لەنووسینیكی پێشوودا بەناونیشانی (بەردەرکی سەرا لەچاوەڕوانی بێ کەسێکی تردا ) باسم لەخۆپیشاندانی خەڵکی شاری سلێمانی کرد کە 86 ساڵ پێش ئێستا لەبەردەرکی سەرا ئەنجام درا ، لەوێوە مەبەستمان بوو کەباس لەهۆشیاری خەڵکی سلێمانی بکەین کە لەهیچ سەردەم و کاتێکدا بێدەنگ نەبوون و دژی هەموو دەسەڵاتێک کەستەمی کردبێت هاتونەتە دەنگ و هەمیشەش خەڵکی ئەم شارە رەچکە شکێن بوون لەشکاندنی هه‌موو ئه‌و ترس و تۆقاندنانه‌ی فەرزکراوە بەسەریاندا.
ئێستاش کەهەرێمی کوردستان نوقمی قەیران و نادادپەروەری بووه‌و خەڵکەکەی برسی کراوەو لەماوەی دووساڵی رابردوودا بەگردبوونەوە و خۆپیشاندان پەیامی خۆیان گەیاندوە، بەڵام لێره‌دا پرسیارێک دێتە پێشه‌وه كه بۆ ئەم دەنگە نارازیانە نەگەشتۆتە شوێنی خۆی؟ بۆ خۆپیشاندانەکان نەگهیشتۆتە ئامانج؟
لێرەوە زۆر پرسیاری تر دروست دەبێت، ئەبێ بپرسین سەرچاوەی دروستبوونی قەیرانەکان لەسلێمانیە؟ ئایا حکومەت لەسلێمانیەوە بڕیاری پاشەکەوتی موچەی دا؟ ئایا بڕیاری فرۆشتن و ئیمزاکردنی گرێبەستە نەوتیەکان لەسلێمانیەوە ئیمزا دەکرێت؟ بێگومان هیچیان لێرە نییە ، بۆ چارەسەرو گەیاندنی نارەزایەتییەکانمان لەم شارەو هەموو شار‌و شارۆچکەکانیتر پێویستە هەمووان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست دەرگا گەورەکە بلەرزێنین کە ساڵانێکە بەرووی ئازادی رادەربڕیندا داخراوە، کە سەرچاوەی قەیرانەکانەو چه‌قی ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی تیدا كۆبووه‌ته‌وه كه‌ئه‌ویش پایته‌ختی هه‌رێمه، هه‌ر بۆیه چی دی ناکرێت و نابێت سلێمانی ببێتە سووتماک و ئەم شارە وێران بکرێت و ئەنجامیش نەبێت، هه‌رچه‌نده بیده‌نگ بوونی خه‌لك له‌پایته‌ختی هه‌رێم به‌واتای رازیبوون نییه به‌رامبه‌ر به‌و سته‌م و نادادپه‌روه‌ریه‌ی كه ئیستا له‌م هه‌رێمه‌دا رووده‌دات، به‌ڵكو ئه‌وه په‌رچه‌كداری توندڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌لاته له‌و شاره به‌رامبه‌ر هه‌ر خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌ك كه ئه‌نجامبدریت وایكردووه كه بیده‌نگیه‌كی كوشنده باڵ بكێشێت به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا له‌ئاست هه‌موو ئه‌و قه‌یران و سته‌م و نادادپه‌روه‌ریه‌ی كه له‌ئیستادا به‌رۆكی ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆوه‌ته‌وه به‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكهكانیهوه.
بەندە وەکو رۆژنامەنووسێک و چالاکوانێک هەمیشە ئامادەیی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکان بووم و ئەبم لەم شارەداو بگرە زۆرجار لەگروپی سەرەکی پێکهێنانی خۆپیشاندان بووم ، بەڵام هه‌ر كاتیك ویسترا بێت خۆپیشاندان به‌شیوازی مەدەنی و دوور لەزیانگەیاندن بەم شارەو خەڵکەکەی بووبێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن ده‌ستیكی تیكدهرهوه ئاڕاستەی ناڕەزایەتییەکان گۆڕاوەو بەئاقارێکیتردا براوەو نەگەیشتووهته هیچ ئامانجێک، چونکە ئامانجی هەموو ئەم نارەزایەتیانە کاتێک ئەپێکرێت و جێی خۆی دەگرێت کە بەرەوە سەرچاوەی کێشەو قەیرانەکان بڕۆین، بەرەو ئه‌و شوێنه‌ی بڕیاری برسیكردن و برینی قوتی خه‌لكی لیده‌دریت و لەوێ داوای قووت و مافمان بکەین و پێکەوە هەموومان رووی نارەزایەتیەکان بەرینە ئەو شوێنەی کەسەرچاوەی کێشەکانە، بۆ بێ دەنگ نەبوون و بەردەوامبوون لەسلێمانی ئەتوانرێت وەک هەنگاوێکی جدی و فشارێکی کاریگەر بۆ سەر دەسەڵات (ئیعتیسامی مەدەنی) رابگەیەنرێت. ئەو کات هەم دەنگ هەیە و هەم سەنگ هەمیش سلێمانی لەوێران بوون ئەپارێزرێت.