ئه‌مساڵ دروشمی رۆژی مافه‌کانی مرۆڤ، بریتیه له )مافه‌كانی مرۆڤ ٣٦٥)، ئه‌م دروشمه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌موو رۆژێکی ساڵدا بپارێزرێت. مرۆڤ خاوه‌نی مافه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی جێگایه‌كی تایبه‌ته، یان خاوه‌ن ڕه‌گه‌زێکی جودایه، یان هه‌ڵگری باوه‌ڕێکی پاکتره، به‌ڵکو ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌یه که مرۆڤه. ڕه‌نگه ئه‌م بیرۆکه‌یه ساده به‌رگوێ بکه‌وێت: به‌ڵام ئەم پڕۆسەیە نزیکەی ٧ سەدەی ویست له مه‌گنا کارته‌وه Magna Carta له سه‌ده‌ی سیانزه، تا جاڕی گه‌ردونی مافەکانی مرۆڤ له پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ پاش ئه‌و هه‌موو سه‌ده‌یه‌و ئه‌و هه‌موو تراژیدییانه‌ی پێویست بوو هه‌تا بگاته داڕشتنی بیرۆکه‌یه‌كی وه‌ها، ئه‌وا به داخه‌وه هێشتا له زۆر جێگای دونیا مرۆڤ وه‌ك بونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن ماف نابینرێت له سه‌ر بناغه‌ی مرۆڤ بوونی. بیری مرۆڤ وه‌ك مرۆڤ زاده‌ی سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریه. به‌ڵام ڕۆشنگه‌ری هێشتا گشت دونیای وه‌ك یه‌ك رۆشن نه‌كردوه‌ته‌وه. گه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ها ده‌رئه‌که‌ون که سروشتی بن، ئه‌وا هێشتا زۆرینه‌ی مرۆڤ لێی بێ‌به‌رین. هێشتا مرۆڤ له سه‌ر باوه‌ڕی، رووبه‌رووی قڕبونه‌وه ده‌بێته‌وه، له سه‌ر ڕه‌گه‌زی ده‌کوژرێت، له سه‌ر ده‌ربڕینی خواستی تیرۆر ده‌كرێت. مرۆڤ بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ بێت ده‌بێت مرۆڤانه بژی، له که‌ش وهه‌وایه‌كی مرۆڤانه‌دا، له گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی تردا، وه‌ك هاوتایه‌ک مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بکرێت. مرۆڤ چه‌ندێک هه‌ڵگری مافی تاکانه‌یه‌تی هێنده‌ش هه‌ڵگری مافه جڤاتیه‌كانیه‌تی. هاوسه‌نگردنی نێوان ئه‌م دووانه، له پێناو تۆکمه‌کردنی مافه‌كاندا، کارێکی گرنگه.
گه‌ر دروشمی ئه‌مساڵ: مافه‌کانی مرۆڤه هه‌موو رۆژێک، ئه‌وا ده‌گمه‌ن رۆژێک هه‌یه که مرۆڤی ئه‌م نیشتمانه رووبه‌رووی مه‌ترسی سه‌رکوتکردنی مافه‌كانی نه‌بوێته‌وه. به‌شی زۆر مه‌ترسی له سه‌ر مافه‌كان به هۆی هێرشی گروپی تیرۆریستی داعشه‌وه‌یه. داعش ره‌نگه به‌بێ گومان ئه‌و رێکخراوه‌بێت که له هه‌موو ئاستێک‌دا، به هه‌موو جۆرێک، دژ به مرۆڤبوونی مرۆڤ بێت له به‌ر مرۆڤ بوونی. کاتێک مرۆڤ بۆئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن ماف پێویستی به‌وە بێت که هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی ئاینی و که‌لتوری و ئه‌خلاقی بێت، ئه‌وا مرۆڤ خۆی خاوه‌نی ماف نیه، به‌ڵکو مافی پێده‌رێت. ئاشکرایه که ماف درا ئه‌وا، به هه‌مان شێوه‌ش، وه‌رده‌گیرێته‌وه، سەرەڕای ئەوەی له گه‌ڵ له دایکبونی مرۆڤدا مافەکانیشی دێنه بوون.
له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعشدا ده‌بێت له ناوخۆماندا، ده‌رفه‌تی فه‌راهه‌مکردنی مافه‌كان زیاتر بڕه‌خسێنین، ئه‌مه رێگای گونجاوه بۆ رێگه‌گرتن له ئه‌وانه‌ی که دژه مافن. بۆیه جه‌نگی دژه تیرۆر ته‌نها سه‌ربازی نیه به‌ڵکو به هه‌مانشێوه خۆی له خۆجیاکردنه‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه لەگەڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که دژه مافه‌كانن.
مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌و مافانه‌ن که پێویستن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانێکی شایسته. ئه‌مه له هه‌مانکاتدا به یه‌كسانی ڕه‌هه‌ندی مه‌عنه‌وی و مادیشی هه‌یه. بۆیه کۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ له نایه‌کسانی ئه‌سته‌مه مافه‌كانی مرۆڤی تیادا ده‌سته‌به‌ربکرێت. مرۆڤه‌كان ده‌بێت به‌بێ هیچ به‌رگریه‌ك له هه‌وڵی ده‌سته‌به‌رکردنی پێداویستیه‌كانی ژیانیاندا بن، به خولقاندنی ده‌رفه‌تی گونجاو و یه‌كسان. بۆیه دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، حکومی باش، سه‌قامگیری سیاسی، ئاسایشی مرۆیی هه‌موو ئه‌مانه وزۆری تریش پێویستن بۆ فه‌راهه‌مبوونی مافه‌کانی مرۆڤ.
بۆ کوردستان ماف و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌كان له سێ ئاستدا گرنگن، له ئاستی بونیادنانی کۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رده‌میانه، له ئاستی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی نه‌یارانی و هه‌روه‌ها له ئاستی په‌یوه‌ندیکردن به دونیاوه. ئه‌مساڵ زۆرێک له ئافره‌تانی کوردستان توشی ناڕه‌واترین و دڕنده‌ترین پێشێلکردنی مافه‌كانیان بوونه‌وه، به هه‌مانشێوه مناڵان‌یش، پیره‌مێردانیش هه‌تا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای کوردستانی. ئه‌مه ده‌بێت زیاتر سورمان کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مرۆڤ مافیه‌تی به‌و شێوه‌یه هه‌بێت که ده‌خوازێت، هه‌ڵگری ئه‌و ناسنامه‌یه‌بێت که جێگای شانازیه بۆی.
گه‌ر ئه‌مساڵ تراژیدیای زۆر روویدا، ئه‌وا ته‌نها ساڵی تراژیدیا نه‌بوو به‌ڵکو له هه‌مانکاتدا ساڵی شانازی‌کردن بوو به داکۆکیکردن له مافه‌كان به تایبه‌ت له لایه‌ن پێشمەرگە و کچ و ئافره‌ته شه‌رڤانه‌کانه‌وه. گه‌ر ئێمه له جوگرافیایه‌کداین که مافه‌كان تیایدا پێشێل ده‌كرێن، ئه‌وا داکۆکی کردن له مافه‌كان به دونیاوه ده‌مانبه‌ستێته‌وه. ماف سروشتێکی گه‌ردونی هه‌یه بۆیه ده‌بێت ئاماده‌بوون و نیشته‌جێبونمان له ماڵی خۆماندا له هه‌مانکاتدا به‌شداریکردنمان بێت له گه‌ردوندا.
گه‌ر ئه‌مڕۆ ماف پێویست بێت؛ ئه‌وا هه‌موو ساتێک پیویسته. گه‌ر گه‌ر یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌كیه‌كانی په‌رله‌مان داڕشتنی یاسایه، ئه‌وا له مێژووی ماف‌دا، یاسا هه‌میشه رکه‌به‌ری ده‌سه‌ڵات بووه له پێناو فه‌راهه‌مکردنی مافه‌كاندا. ئه‌رکی ئێمه‌یه که مافه‌كان بپارێزین، زه‌مینه‌یان بۆ بسازێنین و گه‌شه‌یان پێبده‌ین. بۆیە با پێکەوە وا بکەین.