ساڵێک تێپەڕی بەسەر خۆپیشاندانەکەی شاری جوان‌دا لەشاری سلێمانی، بەپێویستی ئەزانم کەچەند سەرنجێک بخەمەڕوو، لەبەرئەوەی بەندە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی نووسەرو رۆژنامەنووس و چالاکواندا لەئامادەکارانی ئەو گردبوونەوەیە بووین. هەروەها جگە لەئێمە چەند رێکخراوێکیش بوونیان هەبوو لەوێ لەو رۆژەدا، بەڵام پەیام و یاداشتی ئەوان جیاوازبوو لەپەیامی گروپەکەی ئێمە.
کاتێک بڕیاری گردبوونەوەیەکی لەو جۆرەماندا مەبەست لێی کۆتایی هێنان بوو بەو کۆبوونەوە بەردەوامانەی تەنها کات کوشتن بوو هیچ ئەنجامێکی نەبوو ئێمە لەڕێگەی یاداشتێک و گردبوونەوەیەکی مەدەنیانە ویستمان بوو پەیاممان بگەینە حزبەسیاسیەکان، بەڵام وەک ئەوەی هەندێ لە حزبەکان ویستیان بێت کە هەلێکیان بۆ برەخسێت تا تەواو پرۆسەی سیاسی پەکبخرێت، هەر ئەم ویستەبوو، کە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیی مەدەنیانەی ئێمەیان بەلارێدابردوو بۆ تەسفیەیی حساباتی سیاسی خۆیان بەکاریانهێنا لەناکاو چەندین خەڵکی ناپەرپرس کەوتنە نێو گردبوونەوەکە و ئاڕاستەکەیان گۆڕی بۆ توندوتیژی کەئەمە زۆر دوور بوو لەخواستی ئێمە هەر نەمانزانی چی روودەدات !
لەم نێوەندەدا نەپەیامی ئێمە گەیشت و دواتریش چەندین هاووڵاتی بێ‌تاوان شەهید کران . ئەوەی هەقە بوترێت ، کە هەموو حزبەکان یاداشتەکەیان لێوەرگرتین ، تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان رازی نەبوو کەنوێنەری بنێرێتە لامان بۆ وەرگرتنی یاداشتەکە، ئەمەش یەکێک بوو لەهۆکارەکان کە پەیاممان وەک خۆی نەگەیشت.
ماوەتەوە بڵێین کەئێمە بەرنامەمان دانا بۆ گردبوونەوەیەکی مەدەنیانە و خەممان خەمی خەڵک بوو تا دەنگیان بگات، بەڵام حزبی دەسەڵاتدار نەک ئامادە نەبوو کە یاداشتێک وەرگرێت، بەڵکو یەکێک بوو لەو هۆکارانەی کەخۆپیشاندان بەلارێدا براو هەموو پرۆسەی سیاسی لەهەرێمدا پەک خست ، بەبیانووی بارەگا سووتان چەندین هاووڵاتی لەشوێنە جیاوازەکان شەهید کران.
لەم ئەزموونانەوە، ئەتوانین بڵێن هەرگیز نیەت و ئیرادەیەک نییە لای دەسەڵات و حوکمڕانان بۆ چارەسەری قەیرانەکان، بەڵکو هەمیشە لەبیانوێک ئەگەرێن بۆ زیاتر لێک ترازان. هەر ئەم ئەزموونانە وامان لێدەکات دەیان جار بەرنامەی تۆکمەتردابنرێت بۆ خۆپیشاندان تا تووڕەیی و برسێتی خەڵک بەکارنەهێنرێت بۆ تەسفیەیی حساباتی سیاسی و مەرامی حزبایەتی و شێواندنی بەتەنها شارێک، هەر خۆیان ببنە هۆکاری بەلارێدا بردنی خۆپیشاندان و دروستبوونی توندوتیژی.
ئەمەش دەقی یاداشتەکەیە کەپار لەبەردەم شاری جوان‌دا درا بەلایەنەکان.
((گومان له‌وه‌دا نییه، پاش بیست و سێ ساڵ له ئه‌زموونی حوكمرانی خۆماڵی، كه‌چی هێشتا ئه‌م ئه‌زموونه روبه‌روی كۆمه‌ڵێك گرفت و كێشه‌ی ریشه‌یی بۆته‌وه، هێشتا دام و ده‌زگاكانی حوكمڕانی له وڵات‌دا به نیشتیمانی و به دامه‌زراوه‌یی نه‌كراوه، هێزی پێشمه‌رگه كه هێمای پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیمانه وه‌ك هێزێكی یه‌كگرتووی خاوه‌ن پره‌نسیپی سه‌ربازی مۆدێرن رێكنه‌خراوه، سیاسه‌تی ده‌ره‌كی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌رانبه‌ر به جیهانی ده‌ره‌وه له سه‌ر بنچینه‌یه‌كی حزبییه و دوور له رێكخستنێکی نیشتیمانی دامه‌زراوه‌یدا ، دوای زیاتر له دوو ده‌یه له حوكمرانی كه‌چی هێشتا گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدان سامانی نیشتیمان به شێویه‌كی مه‌ترسیدار بوونی هه‌یه، هێشتا پێداویستییه سه‌ره‌تایی و گرنگه‌كانی هاوڵاتیان له بوونی مووچه و خزمه‌تگوزراییه مه‌ده‌نییه‌كان دابینهبوون، هه‌ر ئه‌مه‌ش ژیانیكی شه‌ره‌فمه‌ندانه و سه‌ربه‌رزانه‌ی بۆ هاونیشتیمانیان خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسی، ئیمه وه‌ك چالاكوانان و ئازادیخوازان و رۆژنامەنووس و رۆشنبیران، ئه‌مانه‌ویت له‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مرۆدا ئه‌م داواكاریان بخه‌ینه به‌رده‌م سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌كان و ناوه‌ندی بریاری سیاسی له هه‌ریمی كوردستاندا:
یه‌كه‌م: بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و سزادانی ئاشكرای هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداربوون له گه‌نده‌لی و به‌فیرۆدانی سامانی نیشتیمانیدا:
گومان له‌وه‌دا نییه له هه‌رێمی كوردستاندا له سایه‌ی گه‌نده‌ڵی بێ شومار بوونی هه‌یه، له‌سایه‌ی دهستهبهسهراگرتنی داهاتی نیشتیمانیدا سه‌دان ملیۆنیر دروستبوون و تێكرای هاوڵاتیانیش له ههژارهییهكی كوشنده‌دا ئه‌ژین و ئاستی داهاتیان زۆر كه‌متره له پیویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان.
دووه‌م: شه‌فافكردنی دۆسییه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و پێكهێنانی سندوقێكی هاوبه‌ش بۆ داهاتی نه‌وت كه له ژێر چاودیری په‌رله‌ماندا بیت:
نه‌وت سامانی نیشتیمانییه و شاده‌ماری ئابووری هه‌رێمه، پێویسته ئه‌م كه‌یسه به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف به‌رێوه بچێت و دوور بیت له قۆرخكاری ، بۆ ئه‌مه‌ش لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان سه‌رپه‌شتیاری داهاتی نه‌وت بكات
سێیه‌م: گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه یاسایه‌ك كه تیایدا گره‌نتی دیموكراتیزه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات و پاراستنی ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان و مافه‌كانی ژنان و یه‌كسانی ژن و پیاو له‌به‌رده‌م یاسادا به بنه‌ما وه‌ربگریت
كۆتایهێنان به سته‌مكاری سیاسی به كۆتایهینان به سته‌مكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستپێده‌كات و ، بێ تاكی ئازاد و خاوه‌ن ماف و كه‌رامه‌ت نه‌ته‌وه‌ی ئازاد بوونی نابێت، بۆیه به توندی پێداگیری ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر دیموكراتیزه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی چه‌وسانه‌وه‌ی ره‌گه‌زی و سزادانی ژنكوژان ، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته كۆمه‌ڵه یاسایه‌كی هاوچه‌رخ گه‌ڵاڵه بكرێت
چواره‌م: به‌دیهینانی دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی سامانی نیشتیمانیدا له رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله بالاكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه نزمه‌كان
گه‌وره‌ترین هه‌ستكردن به سته‌مكاری له كوردستان له‌به‌هۆی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه گهورهیهوهیه كه له دابه‌شكردنی سامانی نیشتیمانیدا بوونی هه‌یه، پیویسته موچه‌ی سه‌رجه‌م پله باڵا و تایبه‌ته‌كان بۆ كه‌متر له نیوه كهمبكریتهوه و موچه‌ی تێكرای توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا زیاد بكریت به جۆرێك گره‌نتی.