-سه‌وابت له ئیسلامدا به‌پێی كات و شوێن گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت به‌پێی كات و شوێن موتهغیراتهكانن.
-ئه‌و بیرۆكه‌ی كه‌هه‌یه، ده‌ڵێت: نابێت هیچ یاسایه‌ك ده‌ربچێت، دژی سه‌وابتی ئیسلام بێت، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه هه‌موو سه‌وابته‌كانی ئیسلام بكرێنه یاسا، له روانگه‌ی عه‌مه‌لیشه‌وه ههرناكرێت، چونكه به‌شێكیان به‌ته‌واوتی په‌یوندی به نێوانی مرۆڤ و خوداوه هه‌یه، نه‌ك ئوموری ده‌وڵه‌ت، له هه‌مانكاتدا ده‌ڵێت: نابێت یاسا دژی به‌نه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ ده‌ربچێت.
سه‌وابته‌كان و په‌یوه‌ندییان به‌یاساوه؟
به‌پێی تێگه‌یشتن و به‌دواچونی خۆم، به‌شێك له سه‌وابت و په‌یوه‌ندی به‌دینه‌وه روونده‌كه‌مه‌وه.
یه‌كه‌م: بنه‌ماكانی ئیمان و په‌رستنه‌كانی مرۆڤ بۆ خودا. باوه‌ڕبوونه به( خودا، مه‌لائیكه‌ت، قورئان و ئه‌و كتێبانه‌ی دیكه‌ی نێردراوی خودان، رۆژی دوایی ، قه‌زاو قه‌ده‌ر، به‌یه‌ك زانینی خودا، نوێژ و رۆژو حه‌ج ،زه‌كات). هیچ كام ئه‌مانه ناكرێته یاسا‌و په‌یوه‌ندی به‌خودی تاكه‌وه هه‌یه.
دووه‌م: له‌بواری ئابوری‌دا ئه‌وه‌ی رێگای پێنه‌دراوه(كاڵای حه‌رام، دزی، قۆرخكاری، كڕینی فرۆشتنی حه‌رام و ریباو گۆشتی ئه‌و گیاندارانه‌ی خواردنیان حه‌رامه وه‌ك سه‌گ و ریبا، داگیرنهكردن ، خواردنی ماڵی میلله‌ت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه) .
به‌شێك له‌مانه ناكرێت یاسایان بۆ ده‌ربچێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی رێگا بدرێت سامانی وڵات بۆ چه‌ند كه‌سێك قۆرخبكرێت، كاڵایه‌ك كه دزراوبێت ده‌رفه‌تی مامه‌ڵه‌ی بدرێت وه‌ك سپیكردنه‌وه‌ی پاره، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ش په‌یوه‌ندی به‌نێوانی مرۆڤ و خوداوه هه‌یه، بۆنمونه: كه‌سێك گۆشتی به‌راز ده‌خوات یان نا.
تێبینی: له‌باره‌ی دزییه‌وه، سزادانی دز سه‌وابته نه‌ك بڕینی ده‌ستی دز، بڕینی ده‌ست موتهغهیراته، بۆنمونه ئیمامی عومه‌ر ئه‌م حكومه‌ی راگرت.
ریبا، ئه‌گه‌ر به‌یاسا كرا، ئه‌وه دادگای ده‌ستوری بریارده‌دات ریبایه یان نا،لیژنه‌ی فتواش ده‌كرێت به‌رچاوروونی بدات.
سێییه‌م: هه‌ندێك سه‌وابتی دیكه به‌شێك ده‌بن له ره‌وشتی موسڵمان‌و له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدان(زینا و له‌باربردنی منداڵ و كوشتن و هاورگهزبازیو چاكه‌و راستگۆی دادپه‌روه‌ری و ده‌ستپاكی و ویژدان و ئه‌مانه‌تپارێزی ) .
به‌شێك له‌مانه به‌یاسا رێگریان لێده‌گرێت، وه‌ك زه‌واجی هاوڕه‌گه‌زبازو كوشتن و زینا....هتد
بۆنمونه زیناش، مه‌رجی هه‌یه بۆ حوكمدان و ده‌بێت چوار كه‌س به‌چاوی خۆی دیتبێتی و شایه‌تی له‌به‌رده‌م داوه‌ردا بدات، یان منداڵ له كام ته‌مه‌نی له‌بار ده‌برێت.
زه‌واجی هاوڕه‌گه‌زباز رێگای پێ‌نادرێت، خیانه‌ت و كوشتن حوكمیان له‌سه‌ره‌و دادگا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
من پێموایه ئه‌م سهوابتانهی باسمان كرد، كه به‌شێكی بنهرهِتییه له سه‌وابته‌كانی ئیسلام، له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماكانی دیموكراسی، كه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كۆمهڵگاو ژیانێكی باشن بۆ مرۆڤه‌كان كۆكه.
تێبینی: ئه‌مه به‌پێی ئه‌و شاره‌زاییه كه‌مه‌ی منه له بواری دین و ژین‌دا هه‌مه، هیوادارم ئه‌وانه‌ی زانان بهڕوونترو وتر له‌مباره‌یه‌وه بدوێن.