دەسەلاتی پارێزگای سلێمانی قۆرخکرابوو ! ؟

فەرەیدون کونجرینی

پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی دەسەلاتی لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە قۆرخ کراوەو پاش جاوەڕوانیەکی زۆر لە جێبەجێ نەکردنی داوای هاوڵاتیان و پڕۆژەکانی پارێزگای سلێمانی  لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەولێر، سەردار قادر  ڕایــگەیاند چیدی لەو پۆستەدا نامێنێت " بێـگـومان هەر کەسێك بەوجۆرە لەپێگەدابێت و دەسەڵاتی قۆرخ کرابێت وازهێنانی باشترە" ئەو قۆرخکاری و خنکاندنی دەسەڵاتەی پارێزگاری سلێمانی و هاوکاری نەکردنی  نەخشە ڕێگای پارتی و یەکێتیە تا دەسەڵاتی ئیداری لە بزوتنەوەی گۆڕان بسەنەوە.  

لەسالانی ڕابوردودا دەسەلاتی ئەنجومەنی گشتی پارێزگای سلێمانی پشکی زۆرینەی لای یەکێتی بوەو پارتی بەڕێژەیەکی کەم  ،  توانیویانە بەداهاتی کۆمپانیاکانی حیزب  کەموکورتیەکان چارەسەربکەن بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان پارەی دزی و نەوتی ڕش و گومرکی نیە تا بەداهاتەکەی کێشەکانی پارێزگای سلێمانی چارەسەرکا " هاوشێوە ڕابوردو یەکێتی و پارتی دەتوانن بەو بەشە داهاتە تەرخانکراوەی لە داهاتی نەوت بۆ حیزبەکەیان تەرخانکراوە و  داگیریانکردوە و سالەهای ساڵە دەسی بەسەرداگیراوە  پارێزگای سلێمانی بەبێ کێشە بهێڵنەوە.


لەبۆشایی پارێزگای سلێمانیدا یەکێتی یان پارتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەردەگرن و ناهێڵن ئەو پۆستە وەك پۆستی پەرلەمانی لێبێت " خۆ ئەگەر نەبێت دابەشی دەکەن تا بۆ هاوڵاتیانی بسەلمێنن جیاوازی ئیداری گۆڕان و یەکێتی و پارتی تا جەند جیاوازیان هەیە" پاش وەرگرتنی پۆستی پارێزگای سلێمانی بۆ هەریەك لەو دولایەنە" بە داهاتی حیزب و حکومەت موچەی فەرمان بەران و کێشە ناوخۆیەکانی شارو شارۆچکەو گوندەکان چارەسەر دەکەن ، بەمەش کڕینەوەی هاوڵاتیان بەنرخێکی هەرزان بۆ پارتی و یەکێتی ئاسان دەبێت لە سنوری سلێمانی "


پاش چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیەکانی سلێمانی بەتایبەت فەرمان بەران ئەم دەستلەکار کێشانەوەی سەردار قادر بەکاردێنن لەهەڵبژاردنەکانی داهاتودا  بەکارهێنانێک بۆ شکاندنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و چەواشەکاری  بیروڕای خەڵکی هەژار" بەم پلانە چەواشەکاریە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە لەوەی بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانیوە ئیدارەی شارێك بەرێت بەڕێوە ئەی چۆن ئەرکی حکومەت ئەنجام دەدات و کێشەکانی سێ پارێزگا چارەسەر دەکات" ئەمە دەبێتە گوتاری هەڵبژاردنەکانی لایەنی نەخشە داڕێژ .


داگیر کردنی پۆستی پارێزگای سلێمانی زۆر لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان گرنگترە چونکە پارێزگای سلێمانی لایەنگری پارتی کاڵبۆتەوەو دەیانەوێت خەڵکی ئەوناوچەیە بگەڕینەوە سەر هەمان هێڵی 19 ساڵی حوکمی دەسەڵاتیان " ئەمەش سیاسەتێکی خەیاڵی پارتی و یەکێتی دەبێت و شکست دێنن لەوەی بەجەواشەکاری هاوڵاتیان بێنەوە هەمان ئاستی کۆیلەکردن " هەر لەسەرەتاوە پلانی بۆ داڕیژراوەو ناویان لێناوە قەیرانی دارایی .





04/05/2017



وتارەکانی تری نوسەر