كارا كردنەوەی پەرلەمان بە یاسا شكێنی دەستی پێكرد

عومەر عینایەت
سەرەتا ئەمەوێ ئەوە بڵێم كە بوونی پەرلەمان وەك بەرزترین دامەزراوەی شەرعی و چاودێری زۆر گرنگە و نەبونی وەك جەستەی بێسەر وایە، بەڵام ناكرێت سەرچاوەی یاسا یاسا شكێنی بكات، بەم شێوەیە:-
1- دانانی سكرتێر: بە پێی مادەی 23ی پەیڕەوی ناخۆ، كاتێك سكرتێر ئامادە نابێت لە دانیشتنەكەدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئامادەبوو سكرتێری كاتی دیاری دەكرێت
2- رێگە نەدرا بە سكرتێری شەرعی پەرلەمان بچێتە سەر كورسیەكەی و لەوێوە دەسلەكار كێشانەوەی پێشكەش بكات، بۆیە بە ناچاری، پێش دانیشتنی رۆژی 30/9/2015 سكرتێر دەستی لەكار كێشایەوە بەڵام هەر سكرتێری كاتی لەكاردا بوو، بۆیە دەبوایە سكرتێری كاتی بهاتایەتەوە ناوهۆڵ و سكرتێرێكی ئەصلی لە شوێنی خۆیەوە دەسلەكار كێشانەوەكەی پێشكەش كردبا و دوای پەسەند كردنی بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبوان سكرتێری نوێ هەڵبژێردرێت(مادەی 16 بڕگەی 1).
3- لادانی فەرهاد سەنگاوی: بەڕێز فەرهاد سەنگاوی ووتی من بە نوسینێك دەستم پێلەكار كێشراوەتەوە كە مێژووەكەی بۆ نزیكەی 4 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە كاتێك كاندید بووم نەبووبووم بە ئەندامی پەرلەمان و بەرواری لەسەر نەبووە.
سەرنجی من بۆ ئەم بابەتە ئەمەی خوارەوەیە:
بە پێی مادەی 33 و 34 و 35 لە پەیڕەوی ناوخۆ پێویستە ئەو ئەندامەی كە دەس لەكاردەكێشێتەوە خۆی یاداشتی دەس لەكاركێشانەوە پێشكەش بە سەرۆكی پەرلەمان ئەكات و بۆی هەیە پێش ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كارەوە، لەروی یاساییەوە ئەم دەس لەكاركێشانەوەیە پوچەڵە چونكە
1- خۆی یاداشتەكەی پێشكەش نەكردوە بە سەرۆكی پەرلەمان
2- ئاگای لێنەبووە خراوەتە بەرنامەی كار، ئەگەر خۆی سكاڵاكەی پێشكەش بكردایە مافی كێشاندنەوەی داواكەی هەبوو
3- بەرواری پێشكەشكردنەكە بە خەتی خۆی نەبووە
4- كاتێك داواكاریەكەی پێنوسراوە، كاك فەرهاد سەنگاوی ئەندام پەرلەمان نەبووە. 
4- بە نەهاتوو(غیاب) دانانی زیاتر لە 30 ئەندام ئەندامانی دوو فڕاكسیۆن(گۆڕان و كۆمەڵ)  و ژمارەیەك ئەندامی دی، كە بەهۆی هەڵوێستی سیاسیی لە چۆنیەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانیان كرد، پێشتر ئەم جۆرە بایكۆتە هەبووە لە پەرلەماندا و بە نەهاتوو(غائب) ئەژمار نەكراوون، بۆ نمونە بەشداری نەكردنی پێكهاتەكان لەسەروبەندی دروستبوونی لیژنەی دەستوور و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی بۆ پێنج دانیشتن، راستە ئەمە لە پەیڕەودا نەهاتووە، بەڵام بووەتە عورف لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەم خولە خولەكانی پێشووتر و پەرلەمانی عێڕاق سەرجەم پەرلەمانەكانی دونیا، بەداخەوە ئەوە دوو دانیشتنە ئێمە بە غائب ئەژمار كراوین و ئەگەر ئەم دانیشتنە ئامادە نەبین بە پێی پەیڕەو زیاتر لە 30 ئەندام مافی ئەندام بونیان نامێنێ، ئەمەش دەبێتە كودەتایەك بەسەر دوو فراكسیۆندی گەورەدا لەلایەن ئەو هاورێیانەمانەوە لێمان دەكرێ كە رێكەوتنمان لەگەڵیان هەیە و تەنانەت داوای یەكخستنی هەردو فڕاكسیۆنەكەیان دەكرد.

ئەندازیار عومەری حاجی عنایت
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی گۆڕان


03/10/2017



وتارەکانی تری نوسەر