سێتی كاریزمی مه‌ولانا
خالید رۆڵی دیار‌و له‌به‌رچاوى بینیووه له به‌خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ى رێبازه‌كه‌یدا.
ئێمه پێشتر له باسكردنی ناكۆكی و ململانێی
نێوان یه‌كێتی و پارتیدا له دواى شكستی 1975 و ململانێی پێشترى نێوان جه‌لالی و مه‌لایی
له شه‌سته‌كانه‌وه، واى بۆچووین كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌و ناكۆكیه بێ كۆتاییه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ململانێ و ناكۆكی نێوان رێبازى قادرى و رێبازى نه‌قشبه‌ندى. نه‌گه‌یشتنی
ئه‌م دوولایه‌نه‌ش به هیچ چاره‌سه‌رێكی ریشه‌ی هه‌ر له ساڵی 1964 به‌دواوه تاوه‌كو
ئه‌م چركه‌ساته، په‌یوه‌ندى به ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو رێبازه‌وه هه‌یه. بنه‌ماڵه‌ى
بارزانی شوێنكه‌وتووى رێبازى نه‌قشبه‌ندین و بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانیش له مێژوویه‌كی
كۆنه‌وه بوونه‌ته شوێنكه‌وتووى رێبازى قادرى. هه‌رچه‌نده تاڵه‌بانی تیره‌یه‌كی سه‌ربه
عه‌شیره‌تی گه‌وره‌ى زه‌نگه‌نه‌ن، به‌ڵام لهرێگاى وه‌رگرتنی تهسهوفهوى قادرییه‌وه
بوونه‌ته شێخی به‌رماڵ و شوێنكه‌وتووى راسته‌قینه و شوێن و پێگه دیارى رێبازى قادری
بوون و ته‌كێی تاڵه‌بانی هاوشانی تهكێكانی تر‌ى قادرى، به تایبه‌تی ته‌كێی شێخانی
سلێمانی و قادركه‌ره‌م و كه‌س نه‌زان و شێخانی هیران و چوێسهو...تاد" به‌رده‌وام
ئاوه‌دان و دیار‌و پێگهبهرزبووه.
له مێژووى دیارى بزووتنه‌وه‌كانی
كورددا هه‌ردوو رێبازه‌كه به شێوه‌ى جیاواز سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تیان
كردووه. دیارترینی ئه‌و سه‌ركردانه‌ى سه‌ربه رێبازى قادرى كه رۆڵی دیار‌و كاریگه‌رییان
بینیووه، شێخ مه‌حمودى حهفیدزادهیه له نه‌وه‌ى شێخ مارفی نۆدێ و مام جه‌لال تاڵه‌بانیه
كه له عه‌شیره‌تی تاڵه‌بانی سه‌ربه رێبازى قادریه. له‌و سهركردانهشی كه سه‌ربه
ڕێبازى نهقشبهندیبوون و هه‌ریه‌كه له قۆناغێكدا سه‌ركردایه‌تی به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ى
كوردایه‌تیان كردووه بریتین له شێخ عوبه‌یدوڵاى نه‌هرى، شێخ عه‌بدولسلامی بارزانی،
شێخ عه‌بدولقادرى شه‌مزینی، شێخ سه‌عیدى پیران، سه‌ید ره‌زاى ده‌رسیم، ملا مسته‌فاى
بارزانی، مه‌سعود بارزانی.
جێ نفوزى بزووتنه‌وه‌كانی شێخ مه‌حمودى
حه‌فیدو مام جه‌لال زیاتر سنوورى قه‌ڵه‌مڕه‌وى میرنشینی بابان و رێبازى قادرى بووه.
جێ نفوزى رابه‌رانی سه‌ربه رێبازى نه‌قشبه‌ندى فراوانتر بووه‌و به تایبه‌تی رووبه‌رى
فراوانترى كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، له باشوور‌و باكورو ته‌نانه‌ت رۆژهه‌ڵاتیش به
هه‌مان شێوه‌ى نفوز‌و قه‌ڵمڕه‌وى رێبازى نه‌قشبه‌ندى. ئێستا ئه‌و پرسیاره سه‌رهه‌ڵده‌دات
ئایا له‌و ریفراندۆمه‌ى كه بڕیاره له كۆتایی مانگی ئه‌یلولدا بكرێت، ده‌شێ ئه‌و
پاشخانه مێژووییه رۆڵ و كاریگه‌رى هه‌بێـت له‌سه‌ر شێوه‌و ئاستی به‌شداریكردن و دانگدان
تیایدا؟
ئایا به گوێره‌ى سلێمانی و قه‌ڵه‌مڕه‌وى
بابان و رێبازى قادرى كه ئێستا به پله‌ى یه‌كه‌م جێ نفوزى یه‌كێتی نیشتیمانی و بزووتنه‌وه‌ى
گۆڕانه‌و ئه‌م دووانه‌ش هه‌ردووكیان له بنیادو سروووشتی پێكهاتن و دیدو روانینی دووریاندا
هه‌مان شتن، جیاوازى نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هاوشێوه‌ى جیاوازى
نێوان تهكێكانی شێخانی سلێمانی و شێخانی قادركه‌ره‌م و شێخانی كه‌سنه‌زان و شێخانی هیران و شێخانی چوێسهیه. ئایا له‌م زه‌مینه‌یه‌دا
كه له ژێر هه‌ژموونی گوتارى قادریدایه، كه گوتارێكه په‌یوه‌ست به ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامیه‌وه كه له‌سه‌رده‌می میرنشینی بابان‌دا ئه‌و ناوه‌نده پایته‌ختی عوسمانی
بوو، ئێستاش ئه‌و پایتهختانهیه كه نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام ده‌كه‌ن كوردستانیان داگیركردووه،
ئه‌گه‌رچی ئێستا ئیسلامیبوونهكه كه‌وتووه‌ته خزمه‌تی ناسیونالیستی نه‌ته‌وه‌كانی
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه. به گوێره‌ى باشوورى كوردستانیش مه‌به‌ست ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی
ئیسلامی عێراقه. ئایا له‌م ریفراندۆمه‌دا كه مه‌به‌ست بیستنی ده‌نگی كورده بۆ دابڕان
له‌و ناوه‌نده، ئاستی ده‌نگدان چۆن ده‌بێت؟ ئاشكرایه ئه‌و ده‌نگدانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
كار به ئه‌نجامه‌كه‌ى بكرێت یان نه‌كرێت یه‌كه‌مین جاره، كورد به ده‌نگی خۆى بڕیارى
چاره‌نووسی خۆى بۆ دابڕان یان بۆ مانه‌وه بدات. ئایا رێژه‌ى به‌شدارى و ده‌نگی به‌ڵێ
له‌م شاره‌دا چۆن ده‌بێت؟ به تایبه‌تی ئه‌وه ئاشكرایه سلێمانی كه مێژووه‌كه‌ى نزیكه‌ى
233 ساڵه، وه‌كو پێشه‌نگی كوردایه‌تی و رۆشنبیرى و پێشكه‌وتن له كوردستاندا سه‌یر
ده‌كرێت. هه‌ربه‌و پێیه‌ش ده‌بێ هه‌ست و هوشیارى نه‌ته‌وه‌یی له‌م شاره‌دا له شوێنه‌كانی
تر‌ى كوردستان گه‌شه‌سه‌ندوتر بێت و، ده‌بێ ئێستا له‌م شاره‌دا بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناسیونالیزمی
هێند به‌هێز هه‌بێت كه رابه‌رایه‌تی هه‌موو گه‌لی كورد‌و كوردستان بكات به ئاراسته‌ى
سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مه‌ش ماناى دابڕانه له‌و ناوه‌نده‌ى
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانی تر به‌سه‌ر كورددا. ئه‌گه‌ر له روانگه‌ى مێژوویی و، پاشخانی ئاماده‌بوونی
ئه‌م شاره‌وه سه‌یر بكه‌ین ده‌بێ جه‌ماوه‌رى خه‌ڵك بێ ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانی گوتارى سیاسی
حیزب و رێكخراوه سیاسیه‌كان بكات خۆى وه‌كو
بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناسیونالیستی و هه‌ڵگرى گوتارى ناسیونالیزم رابه‌رایه‌تی هه‌موو جه‌ماوه‌رى
خه‌ڵكی كوردستان بكات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام ئایا له راستیدا
ئێستا سلێمانی به‌م جۆره‌یه؟ ئایا رابه‌رایه‌تی گوتارى ناسیونالیزمی كوردى لێره‌وه
ده‌كرێت؟ ئایا ئه‌وه ئێمه‌ین، لێره‌وه له سلێمانی هه‌ڵگرى پرۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆیی و
درووستكردنی ده‌وڵه‌تین، یان ئه‌سڵه‌ن شتێك له‌م شاره‌وه نابینرێت به ناوى پرۆژه‌ى
سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت؟ كه‌واته با بپرسین هۆكاره‌كه چیه؟ ئایا گرفت له جه‌ماوه‌رو
خه‌ڵكی شار‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وى بابان و جێ هه‌ژموونی
رێبازى قادریه؟ یان كێشه‌كه گوتارى سیاسی و كه‌لتوورى و عه‌قڵی لوتكه‌ى هه‌ره‌می
حیزبی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م رووبه‌ره‌یه؟ بۆچی ده‌نگی لایه‌نگرى پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ
عێراقی شیعه‌و مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ى عێراقدا له‌م شاره پێشه‌نگه‌وه زیاتر ده‌بیسترێت
له‌چاو شوێنه‌كانی تر‌ى كوردستان؟ ئایا بۆچی ده‌نگی داخوازى سه‌ربه‌خۆیى و ده‌نگی لایه‌نگرى
بۆ پێكهێانی ده‌وڵه‌ت له‌م شاره پێشه‌نگه‌وه له هه‌موو شوێنه‌كانی تر‌ى كوردستان
نزمترو كزتره؟ ئایا بۆچی ده‌نگی دژایه‌تیكردنی ریفراندۆم و باسكردنی سه‌ربه‌خۆیی و
درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردى له‌م شاره‌وه به‌رزتر له شوێنه‌كانی تر‌ى كوردستان ده‌بیسترێت؟
ئایا بۆچی زۆرێك له رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕو رۆژنامه‌نووس و كه‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیه‌كانی
ئه‌م شار‌و رووبه‌ره‌و نووسه‌رانی سیاسی ئه‌م جوگرافیایه به مایكرۆسكۆپ به دواى ئه‌وه‌دا
ده‌گه‌ڕێن كه راوبۆچوونى شۆڤێنیسته عه‌ره‌ب و ئاخونده ئێرانیه‌كان و كه‌مالیسته
ده‌ست سووره‌كان به‌خوێنی كورد بهێننه‌وه، كه چۆن دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
ده‌كه‌ن. چۆن ده‌گه‌ڕێن به دواى راى رۆژنامه‌نووس یان توێژه‌رێكی نائینسان و بێ ویژدانی
ههستنهكردوو به ئازاره‌كانی كورد كه ده‌شێ به‌كرێگیراوى عه‌ره‌ب یان تورك و فارس
بێت و راپووچهكانی ئه‌وان به دژى داخوازییه‌كانی كورد ده‌ده‌ن به گوێی هاووڵاتیانی
ساده‌و داماوى كورددا، بۆ ئه‌وه‌ى به هاووڵاتیانی ساده‌ى كورد بڵێن ده‌نگدان له ریفراندۆمدا
ترسناكه، خیانه‌ت و ناپاكیه‌و ماستاوچێتی و كۆیلهێتیه بۆ بنه‌ماڵه‌ى بارزانیی. ئاخر
با بپرسین ئه‌مه چ عه‌قڵێكه كه خۆى به شۆڕشگێڕ‌و ئازادیخواز‌و سه‌ربه‌خۆیی خواز‌و
سۆشیال دیموكرات و گۆڕانخواز بزانێت و به هه‌زاران كوڕى فه‌قیرو هه‌ژارى میلله‌تی
به شه‌هیدبوون دابێت، كه‌چی سه‌روه‌رى داخوازیكردن و كاركردن بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی
ببه‌خشێت به بنه‌ماڵه‌و حیزبێك كه ئه‌م خۆى نیوسه‌ده زیاتره دژایه‌تی ده‌كات؟؟؟.
ئایا بانگه‌شه‌كه‌رانی بۆچوون و تێڕوانینی دژ به ریفراندۆم له كوێى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
كورددا وه‌ستاون؟ من حه‌قم به‌وه‌وه نیه كه داخۆ ئه‌وه‌ى ئێستا له كوردستان باسی
ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات به دڵمه یان نا، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ى لێ ده‌كه‌م سیستێمێكی
به‌ڕێوه‌بردنی باش درووست بكات یان نا، به نوێنه‌رو ته‌نانه به دڵسۆزى گه‌لی ده‌زانم
یان نا. هه‌رچه‌نده ده‌زانم كاتی قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسیارانه‌ش دێت. به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرسیاره واقیعیه
له خۆمان بكه‌ین: ئایا كورد مافی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه یان نا؟ بێگومان
ئه‌م پرسیاره پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه نیه چونكه وه‌ڵامه‌كه‌ى ئاشكرایه. كه‌واته
بۆچی ئه‌و هه‌موو بیانوو پاساوه دههێنرێـتهوه بۆ دژایه‌تیكردنی سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی
ده‌وڵه‌تی كوردى. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه له‌به‌رئه‌وه‌یه كه پارتی و مه‌سعود بارزانی
داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن و وه‌كو پرۆژه‌ى ئه‌وانی لێهاتووه، ئه‌وه ده‌بێ ئێمه‌ى سنوورى
سه‌وزو نیلی، ئێمه‌ى سنوورى قه‌ڵه‌مڕه‌وى بابان و ته‌ریقه‌تی قادرى سه‌رزه‌نشتی خۆمان
بكه‌ین و شه‌رممان له‌خۆمان بێت، ئه‌وه له بچووكی و هیچ له بارانهبوویى ئێمه‌یه
كه هه‌موو شتێك كه‌وتووه‌ته ده‌ستی پارتی و بارزانی. ئه‌ى مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان
چه‌ندین جار نهیاندهگوتهوه له راپه‌ڕیندا نێچیرڤان بارزانی به خۆى و سیانزه
كه‌سه‌وه هاته‌وه، ئه‌ى پێم ناڵێن چۆن به‌و سیانزه كه‌سه‌وه ئاوا بوون به خاوه‌نی
بڕیار‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پاند؟ ئایا ئه‌وه لێزانی ئه‌وان درووستی
كرد یان نه‌زانینی ئێوه؟ ئایا ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی ململانێی جه‌لالی و مه‌لاییه،
یان سێبه‌رى ململانێی نێوان گوتارى قادرى و نه‌قشبه‌ندیه؟ یان لاوازى هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی
دانیشتوانی ئه‌م رووبه‌ره‌یه؟ بێگومان ئه‌وه لاوازى هه‌موو سه‌ره‌كانی ئه‌م لایه
نه‌ك لاوازى هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكی ئه‌م رووبه‌ره. به‌ڵكو
به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكی خۆڕاگر‌و خه‌باتگێڕى ئه‌م رووبه‌ره‌ى ئێمه قوربانی ده‌ستی
لاوازى سهرهكانیهتی كه له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی خۆیاندا، له
ئه‌نجامی لاوازى و هیچ له بارانهبوویاندا شكۆى جه‌ماوه‌رى ئه‌م رووبه‌ره‌یان شكاند،
ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى كه به‌عس نه‌یتوانی شكۆیان بشكێنێت. ئێستاش ده‌یانه‌وێت بۆ مه‌رامی
سیاسی خۆیان و بۆ رقی دوور‌و درێژى دووسه‌د ساڵی ئه‌و مێژووه‌ى باسمان كرد، وا له جه‌ماوه‌ر
بكه‌ن دژى ریفراندۆم و دژى سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى شكۆى نه‌ته‌وه‌ییبوون
و شكۆیی خه‌بات و خۆڕ‌اگرى دوور‌و درێژ‌و له نه‌به‌زین نه‌هاتوو له جه‌ماوه‌رى ئه‌م
ده‌ڤه‌ره بسه‌ننه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێمه به‌راستی بڕوامان به كورد‌و به
ئاینده‌ى كوردستان هه‌یه ، ئه‌گه‌ر بڕوامان به سه‌ربه‌خۆیی و درووستبوونی ده‌وڵه‌تی
كوردى هه‌یه، كه‌س ده‌ستی نهبهستووین، با به كردار خۆمان بكه‌ین به خاوه‌نی پرۆژه‌ى
ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و به پرۆژه‌ى جدیتر بۆ سه‌ربه‌خۆیی و بۆ درووستكردنی ده‌وڵه‌تی
كوردى كێبڕكێی پارتی و بنه‌ماڵه‌ى بارزانی بكه‌ین. به‌ڵام راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه
مللانێكه هێشتا له سێبه‌رى ماملانێ و ناكۆكی نێوان رێبازى قادرى و نه‌قشبه‌ندى، جه‌لالی
و مهلاییدایه. سنوورى ئه‌ملا هه‌ڵگرى گوتارى قادرى و جه‌لالیه، ئه‌ولاش هه‌ڵگرى
گوتارى نه‌قشبه‌ندیه. پێكه‌وه‌ژیانی ئه‌م دوو گوتاره‌ش تاكو ئێستا جۆرێكه له وههم.
له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه له جێگاى خۆیدا بێت ئاراسته‌ى كاركردن
بۆ مانه‌وه له سنوورى گوتارى عێراقیدا كه هاوشێوه‌ى گوتارى مانه‌وه‌یه له چه‌قی
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سه‌رده‌می رێبازى قادریدا، ئه‌وا ماناى وایه گوتارى باڵاده‌ست
جێگیره‌و هه‌مان شێ,هى رابردوو كارده‌كات و به‌و پێیه‌و له‌ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه‌دا
ده‌نگ و لایه‌نگری بۆ مانه‌وه له‌پاڵ عێراقدا ده‌نگێكی بیستراو و دیار ده‌بێت. ئه‌وه‌ش
هۆكارى سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر له ئێستاوه له وتار‌و له كردارى راگه‌یاندن و
رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران و سیاسیه‌كانی ئه‌ملادا به ئاشكرا بانگه‌شه‌ى به‌شدارینه‌كردن
له ریفراندۆمدا و ده‌نگدان به نه‌خێر ببیسترێت. كه‌واته سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو قسه‌و
كۆبوونه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ى باروودۆخی ناوخۆى كوردستان ده‌كرێت، من پێموایه
ئه‌وه‌ى له كۆنه‌ستی جه‌ماوه‌رى ساده‌ى جێ قه‌ڵه‌مڕه‌وى قادرى و بابان و سه‌وز نیلیدا
هه‌وڵی جێگیركردنی ده‌درێت، هێزو هه‌ژموونی گوتارى رێبازى قادریه و ئه‌ویش به ئاراسته‌ى
ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه كه له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وى عه‌ره‌بی عێراقه
به گوێره‌ى كورد. بۆیه چاوه‌ڕوانكردنی ئه‌وه‌ى كه له‌م قهڵهمڕهوهدا و له‌م قۆناغه‌دا
كه هێشتا ناسیونالیزم نه‌بووته بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وتۆ كه هه‌موو
ده‌سه‌ڵاته لۆكاڵیه‌كانی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی خێل و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌و رێبازى ته‌سه‌وف
وحیزب رابماڵێت، ئه‌گه‌رى چاوه‌ڕوانكراو ئه‌وه‌یه كه ریفراندۆم و مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆیی
و جیابوونه‌وه له عێراقی عه‌ره‌بی له قه‌ڵه‌مڕه‌وى بابان و له قه‌ڵمڕه‌وى ته‌ریقه‌تی
قادریدا ده‌نگێك به‌ده‌ست نه‌هێنێت كه له ئاستی ئه‌و ناوبانگ و مێژووى بهرخوردانهدا
بێت كه خه‌ڵكی سلێمانی و قه‌ڵه‌مڕه‌وى بابان و جێ نفوزى قادرى و زه‌مینه‌ى خه‌باتی
یه‌كێتی نیشتیمانی له ماوه‌ى رابردوودا داویانه. ئه‌مه‌ش سه‌رئه‌نجام ده‌بێته جۆرێك
له شكاندنی شكۆمه‌ندی شار‌و چیتر بوار بۆ ئه‌و شانازى پێوهكردنه ناهێڵێته‌وه كه
تاكو ئێستا هه‌موومان خۆمانی پێوه رادهوهشێنین و شانازى پێوه‌ده‌كه‌ین. چونكه لوتكه‌ى
خه‌باتی كوردایه‌تی ئێستا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى كه ریفراندۆم بكرێت له پێناوى سه‌ربه‌خۆیدا،
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م شاره‌و ئه‌م قه‌ڵه‌مڕه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیى ده‌نگ له شوێنه‌كانی
تر‌ى كوردستان كه‌متر بهێنێت، ئیتر به‌چ هێزو پاشخانێكهوه خۆمان به پێشه‌نگ بزانین
و شانازى به كام شكۆمه‌ندییه‌وه بكه‌ین؟؟؟ ئایا له بارێكی وه‌هادا كێ به‌رپرسیار
ده‌بێت له شكاندنی شكۆمه‌ندى شار؟ ئه‌و حیزبانه‌ى كه خاوه‌ن نفوزى ئه‌م رووبهرن
و جێنشینی عه‌رشی بابانن و له‌ژێركاریگه‌رى و هه‌ژموونی گوتارى قادریدان، یان جه‌ماوه‌رى
ساده‌ى خه‌ڵك كه ئه‌وانی ده‌سه‌ڵات و حیزب به دوو جۆر ده‌یخه‌نه شوێنی ده‌روێشانی
ئه‌وساى ته‌كێی قادرى. یه‌كه‌م به برسی كردن و خراپ به‌ڕێوه‌بردنیان. دووه‌م به كۆنترۆڵكردنی
عه‌قڵ و مێشكیان هه‌رچۆن شێخ كۆنترۆڵی مێشك و عه‌قڵی ده‌روێشانی دهكردو ده‌كات، ئه‌ویش
له رێگاى په‌روه‌رده‌كردنی حیزبی و راگه‌یاندن و نووسین و قسه‌كردنی نوخبه‌یه‌ك له
رۆشنبیرى حیزبی و پاشكۆحیزبی و هه‌ڵوێستی ناجێگیرو دژبه‌یه‌كی به‌رده‌وامی به‌شێك له
به‌رپرسانی ئێره‌وه.
بێگومان ئاشكرایه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بكرێت،
به‌شی ئه‌وه ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت كه پێی بگوترێت سه‌ركه‌وتن. گومانم له‌وه نیه
كه هه‌رچۆن ئێستا پارتی زۆر به ئاسانی به‌شێك له‌به‌رپرسانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ى ئه‌ملا
كه گۆرانی به باڵاى شیعه‌و عێراقدا ده‌ڵێن وه‌كو ناپاك و به‌كرێگیراوى بێگانه نمایش
ده‌كات، دواتر‌و ئه‌گه‌ر رێژه‌ى ده‌نگدان له جوگرافیاى سه‌وز نیلیدا بهرێژیهكی ئاشكرا
كه‌متر بێت له جوگرافیای زه‌رد، پارتی ئه‌وه له خزمه‌تی خۆیدا به‌كارده‌هێنێت و
ئه‌وسا وێنه‌كه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى لایه‌نگرانى سه‌ربه‌خۆیی و دژایهتیكهرانى سه‌ربه‌خۆیی
ئاسانترو ئاشكراتر بۆ ئه‌و به‌رجه‌سته ده‌كرێت و ره‌نگه ئه‌وه‌ش ببێـته هۆى زیاتر
په‌راوێزخستن و به په‌راوێزبوونی قه‌ڵه‌مڕه‌وى بابان و جێ نفوزى رێبازى قادرى و جوگرافیاى
سهوزنیلی.