دکتاتۆریەت لە نێوان خۆرئاواو باشوردا

ئامانج هەرتەلی
کەسانێک  ئاماژەی بە دکتاتۆریەتی خۆرئاوا و دیلی دەستی pkk کردبوو . هەڕەشەی لە هێزەکانی pkkکردوە کە شەنگال چۆڵ بکەن . بەڵام ئایا کام بەشی کورستان دکتاتۆرە خۆرئاوا یان باشور؟ کامە بەشیان دیلە؟ ئایا کێ بوو لە مەخمور شەنگال پارێزگاریان لە خەڵکی هەرێم کرد؟

ئەوانە ، لە ژێر گوشاری دیلبووندا کەوتۆتە پەلەقاژا و پەلاماردان بۆسەر خۆرئاوا و قسەی ناشیاو بۆ سەر ئەوهێزەی کە لەکەوتن ڕزگاری کرد ، لەشەنگال یەکەم هێزێ تەقەی ڕوەو داعش تەقاند و گەلی ئێزیدی لەکارەساتی گەورە ڕزگارکرد و بەسەدان پێشمەرگەی بەجێماویان لە کەوتنەدەستی داعش پاراست ، هیچ نەبێ لە پێشمەرگە بەجێماوە بێ مووچەکەنتان بپرسن کێ ڕزگاری کردن؟!!! ،

 لەمەخموریش هێزەکانی گەریلا هەڵسان بە پارێزگاری کردن لەهەولێر و نەکەوتنەدەستی حوکمەتەکەت بۆ دەستی داعش ، کەچی ئەمڕۆ جەنابت بێ لەبەرچاوی ئەوڕۆژە سەختانەی تێی کەوتبوی بەقسەی تورکیا ، دەکەویتە دژایەتیان و هەوڵی لە ناوبردنیان دەدەی ، بەڵام ئەوکات تورکیای دۆستت نەک بە فریاتەوە نەهات ، بەڵکو لەهەوڵی ئەوەدابوو ڕادەستی داعشتان بکات و چەقەنەی دەوڵەتی کوردی سەردێڕی هەموو وتارێکتان بەیەکەوە لەناوببات .

لە خۆر ئاوا PYD لەبەر ئەوەی ڕێگا نادات وەک باشور خاکەکەی خوێنی ڕۆڵەکانی بەدەستی یەک بڕژێت ، خاکەکەی بکرێتە دووپارچە سنوری وەک دێگەڵەو پردێی هەبێت ، هێزی چەکداری دابەشبێت بەسەر حیزبەکان و داهاتی گومرگ بکەوێتە خزمەت حیزب و بنەماڵە ، لە بانقەکانیش پارەی نەوتی تێ ئاخنن و خەڵکیش وەک باشور توشی برسی بوون بکەن مووچەکەیان بکەنە ڕووبع و هەرچی دەزگای خزمەت گوزاری هەیە ئاودیوی تورکیا بکەن و سەڕای هەموو ئەوانەی سەرەوە هەرکاتێک کەسێک دژی خەونی بەسەرۆک بوونی سەرۆکی حیزب و پەرلەمان و حکومەت پەکخەن .

خۆرئاوا لەبەر پەرلەمانی پەکخراوی باشوور ڕێگانادات ئەوهێزانەی حیزبەکەت بە عیعازی تورکیا تەیارکراون داخڵی خۆرئاوابن ، لە بەر هەڕاج فرۆشی نەوتتان بەتورکیا نایەوێت گەلەگورگی دیلی دەستی وڵاتان ئاودیوی خاکەکەی بێت ، دەزانێت ئەوەی ئێوە دەیکەن دکتاتۆریەتە ، ئەوەی ئێوە کردوتانە لەم هەرێمەی باشور خزمەتێکی گەورەی بێ ماندووبونە بە دووژمنانی کورد ، لەتورک و عەرەب و فارس .

سەدان ساڵە عەرەب لەگەڵ کورد لەم عێراقە لەشەڕدایە،  بەقەد ئێوە کەرامەتی کوردی نەشکاندوە ، شکۆی لە کەدار نەکردوە ، هێزگەلێک باخۆی بادات بەسەر مایک و حوکمڕانی ، کە گەلەکەی لە کارەبای بەردەوام و خۆشی و ڕەفاهیەتدا سەراسیمابێت و لەسەر بەیاسایی کردنی هەرێم و دەستاودەستی دەسڵات دەرگای پەرلەمان دانەخستبێت، حکومەت ئیفلیج نەکردبێت ، بێ پەرلەمانیش گرێبەستی پەنجاساڵەی لەگەڵ وڵاتان ئەنجام نەدابێت ، کامەتان دکتاتۆر ئێوە یان خۆرئاوا ؟

بەڵام ئێوە لەسایەی ڕاپەڕینی خەڵکی بەشمەینەت هاتنە سەرحازری و لە کۆڕەوی سەرقافڵەدا ئێوە جێگیربوون ، ئێوە ئەگەر ڕاپەڕین نەبوایە ئەبوایە خۆتان لەو دیوو سنور بدیتبایەوە . ئەگەر کۆڕەو دۆستانی کوردی نەتازاندایە ، قەت ڕۆژێک خۆتان لەهرێمێکدا ، بە  پەرلەمانی پەکخراو حکومەتی ئیفلیج و پۆستی داگیرکراوی سەرۆکایەتی هەرێم نەدەبینی و چاوتان بە بیرەنەوت و بانقی پڕ لە دۆلار نەدەکەوت . خەڵک ئێوەی هێنایە سەر حازری .

 بۆیە بێمنەتانە دەست بۆقوت و ژیانی خەڵک دەبەن و کودەتا بەسەر دەزگای شەرعیدادەکەن و باوڕتان بە هاوڵاتیانتان نیە و هێزی داگیرکەر لەهەرێم جێگیر دەکەن . دیاری ئێوە بۆخەڵکی هەرێم تا کەس پۆخڵی و فەشەلی سیاسیتان نەبینێ شەڕی ناوخۆتان کردە دیاری و هەزاران کەستان کردە قوربانی خەونەکانتان ، هەرچی گرانبەهابوو لەم هەرێمە ئاودیووتان کرد . سەڕای هەموو ئەمانە چەندین ڕۆژنامەنوس و کەسایەتی جیاجیا تیرۆر کران و بکەرانی نەدۆزرانەوە . لەپایتەختی داگیرکراو ی هەرێم کەس ناوێرێ بۆ مافی خۆی بێتە شەقام و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕێ ، بەڵام بۆ مەسیڕەی حیزبی سەدان پێشمەرگە بێننەجادا . ئەوەیە حوکم دەسەڵاتی دکتاتۆری ئێوە .

بەڵام لەخۆرئاوای کوردستان بەئازایەتی و مقاوەمەی شەڕڤانان پێچەوانەی باشوور خاکی کوردستان ڕزگار کرا ، هیچ دەزگایەک نەفرۆشرا و تاڵانکاری لەم بەشە ڕووینەدا وەک باشور ، دیمووکراسی لەوێ بناغەی پتەوی خۆی چەسپاند و هێزو ناوەندی جیهانیان هێنایە سەرخەت بۆ پشتیوانی خۆیان ، بەقەد یەک زەڕەش ترسیان لە دووژمنانیان نەبوو ، بەڵکوو دووژمنێکی وەکو تورکیای تووشی نەخۆشی دەروونی گەورە کردوە . لەشەڕی گەورەی داعشدا بەهاوکاری هاوپەیمانان ، هەربستەخاکێک کە ئازاد دەکەن قەراری مانەوەی لەسەر دەدەن جێی ناهێڵن ، بەڵام لەباشور واڕێک کەوتون خاکی داگیرکراویش ،کەئێستا لەداعش بەخوێنی پێشمەرگە ئازاد کراوە بەپێی ڕێکەوتن قەرارە جێبێڵن ، لەبەرامبەر بڕێک پارە . ئەوە حوکمداریتانە لەباشور  .



تۆ کەخاوەنی هیچ نی جگەل لەناشیرین کردنی سیماو ناوی کورد .  جوانی و ئازایەتی کوردتان بە پەکخستنی پەرلەمان ، بە داگیرکاری سەرۆکایەتی هەرێم ، بە ڕوبعە مووچەی فەرمانبەران ، بەدیمکراسی درۆینەتاندا بێزراو ناشیرین کردوە . ئێوە کەجوانیشتان لەشان نایەت ، خۆرئاواش ناشیرین مەکەن ، ئێوە بۆیە قەڵسن بەخۆرئاوا چونکە ئەوان لە  ئێوە پێشکەوتوترن و خاوەنی بڕیاری خۆیانن ، سەربۆکەس شۆڕناکەن و دۆستان زیاتر هاوکاری ئەوان دەکەن ، دەشزانن لەشەرمەزاریدا دەبێ سەرتان هەڵگرن ، دەتانەوێ بەم قسانە شەرمەزاری خۆتان بشارنەوە ، وەک چۆن شەرمەزاری خۆتان لەشکستی بەغداد لە هەڵمەتی ناڕەوای سەر خاتوسروەی پەرلەمانتاردا پینەکرد ، کەپینەنەکرا بەڵکو هەموو خەڵک باشتر ئێوەی ناسی ، خاتو سروەش بوە داکۆیکەری قووتی هەڕەج کراویان. ‌

18/12/2016



وتارەکانی تری نوسەر