له‌باكوری كوردستان و سه‌راسه‌ری ولاتی توركیا پرۆسه‌یه‌كی هه‌ستیار و چاره‌نوسساز به‌رێوه‌ده‌چێ.ئه‌وه‌ی بۆ من گرینگه له‌وێدا بوونی كوردی و ئایندهی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانه كه بونه‌ته به‌شێكی كاریگه‌ری ململانێ رامیارییه بنه‌ره‌تییه‌كان.
ئه‌م به‌شدارییه تازه‌یه‌ی هێزه كوردییه‌كان جیاوازه لهبهشدارییهكانی دیكه‌ی ئه‌وان،چونكه سه‌ره‌رای فره ره‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و ئاینزایی لیستی پارتی دیموكراتی گه‌لان،ئه‌وه‌ی هه‌ستیاره و مه‌ترسیداریشه ئه‌گه‌ر روونه‌دات ئه‌وه تێپه‌راندنی رێژه‌ی (لهسهدادهیه). ئه‌وه‌ی ئاشكرایه تێنه‌په‌راندنی ئه‌و رێژه‌یه كاركردی خراپ له‌سه‌ر دوو ئاست داده‌نێ :
یه‌كه‌م، پرۆسه‌ی ئاشتی یان چاره‌سه‌ری كه كورد و ده‌وله‌تی تورك چه‌ند سالێكه ده‌ستیانپێكردووه ئه‌شێ ئاسته‌نگی گه‌وره‌تر ، گه‌وره‌تر له‌وه‌ی تائێستا هه‌بووه ، بۆ بێته پێش. ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په له‌په‌رله‌ماندا نابێ ، راسته‌وخۆ كهنارگیربونیانه له‌پرۆسه‌ی رامیاری و ، ده‌ركه‌وتنی بێ ئومێدییه‌كی گه‌وره‌شه ، به‌ئاستێكی مه‌ترسیدار.
دووه‌م، پرۆسێسی رامیاری و تێكۆشانی دیموكراتیانه‌ی كورد له‌باكور بۆ من پرۆژه‌ی ولاتسازی و نه‌ته‌وه‌سازییه ، هه‌رچه‌نده ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌موو تاكه‌كانی كورد له‌باكور به‌شدارییان تیادا نه‌كردووه و تائێستاش رێژه‌یه‌كی گه‌وره پایه‌ی ده‌سه‌لاتی توركه‌كان به‌تایبه‌ت ئاكپارتی به‌هێزده‌كه‌ن. ئه‌م كێشه‌یه له‌بنه‌ره‌تا پرسی ره‌سه‌ناێتی ئه‌وبه‌شه‌ی كورد ده‌جولێنێ كه هه‌نوكه وزه بهئاكپارتی و سیاسه‌ته‌كانی ده‌به‌خشن.
له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پرۆژه‌ی ولاتسازی و نه‌ته‌وه‌سازی هه‌ده‌په‌ییه‌كان و هاوبیره‌كانیان گه‌وره‌بون و گه‌وره‌ن ، به‌لام توانیویانه هه‌نگاوی باش بهاون به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌جێگیركردنی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌گیانی به‌شێكی مه‌زن له‌گه‌له‌كه‌مان له‌باكوری كوردستان ، هه‌روه‌ها پێشخستنی پرسی كوردی له‌توركیا تائاستێكی بالای ناو ده‌وله‌تی تورك و ئاستی نێوده‌وله‌تی. سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په به‌رجه‌سته‌كردنێكی مه‌زنی ئه‌و ئیراده مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌یه كه كورد به‌گشتی و هه‌ده‌په و ئۆجئالان به‌تایبه‌تی له‌باكور سهررێیانخستووه.