ئەوەی لە کوردستان بەگشتی و لەهەرێم بەتایبەتی دەگوزەرێت ، ژەهراوی
بونە دۆخی هەرێمە بەهۆی سیاسەتی پیسخۆری سیاسیە ژەهر ڕێژەکانی کورد لەم هەرێمە ،
ئەمەش بەهۆی لە ڕێ دەرچون ، لەهەرشوێنێک سیاسیەک سیاسەتی خستەخزمەت بەرژەوەندی خۆی
و داگیرکەرانی بیانی ، ئەوا لەوێ دۆخی ئەم گەلە ژەهراوی بوە ، خۆپاراستن و
دەربازبوون لەم ژەهراویە پێویستی بە پاک کردنەوەی ژینگەی گەلە لەسیاسی
پیسخۆر.
کاتێک دێینە سەردۆخی کورد لە کوردستان بەگشتی بەدۆخێکی زۆر ناخۆش و
قورس داگوزەر دەکات ، دۆخێکە لەهەموو بەشەکان ڕۆڵەکانمان لەجەنگدان و لەژێر تانکو
تۆپی دووژمندان ، ئاسودەییان بۆ تەشین ، پشوودانیان بۆتە بەرگریکردن و خوێندان ،
گەشت و سەفایان بۆتە هەڵمەت بردن بۆسەردووژمن ، ئەمەهەمووی لەئەنجامی بیر
نەزۆکی و فکرە ڕقبوی دوونیای ژەهراوی سیاسیەکانە بۆسەر میللەت.
لەباکوری کوردستان ، دووساڵە دوای شکستی یەکەمی ئۆردۆغان لەهەڵبژاردندا
و دەسپێکردنەوەی جەنگ ، پەکخستنی پرۆسەی ئاشتی و گەمارۆدانی چەندین شار و
کۆمەڵ کوژکردنی هەزاران ڕۆڵەی ئەم گەلە ، بەڵام ئەسەف بەهۆی هەستی خۆ بەگەورە
زانین بەسەر گەلەکەیدا و مل شۆڕکردن بۆ داگیر کەران ، کەوتنە دژایەتی ڕۆڵەکانی
کورد لەم بەشە و چونە قۆناغی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئۆردۆغان و دژایەتی سەرنەکەوتنی
کورد بۆ لە ۱۰٪ پەرلەمان لەلاین هەندێ هێز ڕاگەیەنرا ،
دواکاری تورکیا دەست گیرکردنی هەردووک سەرۆک شارەداری ئامادە ،
لەکاتێکدا کەدووسیاسەت مەداری گەورەی کوردن دەگیرێن ، بەهۆی سیاسەتی ژەهراوی
سیاسیەکانی کوردە ، کەدەرفەتی گەورەی داوەتە تورکیا بۆ ئەوەی کورد قڕبکات ،
لە خۆرئاواش بەهەمان شێوەی باکور کەوتۆتە ژێر گوشاری تورکیا و باشوری
کوردستان سەرەڕای شەڕێکی قورسی لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی سوریاو هێزە بەکرێ گیراوەکانی
تری سوریا لەناوهەمووشیانە داعشی تیرۆرستە ، لەئێستاشدا تورکیا بەداخڵ بوونی
لەسوریا و هێرشکردن بۆسەر چەندین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی YPG و شەهید کردنی چەندین
هاوڵاتی و شەڕڤان لەسوریا و لە ئایندەشدا دەستەوەستان نابێت تورکیا و
دووژمنانی کورد لەم بەشە ، سەڕای ئەمەش لەباشوریش بەهۆی سیاسەتی ژەهراوی بەرامبەر
کورد ، گەمارۆدان و برسیکردنی خەڵکی کوردی خۆرئاوابوە ،
بەڵام ئەوەی جێگای تێڕامانی گەورەیە لە باشوری کوردستانە ، ئەوباشورەی
بەهۆی سیاسەتی پیسخۆری و هەڵڕشتنی ژەهر بەرامبەر بە گەلی کورد ، ئەو ژەهرە سیاسیەی
لەکوردستان دەرخواردی تاکی کورد دەدرێت ، ژهرێکی کوشندەیە ، ژەهرێکە تەواوی
کۆمەڵگای کوردی پەکخستوە ، نوزەی بڕیوە لەتەواوی جومگەکانی ژیان لەم هەرێمەدا
کاریگەری گەورەشی کردۆتەسەر بەشەکانی کوردستان لەباکور و خۆرئاوە،
ئەو سیاسەتە پیسخۆرەی لەم هەرێمەدا هەیە ، وایکرد شەنگال تەسلیم بکرێت
و ڕۆڵەکانی بکرێنە کۆیلە و لەبازاری عەرەبی دۆستدا مامەڵەیان پێوەبکرێت و لە
چیاکانیش لەبرسان و لە تێنان سەدانیان گیان بدەن ، هەرئەم سیاسەتە ژەهراویەش بوو ،
وەک ژەهر چوە قوڕگی فەرمانبەران و مووچەیان بڕین و بەچەندین مانگ جارێک مووچەیان
بدرێتێ ، ئەم ژەهر ڕێژیەی ئەوانبوو بەسەر جەستەی دیموکراسی و ئازادی و مافی دەنگی
گەلدا وایکرد پەرلەمان پەکخەن و ڕێلە بە دامەزراوەی هەرێم بگرێت ،
لەهەموو تەماشاکردنەکانمانەوە دەگەینە ڕاستیەک ، لەپێناو کورسی
ژێریاندا ، سیاسەتی مارئاسا پەیڕەو دەکەن لەهەڵشتنی ژەهر بەرامبەر بەگەلەکەیان
لەدرووست کردنی شەڕ و داڵدەدانی تیرۆرستان ، ئیهمال کردنی داوای خەڵک و گوێنەگرتن
و دەست درێژی بۆسەر مافەکانیان ، بەڵام بەرامبەر بەداگیرکەرانی کورد سیاسەتی
هەنگوین ئاسا پەیڕەودەکرێ ، دەست لەناو دەستن لە دابەشکردنی داهاتی خەڵکی ئەم
هەرێمە ، هێنان و ڕاکێشانی دەستیان بۆ سەرخاکی هەرێم ، بەمەبەستی مانەوەیان لەسەر
کورسی
قەت داگیرکەران تاسەر سەرینی ژێر سەری دکتاتۆر و ستەم کارەکان نەبونە
بۆ ئەوەی خەوێکی خۆشی پێببەخشێ ، بەڵکو لەگەرمەی خەودا ، بونەتەمار و داویانە
لەشادەماری ملیان ، بەڵام هەموو سەرکردەیەکی باش لەناو گەلەکەیدا ئاسوودە بوە،
ئەوکەسانەی لەبری خۆشبەختی خۆی ژەهر ڕێژبوە ڕۆژێک سەری پانکراوەتەوە