جەنگی موسڵ

ئامانج هەرتەلی


جەنگی موصل ئەو جەنگەی گەلێک هاوکێشەی گەورە دەگۆڕێت زۆر هاوکێشە لەبنەڕەتەوە هەڵدەگێڕێتەوە ، بەتایبەت سەبارەت بەدۆزی کورد ، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کورد چ دەباتەوە و چ لەدەست دەدات؟


لەماوەی ڕابردوو مشتومڕێکی گەرم لە نێوان عێراق و تورکیا تائێستا بەردەوامە ، لەسەر پرۆسەی جەنگی مووسل و هاتنی سووپای تورکیا و جێگیر بوونی لە محیوەری باشیک ، لەوێش لەڕەبیکانی پێشەوەی بەرەی جەنگ ، من لێرە نامەوێت بچمە قوڵای ستراتیجی ئەم ململانێ یەوە ، بەڵکو ئەوەی لەم جەنگەدا لەڕووی ستراتیجیەوە یاریکە دەباتەوە لەپێش هەموو هێزەکان ، pkk یە ، pkk بەحوکمی بەشداری جەنگی مووسڵ ، پێگەیەکی گەورە لەستراتیجیەتی جیهانی مسۆگەر دەکات ، لەسەر ئاستی کوردستانیش بەهێزێکی گەورەتر دەچێتە قۆناغی بەرەنگاری نەیارانی ، لەهەڵبژاردنی ئایندەش لەسنوری پارێزگای مووسڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران جێگا بەوهێزانە لێژدەکات کەزۆرینەی موسڵ بوون وەک کورد ، کەچی ڕۆژێک نەیانتوانی پارێزگاری لەخەڵکی سڤیل بکەن ، ئەمە سەڕای ڕێگری لەتەزویرات ، بۆ پەرلەمانی عیراقیش نوێنەری دەگاتە پەرلەمان.


سەڕای ئەوەی هێزی خۆی لە گۆڕەپانی سیاسی و سەربازی دەنەخشێنێت ، دبێتە شورایەکی قایم و لەخشتەبردنی نەخشەی دەوڵەتی تورکیا کەزەمەنێکە خەونی پێوە دەبینێت ، ئەویش گێڕانەوەی ویلایەتی مووسلە بۆسەر تورکیا ، جێگیرکردنی هێزی لە سنوری زۆنی زەرد و هێنانی نزیکەی دووهەزار سەرباز بۆ باشیک ،هەڕەشەکانی ئۆردۆغان بۆ بەشداری جەنگی مووسڵ مانەوە و جێگیر کردنی لەوێ ، دەیەوێت دەست بگرێتەوە بەسەر ولایەتی مووسڵ ، برسی کردنی هاوڵاتیانی هەرێم لەوچوار چێوەیەدێت کە لەئەنجامی پەلاماردانی هەرێم خەڵکی هەرێم نەتوانێ مقاوەمە بکات ، بەڵام بەشداری pkk لەبنەڕەتدا ئەم پلانە لەبار دەبات .


سەڕای ئەوەش ململانێکانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە گەرمتر دەبێت ، ڕەنگە لە جەنگی مووسڵدا لەنێوان هێزە شیعەکان و سووپای تورکیا پێکدادان ڕووبدات و ناوچەکە ململانێ گەرمبێت ، ئەمەش دەرفەت بۆ داعش خۆشبکات بۆ ئەوەی باشتر خۆی ڕێکخاتەوە ،

دواجار تورکیا بخرێتە نێو چوارچێوەیەکی توند و هاوکارانیش توشی مەترسی گەورەبن ، لە ناویشیاندا پارتی ، پارتی لەئێستادا سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمیش داگیر کردوە ، ئەمە مەترسی گەورە دەبێت بۆسەر هەرێم لەچوار چێوەی هەوڵە سەقەت و نەزانەکانی پارتی کە تورکیا بەڕێوەی دەبات .


ئەم جەنگە لەسەر ئاستی دەولیش ، کاریگەری خۆی دەبێت لەچوارچێوەی هاوپەیمانی داعش ،لەسەر هێزە بەشدارەکانی ئەم شەڕە ، هێزەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەو هێزەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە ، ئەوەی بۆتە کێشە هێزەکانی تورکیایە ،

پێدەچێت ئەمریکاوهاوپەیمانان لەلایەک و ڕووسیا لەلایەکیتر لەغاوی تورکیا لەم جەنگە شل بکەن تادەیخەنە گێژاوی ململانێ ، لەئێستا تورکیا بۆ تە گونی قۆڕ بۆ ناتۆ و ڕووسیا ، بۆیە پێدەچێت تورکیا ناچار بە چونەدەر لەناتۆبکەن ، لە ڕێگای ئەنجومەنی ئاسایشیش بەهۆی پێشێلکاری و سنور بەزاندنی عیراق و هاوکاری داعش توشی گەمارۆ و سزای نێودەوڵەتی ببێتەوە ، دواجار حکومەتی عیراقی بەقورسیش بێت سەرکەوتنی گەورە مسۆگەر دەکات ، ڕەوتی شیعە لە عێراق مەڵبەندی گەورەی سونی پەرتەوازە دەکات ، ئەوەی پشتاو دەبێت لەم گەمەیە هەرێم و پارتیە ، دواجاریش دەکەوێتە چوارچێوەی گووشارێکی گەورە ، هێزەکانی pkk لە خۆرئاواو باکور و خۆرهەڵات لەلایەن خەڵکی سلێمانی و لەباشوریشەوە حکومەتی عیراق ، بەمەش پارتی دەبێت واز لەم هەموو بووغرایە بێنێت کە تورکیا توشی کردوە ،

لەبەر ئەوەی تورکیا توشی گرفتی گەورەدەبێت بەهۆی عێراق و وڵاتانی جیهانی و لەسەرووی هەمووشیانەوە pkk ، بەمەش پارتی دەبێت لەئاست میللەت و بەغداد چۆکدابدات ، چونکە خەونی بەمەلیک بوونی بەپاڵ پشتی تورکیا لەباردەچێت و تورکیاش ناگات بەئاواتی گێڕانەوەی ولایەتی مووسڵ .


ئەوەی براوەی گەورەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاسته ، ئێرانە ئەو زووحاکەی دەستی لە قوڕگی بەرژەوەندی دوونیای سەرمایەداری ناوەو ڕێگاش بۆ گەڕانەوەی جارێکیتری ڕووسیا خۆشدەکات لەگەمەکانی خۆرهەڵات و ئەمریکا ناچار بەپاشە کشەی گەورەدەکات ، دواجاریش هەموو ئەم هاوکێشانە ئاواژ و دەبنەوە ، کە زەمەنێکە نەخشەکانیان دەکێشرێت و بەبەتاڵی دەستیان لەبنی هەمبانەکە دەردەچێت ، ئەوەی جێگای دڵخۆشیە ، بۆکورد ، بەهۆی قارەمانی پێشمەرگەو گەریلاکان ، بەتایبەتیش گەریلاکان گەلی کورد لە هەرێم پارسەنگی سیاسی بۆڕاگرێت ، ئەگینا بەهۆی سیاسەتی خۆسەپێن و خولیای مەلیکایەتی هەرێم غەرقی قەیرانێکی قوڵ و شەڕێکی خوێناوی گەورە دەبێتەوە ،

هەم لەڕێگای حەشدی شەعبی و هەموو ئەوعەرەبانەی جێگیرکراون لەهەرێم بێ ئاوڕدانەوە بۆ سنوردار کردنیە ،
دەسکەوتەکانی کورد لەباشور فرۆشتنی خوێنی پێشمەرگەیە بەرامبەر جەنگی داعش بەبڕی ٤
۱٥ ملیۆن دینار ، ئیدی هەرێم لەقەیرانی قوڵی بێ ستراتیجیەتی سەرکردە سلسارەکانیاندایە ،

جەنگی موسڵ جەنگی گۆڕانی هاوکێشەو بەرنامەو جوانی بەخشین بەهەندێک هێز و ڕووتکردنەوەی هێزی ترە


17/10/2016



وتارەکانی تری نوسەر