پشتگیری بۆ فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتی هەرێم:

ئەحمەدی حاجی رەشید
لەبانگەشەی هەڵبژاردندا دەموت بەڵێ بۆ سەربەخۆیی ئابوری هەرێمی کوردستان .

لەئێستەشدا بەتەواوی ماناو بەڕاشکاوی دەیڵێم پشتگیری لە فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتی هەرێم دەکەم بەڵام بەمەرجیێ:

۱- ئەم پرۆسەیە بەتەواوی مانا شەفافیەت هەبێت سەرجەم ناوی کۆمپانیا پشک دارەکان ئاشکرا بکرێت و ڕێژەی پشکەکان و خاوەندارێتی پشکەکان ئاشکرا بکرێت.
۲- سەرجەم داهاتی نەوت وبڕی هەناردەو دەرهێنان و نرخی نەوت بۆ پەرلەمان ئاشکرا بکرێت.
۳- سیاسەتی مالی لەلایەن وەزارەتی دارایەوە سەرپەرشتی بکرێت و ساڵانە ستراتیجیەتی موازەنە دابڕێژرێت و لە پەرلەماندا دەنگی بۆ بدرێت بۆ پابەندی حکومەت بەو ستراتیژەوە.
٤- هاوڵاتیانی هەرێم بەشدار بکرێن لەپشکی کۆمپانیاکان و نەهێڵرێت حیزبەکان قۆرخی پشکەکان بکەن.
بۆ ئەوەی پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت دەبێت حکومەتی هەرێم ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکات:

۱- فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆیی لەلایەن هەرێمەوە عێراق بەهیچ شێوەیەک قەبوڵی ناکات بۆیە پەنا دەباتە بۆ سکاڵای یاسایی دەبێت هەرێم ئەوەی یەکلا کردبێتەوە کە لەڕوی یاسایەوە هەرێم سەرکەوتو دەبیت و نابێت هیچ ئەگەرێک بەجێبهێڵرێت و یەک بۆشایی یاسایی دوچاری گرفتی گەورەمان دەکات.
۲- خستنەبازاڕی بڕێک نەوتی زۆر لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە مونافەسەو کێبڕکێەکی نرخی دروست دەبێت لەگەڵ عێراق و دەوڵەتانی کەنداو و دەوڵەتانی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک دەبێت هەرێم لەئاست ئەو ململانێدا بێت ئەگینا ئەوەی بنیاد نراوە لەدەستی دەدەین.
۳- یەکڕیزی ماڵی کورد زەمانەتی سەکەوتنی ئەم پرسەیە چونکە یەک درز لەنێوان هێزە سیاسیەکان ڕێسەکە دەکاتەوە بە خوری .
٤- فەراهەمکردنی کۆمپانیای کڕینی نەوت کەدەبێت دڵنیابین هەموو کۆمپانیایەک بۆ قازانج هەوڵدەدات نابیت کاریک بکرێت ئەو کۆمپانیانە پاشە کشە بکەن .
٥- نابیت لە مونافەسەی نرخدا کۆمپانیاکانی کڕینی نەوت ئیستغلالی بارودۆخی نالەباری هەرێم بکەن کەبە هەڕاج نەوتیان پێبدرێت.
٦- دەبێت هەرێم ئەوە بۆ هاوڵاتیان زامن بکات کە دەتوانێت بەشی بوجەو قەرزی کۆمپانیان نەوت دەربهێنێت و هەناردەی بکات.
۷- دەبێت هەرێم دڵنیابێت لەوەی دەتوانێت سەرجەم پارەی فرۆشراوی نەوت بگەڕێنێتەوە بۆ هەرێم وموجازەفە بەم پرسەوە نەکات.
۸- دەبێت هەرێم دڵنیابێت لە دروست نەکردنی کێشە لەلایەن دەوڵەتە ئەقلیمیەکانی تر و بەتایبەت هاوپەیمانەکانی عێراق. 
۹- سەرجەم کۆمپانیاکانی دەرهێنان وهەناردەو فرۆشتن بەزوترین کات یاسایان بۆ دەربچوێنرێت .

لە کۆتایدا دەڵێم بەڵێ بۆ سەربەخۆیی ئابوری هەرێم
بەڵی بۆ ئابوریەکی تۆکمەو شەفاف وتەندروست 
نا بۆ ئابوریەکی پاشکۆ و قۆرخ کراو ولاواز.
بەڵێ بۆ هەموو باجێک لەم پێناوەدا بدرێت بەم مەرجانە.

28/06/2015



وتارەکانی تری نوسەر