بەڕێزان پێشمەرگە دێرینەکان بانەعرەتەتان بەردەوام بێت؟!

ئەبو بەکر هەڵەدنی
هەرگیز گشتاندن  باش نەبوە،هەموو پێشمەرگەیەکی دێرین قەل وقاز خۆری دوێنێ وگەندەڵی ئەمڕۆ نین،بەدڵنییاییەوە دوێنێ لەشاخ وئەمڕۆش لەشار هەن لەژێر ناوی پیرۆزوبەرگی پڕشەرەفی خاکیانەی پێشمەرگەوە خۆیان مەڵاس داوەوچی ناشیرینیە کردویانە.
گریمان قسەی ئەوهاوڵاتیە زیادە ڕەوی تیایە وبێویژدانی کردوە ئەوەی ئەمڕۆ پێشمەرگە دێرینەکان لەبەردەم کەناڵی nrtبۆ ناڕەزایی وسکاڵا تۆمارکردن خۆپیشاندانیان  سازکرد.
دەستخۆشی  زۆرم بۆ پێشمەرگەدێرینەکان هەیەکە ئاوالەسەر شکۆی خۆیان بێدەنگی دەشکێنن،هیوادارم بەردەوام بن لەهەڵوێستی جوامێرانەیان،چونکە ئەوان بەرامبەر مردن نەبەزین،زۆرێک لەوانە لەلێواری مەرگ گەڕاونەتەوەوشەهیدی زیندوون،ناهەقی زۆر لەم گەندەڵستانە هەیە کەپێویستە پێشمەرگەکانی دوێنێ کۆڕی خەبات لێی بێ دەنگ نەبن وڕۆژانەبڕژێنە سەرشەقام وبەردەمی داواکاری گشتی ودادگاکان :
_سەرەتا دەبێ لەخۆتانەوە دەستپێبکەن لیستی پێشمەرگە دێرینەکان پاک بکەنەوە لەجاش وسیخوڕوبەعسی وئەنفال چیەکان.
_بچنە بەردەم ڤێلاوکۆشك وبەنزینخانە وقومارخانە وکۆمپانیاومەزرەعەو ئوتێلی هەندێ هاوسەنگەری دوێنێتان وبڵێن ئەمانەتان لەکوێ هێنا.
_بچن لەوانە بپرسنەوە کەنیوەی خاکی کوردوستانیان ڕادەستی داگیرکەران وشۆڤێنیەکان  کردەوە. 
_بڕۆنە سەرخاڵەسنوریەکان مەهێڵن چیدی خواردنی ماوەبەسەر چوو ومادەی هۆشبەر دەرخواردی ئەومیللەتە بەش مەینەتە بدرێ.
_ بەردەم بۆریەنەوتیەکان بگرن وبڵێن داهاتەکەی دەرژێتە باخەڵی کێ وچۆن سەرف دەکرێ.
_بپرسنەوە بۆ وەسیەتەکەی دکتۆر اسماعیل بێشکچی دۆستی دێرینی گەلەکەمان جێبەجێ نەکرا کەلەیەکەم کۆبونەوەی پارلەمان لەساڵی ١٩٩٢ڕووی کردوە بەڕێزان مام جەلال وکاک مەسعود کەووتی لەهەرسێ چوارگوندێ بەنداوێ دروست بکەن چونکە تورکیاوئێران لەداهاتوو لەڕێی گرتنەوەی سەرچاوەی ئاوەکانتان شەڕتان پێ دەفرۆشن.
_قوربانی هیمەتتان بم بزانن کێ لەپشتی سەرهەڵگرتن ونائومێدکردنی گەنجانی کوردەوەیە کەسەدانیان خۆزگە بەسەردەمی سەدامی نەفرەتی دەخوازن.
_بچن بەدواداچون بکەن ئەم هەموو کافتریاو گازینۆ وکەناڵە ماڵوێرانکەرانە چ کارەساتێکیان دروست کردوە.
_بپرسنەوە وبزانن پاداشتی گوند ولادێکانی کوردستان بەچۆڵ کردن وووشك بونی ڕەزوباخەکان دەدرێتەوە.
_لەدۆخی  خراپی خزمەتگوزاری وبێ نەوتی وبێ کارەبایی بپرسنەوە بۆچی هەموودونیا خەنی بوو بەنەوتی کوردستان وئێمەش بیست وپێنج  ساڵەخەریکی هەڵدانەوەی جۆزەو ئێشک گرتن بۆسەرەی ئاوو چاوەڕوانی سەرەی کوژاندنەوی محەویلەوەین.
_دەزانن ئازیزان بەگوتەی لیژنەیەکی وەزارەتی بازرگانی زۆربەی ئەوئاردەی لەماڵەکانمان  وسەمونخانەو نانەواکان دەکرێ بەنان ودەیخۆین هیچ مەرجێکی تەندروستی تیانیە.
پێشمەرگە قارەمانەکانی دوێنێ ئێوە تەمەنی خۆتان وگەنجیەتی  وکەمئەندامیتان  بۆدونیایەکی پڕ لەئازادی ودادپەروەی کۆمەڵایەتی کردە قوربانی نەک گۆڕینەوەی ستەمێکی بەعسی عەرەبی بۆستەمێکی کوردی،دڵنیابن ئازیزان هاوسەنگەرە شەهیدەسەربەرزەکانتان  لەگۆڕی ڕووسوریەوە نەفرەت دەنێرن بۆدزو تاڵانچی وگەندەڵ کاروخراپ بەکارهێنەرانی دەسەڵات هەرناوو بەرگ وزمان وناونیشانێکیان هەبێ چونکە ستەم هەرستەمە وستەمکاریش هەر ستەمکارە.

ئەبوبەکرهەڵەدنی
٢٥_١_٢٠١٩

26/01/2019



وتارەکانی تری نوسەر