وانه‌كانی ژیان
ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی عێراق { صوت الشعب العراقی} به كوردی و به عه‌ره‌بی له رۆژی گوڵ و گوڵزارو نێرگس و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له 21/3/1981 وه‌ك ده‌نگێكی دلیر كه‌وته‌كارو بوونی ئیزگهیهك بۆ حزبێكی سیاسی سه‌ر گۆره‌پانی خه‌بات و تێكۆشان و خاوه‌ن ئه‌زموون و مێژوو وه‌ك حزبی شیوعی عێراق گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.
به‌ڵێ ، له رۆژی جه‌ژنی به‌هارو گوڵداو جه‌ژنی ئازادی و به‌رگری ده‌نگی كرێكاران و جوتیاران و رۆشنبیر‌و شۆرشگێران، ده‌نگی گه‌لی عێراق، ده‌نگی حزبی شیوعی عێراق سه‌رانسه‌ری وڵاتی هه‌ژاند، ده‌نگێك پر له متمانه‌و پشت ئه‌ستووری و باوه‌ر به گه‌ل و به نیشتمان و بیری چه‌پ و پێشكهوتنخوازو تێكۆشانی بێوچانی شیوعییه‌كان بۆ هێنانه‌دی ئامانجه پیرۆزه‌كانی خه‌بات وتێكۆشان بۆ له گۆرنانی بیری شۆڤه‌نیستی عه‌ره‌بی و به‌ربه‌ركانی كردنی دیكتاتۆر‌و خوێنرێژه چارهرهشهكان.
راسته حزبمان ، حزبی شیوعی عێراق له كۆتایی ساڵی 1979 دا بوو به خاوه‌نی ئیزگه به‌ڵام ئیزگه‌یه‌كی كۆن و به كادیرێكی كه‌م ئه‌زموون كه شه‌وو رۆژ خۆیان پێوه خه‌ریك ئه‌كردو ، كاره‌كه‌یان سه‌قامگیرو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو چونكه ئیزگه‌كه نووزه‌ی لێوه نه‌ئه‌هات ته‌نانه‌ت ده‌نگی نه‌ئه‌گه‌یشته دێهاته نزیكه‌كانی سه‌ر سنوور.
له پاش بۆودوومانكردنی تووژه‌ڵه و ناوزه‌نگ له 2/7/1980له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی ترسنۆكی به‌غدا حزب بریاریدا بڵاوه به هاورییان وپێشمهركهكان بكات ، له رۆژی 20/9/1980 مه‌فره‌زه‌یه‌ك بریتی بوو له پۆلێ هاوری و پێشمه‌رگه به‌ره‌و دێهاته‌كانی سه‌ر سنوور كه‌وته‌ری به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی جێگایه‌كی باش و له‌بار كه ده‌ست بدات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته باره‌گای حزب و، ئه‌وه بوو له دێی بێورانی خواروو له نزیك به‌رده‌پان و كێلی له نێوان سه‌رده‌شت و قه‌ڵادزێ مه‌فره‌زه‌كه په‌رییه‌وه بۆ دێهاته‌كانی سه‌ر سنوور‌و، مهفهرزهكه به سه‌رپه‌رشتی هاورێ به‌هادین نوری بوو، ژماره‌یه‌كی تر‌و، له ناویاندا كۆچكردووان سه‌ید ته‌وفیق و ئیسماعیل دیكتاریۆف و حه‌مه یوسف و مه‌حمودی حاجی و، هاورێیان حه‌مه‌كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی وئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب وژماره‌یه‌كی تریش.
شه‌وی 21 له سه‌ر 22/9/1980 مه‌فره‌زه‌كه گه‌یشته دێیه‌كی وێرانكراو به‌رامبه‌ر به شاخی ئاسۆس و بۆ پشوودان له‌وه‌ێ مایه‌وه‌و، هاورێیان رادیۆیان كردهووهو، سه‌دام حوسه‌ێن به‌یانی ئه‌خوێنده‌وه‌و، له ئه‌نجامدا مقۆ مقۆ له ناوهاورێیاندا دروستبوو به‌رامبه‌ر به قسه‌كانی دیكتاتۆر‌و، به‌یانی له كاتی نیوه‌رۆدا رادیۆێ به‌غدا به‌یانی قسه‌كه‌رێكی عه‌سكه‌ری خوێنده‌وه‌و، پیشانیدا كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌رو ئه‌مانیش وه‌ڵامی پێویستیان داوهتهوهە ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای جه‌نگی چه‌په‌ڵی عێراق ـ ئێران بوو 8 ساڵی خایاند.
پاش لێكۆڵینه‌وه بریاردرا باره‌گای حزب بچێته مه‌زرێ له نێوان دێی بێتوش و ئه‌شكان و، پایز دره‌نگ وه‌خت ده‌ستكرا به بیناكردن و خێوه‌ت هه‌ڵدان و به هۆێ ره‌وشتی به‌رزی هاورێیان وبه تایبه‌ت دوكتۆره‌كانی حزب دڵشادو و ئیبراهیم و یارمه‌تیدانی خه‌ڵك زوو به زوو دۆستایه‌تی و براده‌ری و هاوكاری نێوان حزب و خه‌ڵك و حزب و حزبی دیموكراتی ئێران هاته كایه‌وه، له مێژه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان حزبمان و حزبی دیموكرات زۆر بته‌وه..
له سه‌ره‌تای ساڵی 1981 ی سه‌ده‌ی رابردوو بریارێك له كۆمیته‌ی به‌رپرس ده‌رچوو بۆ ئه‌وه‌ی هاورێیان له سه‌ر شاخی نۆرێ خانوو دروست بكه‌ن و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌موو رۆژێك كۆمه‌ڵێك هاورێ و پێشمه‌رگه به‌و سه‌رماو سۆڵه‌ی زستانه ئه‌چوونه سه‌ر شاخێكی پر له به‌فرو، خه‌ڵكی ناوچه‌كه واقیان ورمابوو په‌یتا په‌یتا پرسیاریان ئه‌كرد ئه‌وه بۆ ئه‌چنه سه‌رشاخ؟ چیتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟ ورچ له سه‌ر نۆرێ ناژیت ، ئه‌وه بۆ پێمان ناڵێن ؟ پاش ماوه‌یه‌ك له هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی به قووڵایی 3 مه‌تر بینا دروستكراو تونیلمان دروستكرد بۆ هاتوچۆی نیوان ژووره‌كان و چوونه ده‌ره‌وه‌و هاتنه ژووره‌وه‌و،كه‌ره‌سته‌ی پێویست چووه سه‌ر شاخ و ئیزگه كه‌وته‌كارو، شاخی نۆرێ شاخێكی به‌رزه به‌رامبه‌ر به شاخی زهرتكه و، ئه‌روانێته سه‌ر دێهاتی ناوچه‌كه : بێتۆش ، دولكان، ئه شكان، تهیهتهكان ، مه‌زنێ وبێژوێ ئه‌مانه له به‌شی داگیركراو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌و، ژاژڵه، شانه‌خسێ و ناوچه‌ی ئالان له‌و به‌شه‌ی كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه داگیركراوه، له سه‌ر شاخی نۆرێ به جوانی ناوچه‌ی ئالان و چه‌می ( رووباری) كه‌ڵوێ و، كه ئه‌بێته سنووری ههردووبهشهكه (عیراق ـ ئێران).
ئیزگه‌ی حزب زۆر نزیك بوو له رهبێه ( بنكه) و سه‌ربازگه‌و مۆڵگه‌كانی رژێمی فاشیستی عێراق و، تا ماوه‌ی دوسێ مانگ به‌وه‌یان نه‌زانیبوو ئیزگه‌ی حزبی شیوعی عێراق له سه‌ر شاخی نۆرێیه.
له رۆژی 21/3/1981 له رۆژی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی كورد بۆ یه‌كه‌مین كه‌ره‌ت ده‌نگی دلێرو زوڵالی شیوعییه‌كان ناوچه‌كه‌و سه‌رانسه‌ری عێراقی هێنایه جۆش و، ره‌نگه زۆر كه‌س باوه‌ر نه‌كات گه‌ر باسی سه‌رماو سۆڵه‌ی نۆڕی بكرێت و شه‌وو رۆژ سوپای ژووره‌وه ( ژووری ژێر زه‌مینه‌كه) كه تایبه‌ت بوو بۆ پشوودان وخهوتنی هاورێیان داری تێئهخراو ئاگر ههڵئهكراو، ئاگره‌كه به‌رده‌وام بوو، سۆپاكه زۆر گه‌ره‌وه بوو، دوو ده‌رگای هه‌بوو له ده‌رگایه‌كه‌وه داری تێئهخراو له‌وی تریان خۆڵه‌مێش دهرئهكراو، جارێكی تر به پێچه‌وانه‌وه له‌ملاوه دار‌و له‌ولاوه خۆڵه‌مێش ده‌ر ئه‌هێنرا، ئێدی به‌و شێوه‌یه تا كۆتایی مانگی نیسان (ئه‌پریل) ، گیروگرفته‌كان زۆر بوون له‌وانه ئاو هێنان له قه‌دپاڵی شاخه‌كه بۆ سه‌ره‌وه‌و، ئه‌بوایه هه‌موو شه‌وێك پێش كردنه‌وه‌و ده‌ستپێكردنی پرۆگرامه‌كان 10 ـ 15 هاورێ ئهریهل ( عمودێكی درێژ) راست بكه‌نه‌وه به په‌ت و كورێس وحهبل قایمی بكه‌ن و، له پاش ته‌واو بوون وپێكهشكردنی پرۆگرامه‌كان عه‌موده‌كه (ئهریهل) به هه‌مان ژماره‌ی هاورێیان بهێرێته خواره‌وه‌و له گه‌ڵ زه‌وی یه‌كبگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك به ده‌ره‌وه نه‌بێت و دوژمن پێی نه‌زانێت و، ئه‌بوایه هه‌موو رۆژێك هاورێیه‌ك بچێته خواره‌وه به مه‌به‌ستی نامه‌و وتار گۆرینه‌وه له گه‌ڵ هاورێی به‌رپرس كه هه‌میشه له خواره‌وه بوو ( له ده‌ستپێكی كاركردنی ئیزگه‌كه هاورێ به‌هادین نوری به‌رپرس بوو، له دووای ئه‌و هاوری مه‌هدی عه‌بدولكه‌ریم ـ ئه‌بو عه‌باس ـ هات ). و،هه‌روا بۆهێنانی شتومه‌ك و خوارده‌مه‌نی .
هاورێ سالم جۆرج { عادل موخلیس} وتی پێویستیمان به رادیۆیه‌كی گه‌وره‌یه‌و له هه‌مان كاتدا تۆمار بكات ( رادیو‌و ته‌سجیل) و، هاورێ به‌هادین نوری رایسپاردم بۆ كرینی و، منیش چووم بۆ سه‌رده‌شت و به قاچاغ چوومه ناو شار‌و سه‌ردانی كاك ساڵحم كرد‌و، براده‌رێكی باشی من و هاورێ عه‌تا بوو له سه‌رده‌شت سه‌ردانمان ئه‌كردو، وتم بۆ كرینی رادیۆیه‌كی گه‌وره هاتووم و، پێكه‌وه روێشتین و كریمان و ئه‌و شه‌وه له ماڵی كاك سالح مامه‌وه‌و ، به‌یانی زوو له سه‌رده‌شت به قاچاخ ده‌رچووم و ده‌وروبه‌ری ئێواره گه‌یشتمه‌وه ئیزگه.
ئه‌م هاورێیانه له سه‌ره‌تادا له ئیزگه كاریان ئه‌كرد هاورێیان : سالم جۆرج ( عادل موخلس به‌رێوبه‌ری هونه‌ری ، ته‌حسین محه‌مه‌د خه‌لیل ( ئه‌بو دڵشاد) ، ئه‌فراسیاو شاوه‌یس ( حه‌مه ره‌شید) ، هاشم كوچانی (شاخه‌وان)، سامی سابیر هه‌ورامی له به‌شی كوردی و، شاعیر عه‌واد ناسر وئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب له به‌شی عه‌ره‌بی و، جاروبار له كوردییه‌كه به‌شداریم ئه‌كردو، شایانی باسه ئه‌م دوو هاورییهش ناو به‌ناو بۆ یارمه‌تیدانی به‌شی كوردی و بۆ راهێنان هاوكاریان ئه‌كرد: به‌دریه محه‌مه‌د ئه‌مین { نازه‌نین} و گه‌لاوێژ نایب عهبزوڵلا.
له كۆتایی مانگی شوبات 1981 بۆ كرینی ( مولیده) هاوری سالم رۆیشت بۆ سه‌ركردایه‌تی له نۆكان و، هه‌ندێ كێشه‌ی بۆ دروستكرا له‌لایه‌ن هاورێیه‌كی سه‌ركرده‌ی نه‌زان و، له گه‌رانه‌وه به‌فرو سارد‌و سۆڵه بوو به ئۆتۆمبێل تا دێی قه‌له‌ره‌شه هاتبوو، شه‌و درنگ هاوری ئه‌بو سه‌لام ( بهاو ا‌لدین نوری) ئاگاداریكردم كه سالم مولیده‌ی هێناوه‌و له قهلهرهشهیهو چارچییه و، رۆژ بووه‌وه زوو گه‌یشتمه لای هاوری سالم و هێستریكمان گرت تا ده‌رمان ئاوا و، له‌وی وتیان ناوێرین لێره‌وه بچین بۆ بێتوش و شاخی زهرتهكه ره‌نوو ئه‌كات و، ئه‌بی رێگای دوو كاتژمێر ببێت به دوو رۆژو هێستریان هێناو باركراو كه‌وتینه‌ری تا ئه‌سپه مێزه‌و و ته‌نگه‌ی سوور‌و له دێی شه‌ڵماش نانی نیوهرۆمان خوارد‌و كه‌وتینه‌ری بۆ ئیواره گه‌یشتینه دێی گروێس و شه‌و له‌وی نووستین و رۆژی دووه‌م گه‌یشتینه دولكان و مهولیدهكهمان گه‌یانده سه‌ر شاخی نۆرێ.
هه‌موو رۆژێك له ده‌نگی گه‌لی عێراقه‌وه هه‌واڵه گرنگه‌كانی عێراق و حزبی شیوعی و حزبه شیوعییه‌كان وچهپهكانی جێهان و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد‌و گه‌لانی عه‌ره‌ب بڵاو ئه‌كرایه‌وه.
سه‌ره‌تای مانگی مانگی ئایار هه‌واڵێك گه‌یشته حزب كه دوژمنی خوێنرێژو دیكتاتۆر نیازی وایه ئیزگه‌كه بۆردوومان بكات و، له سه‌ر بریاری حزب و هاورێ سالم جورج ـ عادل موخلیس به‌رێوبه‌ری هونه‌ری ئیزگه‌كه به زووترین كات ئیزگه‌مان پێچایه‌وه‌و بردمانه خواره‌وه بۆ دامێنی شاخی نۆرێ بۆ كوخه‌كه‌ی سلیمان ئاغا. له پاش رۆژێك 8 فرۆكه‌ی جه‌نگی عێراق هاتنه سه‌ر ناوچه‌كه‌و سوورانهوهو كه‌وتنه بوردمانی باره‌گاكه‌ی سه‌ره‌وه‌و دێی تهیهتی خواروو جوتیارێك به ناوی مام عه‌لی له گه‌ڵ كوره‌كه‌ی شه‌هید كران و، بۆ ئێواره له كاتژمێری (8) رادیۆ شرهكهی به‌غدا به‌یانی قسه‌كه‌رێكی عه‌سكه‌ری وه‌ك هه‌موو رۆژێك خوێنده‌وه‌و تیادا وتی : فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هێزی ئاسمانی توانیان هێزه‌كانی دوژمن له سه‌رده‌شت وردوخاش بكه‌ن و زیانێكی زۆریان پێ بگهێنینن و، كوشتنی زیاتر له 100 كه‌س و شكاندنی 15 تانك و تێكدانی راداری سه‌ره‌كی سه‌ر شاخی زه‌مزیران، هه‌موو ئه‌یانزانی به‌یانی عه‌سكه‌ری و قسه‌كانی قسه‌كه‌رێكی عه‌سكه‌ری پر له درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه هه‌ر بۆ نموونه سه‌رده‌شت له نۆرێ دووره‌و زه‌مزیران دوورتره .له رۆژی 3/6/1981 ئه‌م راگه‌یاندنه بڵاوكرایه‌وه : ئاگاداری ، ئاگاداری ، هه‌موو لایه‌ك و جه‌ماوه‌رو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ئاگادار ئه‌كه‌ین له به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی هونه‌ری ئیزگهكهمان بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له كار ئه‌كه‌وێت تكایه ئه‌و ئاگادارییه به دۆست خۆشه‌ویستانی خۆتانی رابگهێینن، له راستیدا ئیزگه‌كه هیچ هۆیه‌كی هونه‌ری نه‌بوو، جگه له‌وه‌ی حزب بریاریدا به گواستنه‌وه‌ی بۆ نۆكان و پاشان بۆ پشتاشان.
له 4/6/1981 دا هاورێیان ئیزگهكهیان گواسته‌وه‌و په‌ره‌ی به تێكۆشانی خۆیدا تا پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چه‌په‌ڵ .
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی عێراق و حزبی شیوعی و، سه‌رشۆری و مردن بۆ دۆژمنان.
13/6/2020