هەڵوێستی گۆڕان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ پارتی و نوقتەیەکی نیزامیی

هۆشیار عەبدولآ
دوا بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی  بۆ کۆبونەوە لەگەڵ پارتی ئەوە بوە کە تا دۆخی هەرێم (پەرلەمان و حکومەت) ئاسایی نەکرێتەوە کۆبونەوە لەگەڵ پارتی ناکرێت ،(تا ئەو کاتە نوسەری ئەو وشانە ئەندامی جڤات بوو)

ئێستا ئەگەر بەڕێوەبەرانی گۆران بیانەوێت لەگەڵ پارتی کۆببنەوە دەبێت بڕیاری جڤاتی بۆ وەربگرن و جڤات بڕیاری نوێی هەبێت .

دۆخی دوای موسڵ و ئەو ئیحراجیەی بۆ پارتی دروستبوە لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە  کە چی بەسەر پەرلەمان و حکومەت هێناوە ؟ ئەو شکستەش کە توشی هەرێمی کردوە لە فرۆشتنی نەوت و نەبونی موچە و کارەبا و خزمەتگوزاری و خەریکە دۆخی ئەمنیشی دێتە سەر ، هەرگیز پارتی ناخاتە مەوقع و جێگەیەک کە لە هێزێکی وەک گۆڕان بێمنەت بێت، یا بێمنەتانە بڵێ مەرج لەکەس قبوڵ ناکەین ، هەر ئەو تەعبیرە کە نێچیرڤان بارزانی وتی نەفەسێکی بێمنەتی و جۆرێک لە هەڕەشەیە و نیەتپاکی نیە.

هەموان لەگەڵ دۆخێکی ئارام و کەشێکین بۆ لەیەکگەیشتن و داڕشتنی سەرەتایەکی نوێ کە لانیکەم ژیان و موچەی خەڵک چاک بکات، بەڵام هەر ئاڵاهەڵکردنێکی سپی بەرامبەر ئەو هەوڵانەی مەبەستی درێژەدانە بەو لوعبەیەی کە لە ساڵی ۱۹۹۱ ەوە بەرقەرارە تاوانە، جا ئەگەر بۆ هێزەکانی تر جارێک بۆ گۆڕان هەزار جار تاوانە.

هۆشیار عەبدوڵا

28/11/2016



وتارەکانی تری نوسەر