بۆ ڕای گشتی:وردەکاری فرۆشتنی نەوت‌و ناردنی پشکی هەرێم

ئەحمەدی حاجی رەشید
بەپێی ئەو بەدواداچونانەی کەکردومانە بۆ ڕێژەی هەناردەی نەوتی عێراق و هەرێم ئەم زانیاریانە لەبەر دەستن:

۱- عێراق لەمانگی کانونی یەکەم واتە مانگی (۱) ی ۲٠۱٥ توانیویەتی بڕی (۷۸٦٠٠٠٠٠) حەفتاو هەشت ملیۆن و شەسەد هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبکات و بیفرۆشێت بە بڕی (۳۲٥۸) سێ ملیارو دوو سەدو پەنجاو هەشت ملیۆن دۆلار کە هەر بەرمیلەی بە بڕی(٤۱٤٥) چل و یەک دۆلارو چل و پێنج سەنت فرۆشراوە لەو بڕە نەوتە هەرێم (٤٥٠٠٠٠٠) چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزاری ناردوە کە بایی(۲٠۳) دوو سەدو سێ ملیۆن دۆلارە . لەبەرانبەردا عێراقی فیدراڵ بڕی (۲۱٠) دوو سەدو دە ملیۆن دۆلاری رەوانەی هەرێم کردوە کە دەکاتە (۲٥٠) دوو سەدو پەنجا ملیار دینار .

۲- عێراق لەمانگی شوبات واتە مانگی(۲) ی ۲٠۱٥ توانیویەتی بڕی (۷۲۷٠٠٠٠٠) حەفتاو دوو ملیۆن و حەوسەد هەزار بەرمیل هەناردە بکات و بیفرۆشێت بەبڕی (۳٤٠۲) سێ ملیارو چوار سەدو دوو ملیۆن دۆلار کە هەربەرمیلەی بەبڕی(٤٦۷۹٥) چل و شەش دۆلارو حەفتاو نۆ سەنت و نیو فرۆشراوە کە لەو بڕە (۸٥٠٠٠٠٠) هەشت ملیۆن و پێنج سەد هەزاری هەرێم رادەستی سۆمۆی کردوە کەدەکاتە بڕی (٤٦٠) چوار سەدو شەست ملیۆن دۆلار بەڵام عێراق بڕی تەنها(٤۲٠) چوار سەدو بیست ملیۆن دۆلاری ناردوە بۆ هەرێم کە پێدەچیت بوجەی سیادی لێجیاکرابێتەوە لەگەڵ بوجەی حاکمە .
۳-عێراق لەمانگی ئازار واتە مانگی (۳) ی۲٠۱٥ توانیویەتی بڕی (۹۲٤٠۱) نەوەدو دوو ملیۆن و چوار سەدو یەک هەزار بەرمیل هەناردە بکاتو بیفرۆشێت بە بڕی (٤٤٥۷) چوار ملیارو چوار سەدو پەنجاو حەوت ملیۆن دۆلار کە هەر بەرمیلەی بە بڕی(٤۸۲۲٤) چل و هەشت دۆلارو بیست و دوو سەنت و لە دەدا چواری سەنتێک کە لەو بڕە (۸۳۲۲) هەشت ملیۆن و دوو سەدو بیست و دوو هەزاری هەرێم ڕادەستی کۆمپانیایی سۆمۆی کردوە کە بایی (٤٠۱) چوارسەدو یەک ملیۆن دۆلارە لەبەرانبەردا عێراق بڕی (٤٥٥) چوار سەدو پەنجاو پێنج ملیۆن دۆلار بنێرێت کەدەکاتە بڕی (٥۳٠) پێنج سەدو سی ملیار دینار.

بەراورد و شیکارێکی سادە:
یەکەم:

۱- مانگی یەکەم واتە( کانونی دووەم) بڕی (۷۸٦٠٠٠٠٠) حەفتاو هەشت ملیۆن وشەسەد هەزار بەرمیل هەناردە کراوە کەڕۆژانە دەکاتە (۲٦۲٠٠٠٠) دوو ملیۆن شەسەدو بیست هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.
۲- مانگی دووەم واتە ( شوبات) بڕی (۷۲۷٠٠٠٠٠) حەفتاو دوو ملیۆن و حەوت سەد هەزار بەرمیل هەناردە کراوە کەدەکاتە (۲٦۹۲٠٠٠) دوو ملیۆن شەش سەدو نەوەدو دوو هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.
۳- مانگی سێ یەم واتە ( ئازار) بڕی (۹۲٤٠۱٠٠٠) نەوەدو دوو ملیۆن و چوار سەدو یەک هەزار بەرمیل هەناردەکراوە کە ڕۆژانە دەکاتە (۲۹۸٠٠٠٠) دوو ملیۆن و نۆسەدو هەشتا هەزار بەرمیل لەڕۆژیکدا .
دووەم:
۱- هەرێم لەمانگی یەکەم واتە ( کانونی دووەم) بڕی (٤٥٠٠٠٠٠) هەزار بەرمیلی هەناردەکردووە کە ڕۆژانە دەکاتە بڕی (۱٥٠٠٠٠) سەدو پەنجا هەزار بەرمیل لەڕۆژیکدا مانگی یەک (۳٠) ڕۆژە.

۲- هەرێم لەمانگی دووەم واتە ( شوبات) بڕی (۸٥٠٠٠٠٠) هەشت ملیۆن و پێنج سەد هەزار بەرمیلی رادەستی سۆمۆ کردوە کە لە هەر ڕۆژیکدا بڕی(۳۱٤۸۱٤) سێ سەدو چواردە هەزارو هەشت سەدو چواردە بەرمیلی ڕۆژانەیە مانگی دوو (۲۷) ڕۆژ بوە.

۳-هەرێم لەمانگی سێیەم واتە( ئازار) بڕی (۸۳۲۲٠٠٠) هەشت ملیۆن وسێ سەدو بیست و دوو هەزار بەرمیلی رادەستی سۆمۆ کردوە کەدەکاتە بڕی (۲٦۸٤٥۱) دوو سەدو شەست و هەشت هەزارو چوار سەدو پەنجاو یەک بەرمیل لە ڕۆژێکدا مانگی (31) ڕۆژە .
سێ یەم :

دوو ڕاستی : پێشبینیمان کردبووکە: 
۱- ڕێژەی هەناردە لە عێراق دا زیاد دەکات کە کراوە 
۲- نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە بەڵام بە هێواشی بوە ٤۱ بۆ ٤٦ بۆ ٤۸ وا دەرچوو


03/04/2015



وتارەکانی تری نوسەر