بۆ به‌رپرسه نا به‌رپرسه‌كانی كوردستان، واته بۆ ئێوه ئه‌وانه‌ی كه گوێ له‌كه‌س ناگرن و ملهوڕانه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانتان و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی َو درۆ‌و ناپاكی و به فیڕۆدانی سامانی گشتی به‌رده‌وامن، بۆ ئێوه كه له پێ،اوی پاراستنی نوخبه‌یه‌كی حیزبی و دۆست و هاوبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانتاندا پشتتان له میلله‌ت كردووه، هه‌رچۆن میرانی بابان و كۆی میرو ده‌سه‌ڵاتداره ناوچه‌ییه‌كانی كورد به درێژایی مێژوو خه‌ریكی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بوون و ئه‌وه‌ی له بیریان نه‌بووه میلله‌ت بووه‌و هه‌رگیز گوێیان له دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی میلله‌ت نه‌گرتووه، به‌ڵی بۆ ئێوه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌ت و كۆی حیزبه‌كانی باشووری كوردستان كه هه‌ریه‌كه‌تان به ئاستێك به‌شدارن له هه‌ڵچنینی كۆشكی له‌رزۆكی گه‌نده‌ڵیدا. بۆ ئه‌و ویژدان تۆپیوانه‌ی كه به ناڕه‌وا به پله‌و پایه‌ی به‌رز خانه نشین بوون و بۆ ئه‌و بن دیوارانه‌ی كه بێ ئه‌وه‌ی كارێك بكه‌ن موچه وه‌رده‌گرن، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌به‌ری گه‌نده‌ڵی ده‌خۆن..
ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا له باشووری كوردستان بوونه‌ته به‌رپرس و هیچتان نازانن به‌رپرسیارێتی چییه‌و زۆربه‌شتان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كتان به رابردووی ئه‌م میلله‌ته‌و ئازاره‌كانیه‌وه نیه‌و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش هیچ دڵتان پێی ناسووتێت، بیرتان ده‌خه‌مه‌وه كاتی خۆی من ویستم میرانی بابان له ناو یه‌كدا كۆك و ته‌بابن و خۆیان بپارێزن له ملكه‌چی بۆ فارسه‌كان و عوسمانییه‌كان. ئاگادارم كردنه‌وه تورك و فارس و ئه‌وانی تر نابنه دۆستی كورد‌و پشت پێبه‌ستنیان ساویلكه‌ییه. به‌ڵام ئه‌وان قسه‌كانی منیان پێ‌ناخۆش بوو چونكه دڵسۆزی میلله‌ته‌كه‌یان و خۆیشیان نه‌بوون، ته‌نیا چاویان له به‌رژه‌وه‌ندی كاتی و ته‌سكی خۆیانه‌وه بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌بوون ملی یه‌كتر بشكێنن و میلله‌تیش ماڵ‌وێران بكه‌ن. ئه‌وان نه‌ك گوێیان له ئامۆژگارییه‌كانی من نه‌گرت به‌ڵكو كه‌وتنه دژایه‌تیكردنم و ناچاریان كردم به دڵشكاوی زێدی خۆم به‌جێبهێڵم و رێگای ئاواره‌ی بگرمه به‌رو به خه‌می نیشتیمان و ئه‌هلی كه‌سه‌به‌ی میلله‌ته‌كه‌مه‌وه كه ئومێدم پێیان هه‌بوو سه‌ر بنێمه‌وه. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام هه‌ر كوڕه میره‌و پاڵی دا به یه‌كێك له فارس و توركه‌كانه‌وه‌و ئه‌وانیش كردنیان به گژی یه‌كترداو ئه‌وه‌ش بووه هۆی روخاندنی میرنشینه‌كه. جارێكی تر وریاتان ده‌كه‌مه‌وه پێویسته له ناوخۆتاندا رێكبكه‌ون و شوره‌یی و ریسواییه په‌نا بۆ نه‌وه‌كانی سه‌فه‌وی و قاجاری و عوسمانی و قه‌عقاع و به‌دووه‌كانی بیابان ببه‌ن به دژی براكانی خۆتان. جارێكی تریش وریاتان ده‌كه‌مه‌وه به لۆجیكی عه‌قڵ و مه‌نتیق بیربكه‌نه‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری خواست و ویسته تاكه‌كه‌سی و هه‌رزه‌كارییه‌كانتان ببن و بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئێوه به‌رپرسیارن له چاره‌نووسی ئێستای ئه‌م وڵاته‌و دانیشتوانه‌كه‌ی و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كه‌شتان. هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ن ریسوای دنیا‌و قیامه‌ت ده‌بن، هه‌رچه‌نده ئێستاش میلله‌ت به چاوی سووك و وه‌كو ناپاك و گه‌نده‌ڵ و پیاوی بیگانه‌و خزمه‌تكاری به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆتان سه‌یرتان ده‌كات. ئێستا ئێوه له‌به‌رده‌م دوابڕیاری چاره‌نووس سازانه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی خۆتان و میلله‌ته‌كه‌شتان بپارێزن، ئه‌ویش بریتیه له به‌ده‌ستهێنانی ئیراده‌یه‌كی پته‌و بۆ بڕیاردان له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌ی كه كردووتانه‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و بن دیوار‌و خانه‌نشینی نایاسایی و به موچه‌خۆركردنی كادیرانی حیزبه‌كانتان له‌سه‌ر حكومه‌ت و بێ ئه‌وه‌ی كارێك بۆ حكومه‌ت بكه‌ن و سوودێكی گشتیان هه‌بێت. كه‌مێك بیر بكه‌نه‌وه هێزی دوژمن و داگیركه‌ران كورد ناڕوخێنێت به‌ڵام ئه‌م گه‌نده‌ڵی و بێ سه‌روبه‌ریه‌و ئه‌م پشتكردنه له ئازاره‌كانی خه‌ڵك له پێناوی خۆتان و حیزبه‌كانتان و دۆست و كه‌س و كار‌و بنه‌ماڵه‌كانتان و بۆ كڕینی زیمه بێگومان ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ن سه‌رتان ده‌خوات.. ئێوه ده‌ڕۆن وه‌كو ئاوێكی لیخن ناگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام میلله‌تی وه‌كو زیخ و چه‌وی تریفه‌دار ده‌مێنێته‌وه، كه‌واته ئێوه خۆتان له پێش میلله‌ته‌وه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدان، ئه‌گه‌ر فریای خۆتان نه‌كه‌ون زه‌نگی كۆتاییتان لێده‌درێت.. ره‌نگه میلله‌ت تووشی شكست بێت به‌ڵام هه‌ڵده‌سێـته‌وه به‌ڵام ئێوه به شوێنه تاریك و نووته‌كانی په‌راوێزی مێژوو ده‌سپێردرێن. كه‌واته فریای خۆتان كه‌ون ته‌نیا چاكسازی جیدی و به‌په‌له فریاتان ده‌كه‌وێت و هیچی تر. تۆزێ چاوتان بكه‌نه‌وه‌و وڵاته‌كه وه‌كو خۆی ببینن و تێبگه‌ن ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌نده هه‌ژارو داماو نییه كه‌سی تێدا نه‌بێت ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی بگرێته ئه‌ستۆ، ئه‌وه ئێوه‌ن وڵاتت و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیتان وا وه‌جاخ كوێر كردووه، ئه‌م وڵاته وه‌جاخی كوێر نیه به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌دا عیزه‌ت و كه‌رامه‌تی خۆی ده‌پارێزێت پێی عه‌یبه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له ئێوه‌ی به ناو به‌رپرس كاربكات كه له هه‌موو بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی و ئایینی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی رووتكراونه‌ته‌وه‌و گه‌نده‌ڵی و درۆ و فریودان رۆحتانی خواردووه.
به‌ڵێ جارێكی تر وریاتان ده‌كه‌مه‌وه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌تان كه هێشتا لێتان بێ‌ئومێد نه‌بووم رێگه مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی ترتان كه له هه‌موو شتێك رووتكراونه‌ته‌وه وڵات بشێوینن و خوێنی رۆڵه‌كانی به ناهه‌ق بڕژێت و ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌مجاره‌ش كه به‌ده‌ستی خۆتان وێران و نابووتتان كردووه، به‌ده‌ردی ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایی میرانی بابان و سۆران و ئه‌رده‌ڵان و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود و قازی محه‌مه‌د بچێت، عه‌قڵتان به به‌به‌ردا بێته‌وه ئه‌گینا مێژوو به زبڵدانی خۆیتان ده‌سپێرێت.
رابه‌رو نوێكه‌ره‌وه‌ی رێبازی نه‌قشبه‌ندی و رابه‌ری هه‌ژاران و كه‌سه‌به‌ی میلله‌ت خالیدی مكایه‌ڵی شاره‌زووری 14-12- 1827 شام