کەوتنی ئیڕان باڵادەستی تورکیا لەڕۆژهەڵاتی ناوین فراونتر دەکات بەتایبەتی لەسوریا!

شوان بورهان

ئەمە کورتە تێکستێک بو نوسیم شەوی ڕابوردوو، هەندێک بە قسەی پوچ وەڵامیان دایەوە. هەندێکیش بە وەڵامی نەخێر وانی یە! هەڵبەتە هەندێک لەو ئەزیزانەش کە سیاسەت بەوردی شرۆڤەدەکەن و لەڕەوشی ناوچەکە بە ئاگان ئەوبۆچونەیان وەک شیمانەیەکی بەهێزنرخاند!
هەڵبەتە دەوڵەتی تورک کە لە ئیستادا هەوڵی هەرەبەهێزی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ خۆدزینەوە لەگۆڕانکارییەکانی ناوچەکە. تاڕادەیەک بە سیاسەتی ئێراندا دەچێتەوە، بەوجۆرەی تەواوی شەڕەکانی خستۆتە دەرەوەی سنورەکانی خۆی، بەتایبەتی سوریا و عێراق! تورکەکان سەرەتا بۆدەستوەردان لەسوریا گۆڕی سوڵتانمورادیان کردبوە بیانو! هەرچی عێراقە کەرکوک وەکشارێکی تورکمانی و موسڵ وەک ولایەتێکی تورکی بەگشتی لەستراتیژیانداویە و دەیانەوێت بیلکێننەوە بەتورکعیاوە!
ئەمە جگە لەوەی کە دەوڵەتی تورک نەیاری سەرسەختی خواست و داواکاری ڕەوای کوردەکانە بۆ ئاواکردنی ستاتۆیەکی خۆیان کە مافی خۆزایی زمان و کلتور و شێوازی خۆبەڕێوەبەری خۆاینی تیادا بەئاازادی بەڕێوە بەرن، لەبەرامبەریشدا دەوڵەتی تورک پەنای بەۆتەوای پلانگێڕییە قێزەونەکان لەکۆمەڵ کوژ کردنی کوردەوە بۆ سازشی سیاسی بۆ دەوڵەتانی سەردەست و جیهانی تەنها لەپێناو نەگەیشتنی کورد بەوئامانجانەی.
تورکەکان هەمیشە هەوڵیان داوە سەرسەخترین ڕکابەری خۆیان کە هێڵی شیعەی ئیسلامیە لەشەخسی ئیراندا وهەژمونی خۆی بەسەر سوریا عیراق یەمەن تائاستێک بەحرێن دا کێشاوە بخنە تەڵەی دەوڵەتانی هەژمونگەرای جیهانی یەوە چونکە باشترین دەرفەتی یەکلا بونەوەی سەرکەوتن و بن کەوتنی هەردوهێڵی سونی و شیعەیە کە لەسەردەمی معاویەوە بەردەوامە!
کەوتنی ئێران واتە کەوتنی هەژمونی شیعە لە عێراق سوریا یەمەن بەحرێن! واتە فیناڵی شەڕی درێژخایەنی سەفەوی عوسمانی! بەوجۆرەش دەستی تورکەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوین دا بەتەواوی فراوانتر دەبێت!
ئەگەر کورد بڕوای وابێت کەوتنی ئێران بەبەرژەونەندی ئەو تەواو دەبێت ئەمە کورتبینی و لێکفدانەوەیەکی سۆزەکی زیاتر شتیکژنی یە بە بۆچونی من، چونکە کورد لەگەڵ تورکمان و ئازەرییەکان هاوسێن لە ئێران، تەنانەت ئازەرییەکان هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە موڵک و تاپۆی خۆیان دەزانن! بۆیە من بڕوام وایە تورکیا چۆن لەسوریا و عێراق ڕێگە نادات کوردان بە ئامانجەکانیان بگەن ئەوا لەئێران جگەلەوەی ڕێگەنادات باشترین بیانوی بەدەستەوەیە بۆ دەستوەردان لە ئێران، کە ئەویش پاراستنی ئازەری و تورکمانەکانی ئێرانە، جگەلەوەش سەرقاڵ بونی دەوڵەتانی هەژومنگەرا بە ئێرانەوە هەروەها ئەودەرفەتانەی ڕێکەوتنە سیاسیەکان لەئەنجامی دابەشکردنی ئێران دا دێنە کایەوە شانسی باشتر دەداتە تورکیا گوڕ بە پلانگێڕیەکانی دژی کوردان بدات لەڕۆژهەڵاتی ناوین بەگشتی، بۆیە بڕوادەکەم کە لەگۆڕانکاریەکانی ناوچەکەدا پێشکەوتنی تورکیا لەبەرژەوەندی کوردە نەوەک بە پێچیوانەوە!

17/11/2019



وتارەکانی تری نوسەر