ئایا حکومەتەکەی (مصطفی الکاظمی) تێدەپەڕێت؟؟

ئەحمەدی حاجی رەشید



لەگەڵ زۆربەی لایەنەکان بەشێعەو سونەو کوردەوە دەڵێن تێدەپەڕێت


منیش تەنها گومانێک؛


ئۆفەرەکانی بەردەم هێزەکان (شیعی و سونەو کورد ) لەدوای دەست پێلەکارکێشانەوەی عادل عبدالمهدی هەریەکەیان لەوی تریان نەگونجاوترن بۆیان .


محمد تۆفیق علاوی نەک هەرسەردانی هێزە سیاسی کوتلەکانی نەدەکردن ،بەڵک و کەسەردانیان دەکرد و دانوستانیان لەگەڵ دەکرد تەنها لەنیازی خۆی ئاگاداری دەکردن و هیچ سازشێکیشی نەدەکرد ، دواجار بە زۆرینەی ئەوهێزانە نەیانهێشت حکومەت پێک بهێنێت و ناچاریان کرد کە پۆزشی خۆی بۆ گەڵانی عێراق بڵاو بکاتەوە تێدا بەڕوون ڕاشکاو بەخەڵکی ووت کەئەم سیاسیانەی ئێوە دەنگتان بۆداون هێندەی بەتەنگ بەرژەوەندی خۆیانەوەن چارەکێکی ئەوە بەتەنگ بەرژەوەندی ئێوەوە نین و سەروەریەکی بۆخۆی تۆمارکرد کە ئەگەر بیەوێت ،هەڵبژاردنی داهاتوو دەتوانێت لیستێک دروست بکات و دەنگیش بەدەست دەهێنێت ،لانی کەم ئەو هێزانەی ئامادە نەبوون دەنگ بەحکومەتەکەی بدەن تەکلیفی لێدەکەن کەلەلیستەکانی ئەواندا خۆی کاندید بکات.


عدنان زورفی : بوو بەو سەرگوزەشتەی کە دەڵێت : (مەرگی نیشانبدە با بەگرانەتا ڕازی بێت )، زورفی مێژووی دێرینی هەبوو لەگەڵ ئەم هێزانە هیچی لێ قەبوڵ نەدەکردن ڕاشکاو دەیوت ئەوەی تائێستا کردوتانە لەئەیساتاو بەدواوە بۆتان ناچێتە سەر ،ئامادەبوو هەموو بڕیارێکی دژوار بدات ئەگەر شەڕیش بێت، دەیویست بەهەرنرخێک هەیە ئەگەر بەکارهێنانی هێزیش بێت عێراق بهێنێتەوە سەر سکەی خۆی.

 
زۆر کەس هیوای لەسەر زورفی هەڵچنی بوو بەڵام دەیزانی زۆرینەی شیعە ی لەگەڵ نییە بۆیە بەحەسرەتەوە پییان ووت ناتوانین بەئاشکرا پشت گیرت بین .


کوردو سوننە گەمەکەرێکی شارەزانەبوون ،ئەگینا بەزورفی شیعەیان دەهێنایەوە چوارچێوەی خۆی ،چونکە زورفی دەیویست هاوکارێکی بەهێزی هەبێت بۆلەچوارچیوەدانی هێزە وەڵائیەکان ،بەڵام زیانیشی بۆ ئەمان دەبوو،بەڵام لە مەودای دوردا عێراق دەبوو بەدەوڵەتێک کەخۆی بڕیاری خۆی بدات.
ئەوەی لەگەڵ محمد توفیق علاوی کردیان کە هێشتیان پەرلەمان کۆببێتەوە بەڵام نیسابیان بۆتەواو نەکرد،لەگەڵ زورفی جورئەتئ ئەوەشیان نەکرد ،نەوەک لەدەستیان دەربچێت ،چونکە گومانێک دروست بووبوو کە ئەندامانی پەرلەمان ڕەنگە لەبڕیاری سەرۆک کوتلەکانیان دەربچن.


مصطفی الکاظمی :ئەو پیاوەی کە پێش زورفی رەدکرایەوە لەلایەن هێزە وەلائیەکان ،نەک هەرئەوەندە ،بەڵک و تۆمەتی دەست تێکەڵکردنیشیان دایە پاڵی لەلایەن هەندێک گروپی توندڕەوی ولائیەکان لە کاتی تێرۆرکردنی (حاجی قاسم) و(ئەبو مەهدی) دا.

 
بەڵام هەرچۆنێک هەیە (مصطفی الکاظمی) بۆ هێزە وەلائیەکان باشترە ،چونکە کاتێک زانی زۆرینە دەنگی نادەنێ ،تەحەدای نەکردن و قەبوڵی کاندیدبوونی نەکرد و هۆکاری تریش کە مەقبول بێت ،پیاوێکی نەرمەو دەتوانێت لەگەڵیدا هەڵبکەن ، خاڵی کۆتایش ،لادانی زورفی ناکرێت بەکەسێک نەبێت کە هەمان دۆستایەتی نەبێت لەگەڵ ئەمریکیەکان .


لە ئێستادا:
هیزە وەلائیەکان ڕزگاریان بوە لە دوکاندیدی سەرسەخت و رەق ئەستوور ، کەسێ سێهەم نەرم و نیانە ،کۆکەرەوەی لایەنە دژەکانە،دەوێت هەموان ڕازیکات ،تموحی گەورەی نییە ، ئەزمونی کێبەرکێشی نییە لەگەڵیان ،بەڵام:
چۆن بتوانێت هەموان ڕازیکات ، چۆن بتوانێت عێراق بپارێزێت لە سزای ئەمریکا، چۆن مامەڵە بکات لەگەڵ (حشدی شەعبی) ، ئەی داخوازی دەرکردنی هیزەکانی هاوپەیمانان چیلێبکات . ئەی چۆن مامەڵە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا بکات .
هەرکام لەمانەی سەرەوە ،لوغمێکی ترسناکن بەهەر ڕێگایەکدا بڕوات دانەیەکی پیدا دەتەقێتەوە.


لێرەوە دێمە سەر گومانەکەم :


ئایا مانەوەی (عادل عبدالمهدی) باشتر نییە بۆ هەموان و لەم گرفتانەی کازمیش پارێزراو دەبن .
چۆن:
سەرۆک کوتلە گەورەکان هەموو کارئاسانیەک دەکەن بۆ کازمی و ئازادی دەکەن چۆن حکومەت پێک بهێنێت،بەمەرجێک باڵانس بپارێزێت ، (باڵانس پاراستن واتە پشکی ئەوان) دانوستانی لەگەڵ دەکەن کەسیشی بۆ دیاری دەکەن بۆ پۆستەکان ،بەڵام لێدوانی ئەوەش دەدەن کە ،
مصطفی الکاظمی باسی هەڵبژارنی پێش وەختی نەکرد ، گروپێکی دیکە ، دەڵێت پشتگیری دەکەین ،بەڵام دەبێت بەڕاشکاو باسی دەرکردنی هیزە بیانیەکان بکات ، گرفتی کرۆناش چۆن لەهەرێم کرا بەبابەتی سیاسی لەوێش ئاسانە هەندێ پەرلەمانتار یان کوتلەی سیاسی باس لەئەستەم بوونی کۆبونەوە بکەن .من دڵنیام ئەو هێزانەی ئەمجۆرە لێدوانانە دەدەن مەبەستیان ئەو بابەتەنییە کەکردویانەتە بەهانە ، بەڵک و ترسیان هەیە کە هیچ ئەگەریکان نەهێشتبێتەوە بۆ پاشەکشی کردن ئەگەر پشکەکانیان بەدڵ نەبوو ، دواجار رەنگە مانەوەی عادل عبدالمهدی لەم بگرەو بەردەیە باشتر بێت بۆ ئەوان ،چونکە لانی کەم پشکەکانیان تائێستا لای عادل عبدالمهدی جێگەی ڕەزامەندیانە.


15/04/2020



وتارەکانی تری نوسەر