ئەوەی تورکیا دەیکات !

ئامانج هەرتەلی

ئەوەی ئەمڕۆ تورکیا دەیکات بەرامبەر دۆزی کورد ، تورکیای گەیاندۆتە دۆخێک ، ئەم دۆخە توشی ئاوسانی هزری و سیاسی و کۆمەڵایەتی بوە ، ئۆردۆغان گەیشتۆتە بن بەست لە هەوڵەکانی بەسوڵتان بوون ، ئەو خەونەی ئۆردۆغان توشی لەبارچون چوە ، هەربۆیە ئۆردۆغانی توشی هەڵەداوان کردوە ، بۆئەوەی لەنزکتیرن ماوەدا بەشێک لەخەونە لەبارچوەکەی بێنێتەدی ،

سەرەتای هاتنە سەرتەختی ئۆردۆغان بەدرووشمی ئاینی و دژە دەسەڵاتی کۆمۆنیزمی و هەوڵی بەدیهێنانی مافی کەمینەکان دەسەڵاتی گرتە دەست بەڵام  زۆری نەبرد ، بەهۆی خۆشەویستی کێکی دەسەڵات و خەونی سوڵتانیەت و جێگا گرتنەوە دەسەڵاتی عوسمانی کۆمەڵێک هەنگاوی خراپی نا ، هەرلە هاتنە ناو عیراق و شکاندنی پرۆسەی ئاشتی و دژایەتی کردنی خۆرئاوا و هاوکاری داعش  ، لەدواکاردانەوەی دەسگیرکردنی ئەندام و هاوسەرۆکانی هەدەپەیە .

ئۆردۆغان و دەسەڵاتەکەی دوای ئەوەی هاوڕێکانی لە ئیخوانی میسری لە پڕۆسەی سیاسی بەڕێبەرایەتی محمد مورسی شکستی هێناو خۆی هاوڕێکانی خرانەوە زیندان و لەتونسیش توشی هەڵوەشان بوون ، ئیدی تەنیا خۆی مایەوە ، کاتێک ئۆردۆغان خۆی مایەوە ، بۆئەوەی ببێتە ڕێبەری ئیخوانەکان توشی بوغراو خۆبەزلزانی بوو ، بەڵام تووشی بەربەستەکانی سەرکەوتن بوو .

ئەوخەڵکانەی لەچاوی ئۆردۆغانەوە دەیانویست دوونیای ئیسلامی میانڕەو چەکەرە بکات ، هزری توند ڕەوی لە فکری ئیسلامی سیاسی داماڵدرێت ، ئێستا دەبینین تاگەیشتن بەترۆپک بێدەنگ بوو ، دوونیای ئازادی و قسەی بریقەداری ئاخنیە گوێی خەڵکی ، ئەم ئاخنینە خەڵکانێکی کاس کردوە .

ئۆردۆغان لەدوای سەرکەوتنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار ، دوی ماوەیەک بەهۆی کارە تاک ڕەوەکانی ئۆردۆغان ،احمد داود ئۆغلۆی پیاوێکی ئەکادمی لێدورکەوتەوە ، چونکە باش زانی پیاوێکی نەخۆش خەریکە تورکیا دەکاتە دۆزەخ ، ئەودۆزەخەی نەک هەرگەلەکەی خۆشی تیادا دەسوتێ وەک دکتاتۆری عیراق سەدام حسێن ،

ئۆردۆغان هەموو قورسای تورکیای خستۆتە سەر کورد ، بۆئەوەی دەرگاکانی سەرکەوتنی لێدابخات و دژایەتی بکات ، بەڵام لەبری شکست کورد سەرکەوت ، هەڕەشەکانی بێ کاریگەر بوون ، لەسوریا کورد زۆر سنوری گەورەی بڕی ، زۆر دوژمنی گەورەی کردە دۆست ، ئومێد و ئیرادەی بەهێزکرد ، لەگەڵ هاوپەیمانان کەوتە شەڕی تیرۆرستانی داعش ، ئێستا کورد و شەڕڤانانی خەونی ئازادی هەموودنیان ، هەرئەمەشە تورکیا و ئۆردۆغانی توشی پەرچە کرداری گەورەکرد ،

ئەم پەرچە کردارانە ئۆردۆغانی توشی گرفتی گەورەی دەرونی و تێکشانی هزری ، داڕوخانی پانتای دوونیای سیاسەت کردوە ، ڕەنگە دۆخ وابڕوات ، ئۆردۆغان خۆی اینتیحار بکات ، لەجەنگی موسڵ مەڵبەندی ولایەتی کۆنی دەرکرا ، لەجەنگی ڕەقەدا پشتاو کرا، لەبەرامبەر گەریلاکانیش توشی شکست بوو، ئۆردۆغان بۆ ئەوەی سەرکەوتو خۆی نمایش بکات ، هەڤاڵانی کوردی بەڕێبەراتی دەمیرتاشی کردە ئامانج

گیرانی دەمیرتاش و هاوڕێکانی سەرقاڵ کردنی گەلی تورکە و دورخستنەوەیانە لە شکستەکانی جەنگی مووسڵ و پایتەختی هاوڕێ تیرۆرستەکانی ئۆردۆغانە لەڕەقە ، گیرانی دەمیرتاش و هاوڕێکانی ، ئەستۆپاکی ناکات لە تێوەگلانی لەگەڵ داعش ، نایپارێزێت لەهەڵەکانی بۆبنیاتنانی دەوڵەتی ستەمکاری ، خۆحەشاردنی کودەتا

ئەوەی تورکیا دەیکات دابڕانیەتی لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ، مرۆڤایەتی قێز لە پیاوێکی وابێ ئیرادەو تیرۆریستی وەک ئۆردۆغان دەکات ، ئەوەی دەیکات خۆسازدانیەتی بۆ ئەوەی کورد جارێکیتر ڕێژەی لەسەدی نەبڕێت ، مرۆڤەئازاکانی نەچنە پەرلەمان ، ئەم دۆخەی ئۆردۆغان دژی کورد بەڕێوەی دەبات ، پڕۆسەیەکە بەردەوام لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دژی دیموکراسی بەڕێوە دەچێت  ، بەڕێوە دەچێت تا گەلانی ناوچەکە هەمیشە لەژێر ڕەحمی دکتاتۆریەت و شەقی سەتەمکاربێت ،

ئەوەی ئۆرۆغان بەڕێوەی برد چەکەرەی مەتریسیەکی گەورەیە لەسەر ئایندەی کورد ، سیاسەتی ئۆردۆغان لەباشوریش لەڕۆژەڤدایە ، بەڕێوەدەچێت ، ئیدی لەم ناوچەیە دەبێت گەل بەچاوی دکتاتۆریەت تەماشاکات و بەخەنی ئەوان ئەوان خەوببینێت ، ئەوەی بەچاوی خۆی دونیای بینی و ڕەنگەکانی لێک جیادەکاتەوەو خەونی تایبەتی هەیە ، دەبێت وەک دەمیرتاش و هاوڕێکانی بو بەندیخانە ، بەڵام دواجار ئەوەی دەیکات تورکیا دۆزەخێکە بۆخۆی درووست دەکات ، نەوەک بەندیخانە بۆ دەمیرتاش و هاوڕێکانی

07/11/2016



وتارەکانی تری نوسەر