لەکونێکەوە دوجار ناگەزرێیت!!!!

ئامانج هەرتەلی

ئەوەی لەسەری رەش گوزەرا لە ٧ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧ بەقەد ١٢ی ئۆکتۆبەر ساڵی ٢٠١٥مەترسیەکی گەورە بوو. کەس و هێزێک باوڕیان بەپەرلەمانی خاوەنی دەنگی گەل نەبێت چۆن باوریان بەدەنگی گەلە بۆ راپرسی، کەسێک دەنگی گەل ژێرپێبخات بۆ مانەوەی لەسەرکورسی، چۆن دەنگی خەڵک بۆسەر بەخۆی ناخاتە تەنەکی خۆڵ لەپێناوی بەرژەوەندی خۆی، ئەوەی لەسەر راپرسی کراوە و بریار لەسەر کردنی دراوە، لەکورترین بانگەوازدا، شکاندنی رۆحی سەربەخۆی کوردە تا بۆئەبەد نەگات بەومافە.

ئەگەر بەبیر بارزانی پارتی و هاوپەیمانەکانی بهێنینەوە، کاتێک بارزانی لەپێناو مانەوەی لەسەر کورسی و بەستنەوەی کێشەکانی هەرێم بەبەغداد لەنەورۆزی ساڵی ٢٠١١ بریاری چکاسازیدا، لە بۆنەیەکتردا لەهەمان ساڵ، بارزانی مالیکی تاوانبار کرد و وتی دکتاتۆرە،  دوایی وتی ئێمە سەربەخۆی رادەگەیەنین، تاساڵی ٢٠١٥  هەموو رۆژێ باس باسی سەربەخۆیی بوو، پێم سەیرە دووساڵە لەسەر بەخۆی دایشکاندەوە بۆ راپرسی، تاسەربەخۆی کردە گاڵتە جاری، ئێستاش راپرسی والێ دەکات. 

ئەوەی لەهەمووی سەیرتر ئەوەیە کۆمەڵێک مرۆڤی خاوەن سیادەی سیاسی و بیرمەندی ئەم گەلە بەقسەی خۆیان، چونەتە سەری رەش بۆ قسەکردن لەسەر رای گشتی، لەکاتێکدا ماڵی گشتی پەکخراوە، تۆ کەماڵی گشتی پەکدەخەی چۆن دەگەرێنەوە بۆ رای گەل، بۆیە ئێوە رای گەلتان ناوێ ئێوە دەتانەوێ مافی گەل لەرۆژەڤ بخەن، ئەومافەی بەدرێژای زەمەن گەل قوربانی بۆداوە، ئەومافەی ٢٦ ساڵە ئێوە بەناوی خۆرێبەری و سەربەخۆی و مافی چارەنوس مافی ئەم گەلە پێشێڵ دەکان، نەم بینی خاوەنی یەک بریاری خۆتانبن.

ئەوەی ٧ی حوزەیران کرا، لەبری ئەوەی هەموو  گەل پشگیری بکات، بەڵام لە یەکەم کاردانەوە، مرۆڤە ژیرەکان دژی وەستانەوە، چونکە بینیمان بەناوی سەربەخۆی فرۆشتنی نەوتەوە ماڵی کوردتان چ قورێک تێکرد، سوتەمەنی بەنزینتان گرانکرد لەچاو بەغداد، بڕە نەوتی ساڵانەی خەڵکتان بری، سەرەرای هەموو نەگبەتیەکیش لەپێناوئەوەی هەوڵی  خۆشکردنی ژیانی خەڵک بدەن ، هەڵسان بەوەی موچەی فەرمان بەرانتان کردە روبع، خۆتان و دوژمنانتان پرکرد لەپارەی نەوت. کەچی گەلیشتان قرکرد.

ئەوەی گرنگە ئەوەیە کاتێک پارتی هەرەشە لەسەر بەرژەوەندیەکانی دورست دەبێت باسی شەری ناوەخۆ و دێگەڵەو پردێ دەکەن، ئیوە تاعاقڵی خۆسەپێنی تان هەبێت دەوڵەتداریتان بریتی دەبێت لەگەمەی مناڵان، چونکە لەدوای وەرەز بوون دەیروخێنن. ئێوە تا بەهێزی چەکداری حیزب بنازن بۆیەکلای کردنەوەی کێشەکانی ناوخۆی، ئیدی ئومێدی سەرخستنی نیشتمان و خۆش گوزەرانیتان لەمەتەڵێكی قۆر هیچیترنیە، نیشتیمانیش لەیەک پارچە خوێن زیاتر نابینم. لە تازەترین پێناسەی ریفراندۆمدا بریتیە لە خۆسەپاندنی ئەبەدی لەسەرکورسی. برسیکردنی هەتاهەتایی

ئێوە کەباورتان بەسەربەخۆی کوردە، بەرلەهەمووشتێ بارەگا سیخوری و سەربازیەکانی داگیرکەر بخەنەدەرەوەی سنورەکانمان، رێگای کۆمەک و هاوکاری بەسەرکوردانی پارچەکانی تردا دامەخە، رێگەبدە خزمەتگوزاری پزیشکی بگاتە فریایان. لەکاتێکدا ئێوە سنوری وڵات لە کوردی بەشەکانیتر بگرن، چۆن دەتوانن باسی سەربەخۆی بکەن، ئێوە کە ماڵتان پرکردبێ لە دووژمن چۆن دەتوانن روناکی ئازادی هەڵکەن.

بۆیە ئەوەی رۆژی ٧ی ئایار بریاری لەسەر ریفراندۆمداوە، دەمانگەیەنێتە ئەوراستیەی کە ریفراندۆم تاکە ئامانجی گەورەی ئەمانە بریتیە لە مەرزێکی نوێی بازرگانی وەک چؤن سەدی ١٧ی داهاتی عیراق نەیتوانی خەونی ئەمانەپرکات،  هەستان بەناوی سەربەخۆی نەوتەوە خۆتان مڕدا، راپرسیش مەرزێکیترە لەپێناو مانەوەی بازرگانی قەبەتر و پارێزگاری باشتری سەرەوت و سامانتان، ئامادەکاری گەورەترە لەپێناو باشتر برسیکردنی خەڵکی کوردستان بۆیان دەرکەوت بەم جۆرە برسیکردنە هێشتا خەڵک ملنادات بۆ ئەم دەسەڵاتە، دەیانەوێت راپرسی بکەنە دۆزەخێکیتری ژیانی خەڵک تا ملکەچی داواکانیان بکەن. بەڵام پێناچێت تەمەنی ئەم خەونە هێندە درێژبێت.

کورد دەڵێ: ئەگەر لەکونێکەوە جارێک گەزتیانی خوا بیگرێت، بەڵام ئەگەر بۆ دووەم جار لەهەمان کونی گەزتیانی خوا تۆبگرێت، گەلی کوردیش ئەگەر گەزتنی سەربەخۆی نەوت نەی پەندانبین ، دووەبارە لە کونی ریفراندۆم بگەزترێتەوەینەوە خوا بمانگرێت و شایەنی ئەم حوکمەین.

10/06/2017



وتارەکانی تری نوسەر