The law is king (یاسا پاشایە)

محەمەد وەرتی

بێگومان ، عنوانی ئەو وتارەمان ، بە زمانی ئینگلیزی ، دەبێتە جێی پرسیاری خوێنەری ئازیز، ئەوانەی كە زمانی ئینگلیزی دەزانن، لە واتاو مەغزا جوانەكەی ئەم قسەیە، تێدەگەن و پێی سەرسام دەبن، وە ئەوانەشی كە ئینگلیزی نازانن ؛ ئێمە شرۆڤەو مەدلولە جوانەكانی دەخەینەڕو بۆیان.

دیارە ئەو عیبارەیە (The law is king) واتە : یاسا پاشایە، هی بیریارو شۆڕشگێڕی ئینگلیزی (تۆماس پەینە)، كە لە ساڵی 1776 زاینی، لە یاداشتنامەی (سروشتی یەكسان)دا، نوسیویەتی. واتە ڕێك (241) ساڵ پێش ئێستا، واتە دوو سەدەو نیو پێش ئێستا.

ئەم بیریارە ئینگلیزە كە لەتەمەنی 37 ساڵیدا، دەچێتە ئەمەریكابۆ پاڵپشتی كردنی شۆڕشگێران بۆ سەربەخۆبونی موستەعمەرەكانی ئەمەریكا،لەدەست بەریتانیا، لەوێ ئەو یاداشتە بەناوبانگە ، دەنوسێتەوە، كە (جۆرج واشتن)ی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتوەكان پێش ئەوەی ببێت بەسەرۆك دەیخوێنێتەوە و، هەروەها زۆربەی زۆری هاوڵاتیانی ئەمەریكی ئەم یاداشتە دەخوێننەوە.

ئینجا جۆرج واشتن، دوای ئەوەی ئەو یاداشتە دەخوێنێتەوەو، زۆر پێی كاریگەر دەبێت؛ كاتێك دەبێتە سەرۆكی ئەمەریكا،ڕێك ئەو وتەیەی (تۆماس پەین) دەكاتە بنەماو ژیان وكەلتور بۆ گەلانی ئەمەریكا. بەشێوەیەك ژیانی مرۆڤایەتی و كەڕامەتی مرۆڤی بۆ سەدەها ساڵ رزگاركرد،كە ئێستا ئەو وڵاتە بۆ گەلانی ئەمەریكا بۆتە بەهەشتی سەرزەوی و قسەكەی تۆماسیش بۆتە نیعمەتێكی بەهەشتی.ئینجا لەبەر گرنگی بابەتەكە، ڕێك ئەو مەقتەعەی كە ئەو رٍستەیەی تێدا هاتوە دەنوسمەوەو، وەریدەگێڕمە سەر زمانی كوردی بۆ خوێنەری ئازیز.

(In Common Sense (January 1776) Thomas Paine reminded the American colonists that in a free republic " the law is king” and that if a day were to be set aside to celebrate the republic‌s achievements then it should not be focused on a single man but on the law itself: )

واتە: لەباسی موستەعمەڕەكانی ئەمەریكا، دەڵێت: لە كۆماری ئازادا ؛ یاسا پاشایە، وە دەڵێت :ئەگەر رۆژێك دانیشتین ویادی سەروەریەكانی ئەو كۆمارە ئازادەمان كردەوە؛ پێویستە تەركیز نەكەینە سەر یەك كەس؛ بەڵكو پێویستە تەنها تەركیز بخەینە سەر یاسا). ئینجا لە درێژەی باسەكەیدا تۆماس پەین ، ئاماژە بەوە دەكات، كە لە كۆمارە دواكەوتوەكاندا،پاشا یاسایە،بەڵام دەبێت، لە كۆمارە ئازادەكاندا یاسا پاشا بێت.

مەبەستی وتارەكەم :

ئینجا ئەوەی پێویستە بگوترێت، ئەوەیە: ئەمڕۆ لە زۆربەی زۆری دەوڵەتانی ئەوروپاو وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا،فعلەن ،یاسا پاشایەو،لە زۆربەی هەرە زۆری دەوڵەتەكانی ڕۆژهەلاتیشدا،پاشا یاسایە.

نمونە:

دوای ئەوەی دۆناڵ ترەمپ، دەسەڵاتی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتوەكانی گرتە دەست، بە هەفتەیەك بڕیاری قەدەغەكردنی پێدانی ڤیزاو هاتنەناوەی وڵاتی ئەمەریكای لە حەوت وڵات قەدەغە كرد، بەڵام، دوای هەفتەیەك، دادگای فیدڕالی ئەو وڵاتە، بڕیارەكەی هەڵپەسارد،واتە دادگا، بڕیاری گەورەترین وبەهێزترین سەرۆكی دونیای ڕاگرت،ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت: كە بەراٍِستی لە ئەمەریكا، یاسا پاشایە،بەڵام لە دەوڵەتانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت رۆژهەلاتی ناوەڕاست وبەتایبەتیر لای خۆمان، پاشا هەموو شتێكە: پاشا یاسایە،دادگایە،پەرلەمانە....حكومەتە..هتد.ئەمەش وایكردوە،كە ئەو وڵاتانە، ببنە سەرچاوەی سەدان نەهامەتی دەرونی وكۆمەڵایەتی وئابوری بۆ هاوڵاتیانیان.

بۆیە من پرٍبە قوڕگمدەڵێم: بۆ توماس پەین، خاوەنی ئەو وتەیەو هەروەها جۆرج واشتنی سەرۆكی ئەمەریكا،پیان دەڵێم: هەزار ڕەحمەت لە گۆڕتان،خۆزگە بۆیەكجار بمتوانیبا بێم بۆ ئەمەریكاو ، كێلی هەردوو گۆڕەكەتانم ماچ كردبا،خۆزگە لەناو ئێمەی كوردیش تۆماس پەینێك و جۆرج واشتنێك هەبوایە،بۆئەوەی ڕۆژانە لە تیڤی و سۆسیال میدیاكاندا، چیتر زەلیل بونی ئینسانی كورد وتێكشكانی كەڕامەتیمان نەدیبایە، ئاخر ،تێكشكانی سومعەو كەڕامەت لەوە زیاتر هەیە، كەمامۆستا بەكۆمەڵ بێنە سەرجادەو بگرین بەبەرچاوی تیڤیەوە،لەوە زیاتر چی؟ّ!!!



18/02/2017



وتارەکانی تری نوسەر