ریكەوتنی یەكێتی و گوڕان سەرەتای دابەشبوونێكی قوڵتر

فه‌رحان جه‌وهه‌ر

ئەو رێكەوتنەی ئێستای یەكێتی و گۆڕان، لەم قوناغەدا كوردستان دووچاری دابەش بوونێكی قوڵتر لەوەی هەیە دەكات، ئەگەر یەكێتیش بەهەمان نیازو نەفەسی گۆڕان ئەو رێكەوتنە ئیمزا بكات، بەڵام بەدڵنیاییەوە یەكێتی بەمەبەست و نیازی جیاوازتری هەیە لە گۆڕان، چونكە مەبەستی گۆڕان لەم رێكەوتنە لەگەڵ یەكێتی كۆكردنەوەی هێزی سیاسی و سەربازییە لە دژی پارتی، ئەگەرنا هەموو ئەو هۆكارانەی كاتی خۆ وای كردووە گۆڕان لە یەكێتی جیابێتەوە، نەك نەماون بەڵكو زیاتربوونە، هۆكارەكانی جیابوونەوەی گۆڕان لە یەكێتی كە وەك خۆیان ئیدیعای دەكەن، بوونی گەندەڵی و قۆرخ كردنی یەكێتی لەلایەن بنەماڵەیەك و نەبوونی دیموكراسی و رێكەوتنی ستراتیژی پارتی و یەكێتی و  چەندین هۆكاری ترن، هەروەها بارودۆخی ناوخۆی یەكێتی سەردمی جیابوونەوەی گۆڕان بە بەراورد لەگەڵ ئێستا، ئەو كاتە زۆر باشتربوو،  كەواتە هەموو پێدراوەكانی بوونی رێكەوتنێكی لەم جۆرە لەم بارودۆخەدا بۆ دژایەتی كردنی پارتییە، راستە یەكێتی ئەو نیازەی نییە و بۆ مەبەستی جیاواز لەوەی گۆڕان چۆتە ژێر باری رێككەوتنێكی وەها، بەڵام دواجار هە ر رێكەوتنێك لەم بارودۆخەدا لەگەڵ گۆڕان دەچێتە چوارچێوەی دژایەتی كردنی پارتی، هەرچەندە هیچ هێزێك بەدرێژایی مێژوو سوودی لەدژایەتی پارتی نەبینیوەو نابینێت، بەلام دیارە گۆڕانیش دەیەوێت زیاتر خۆی تاقی بكاتەوە.

ئەم رێكەوتنەی گۆڕان و یەكێتی پارتی لاواز ناكات، بە پێچەوانەوە زیانی زیاتری بۆ گۆڕان دەبێت، لەبەرئەوەی بەشێكی زۆری لایەنگرانی گۆڕان لەسەر بنچینەی چاكسازیو دژایەتی كردنی گەندەلی بونەتە هەواداری ئەو حزبە، نەك بۆ پێكهێنانی ریكەوتن لەگەڵ حزبێك كە بە قسەی خۆیان بواری هیچ چاكسازییەكی تێدا نەماوەو لە ساڵانی رابردوو بە خرابترین شێوە ئیدارەی قەڵەمڕەوەكەیان كردووە، ئەی كەواتە خێرە لە شەو رۆژێكدا ئەو حزبە وا پاك بۆتەوەو رێكەوتنی لەگەڵ دەكەن و بەیەك لیستیش بەشداری هەڵبژاردن دەكەن، كەوابوو ئەو جیابونەوەتان بۆچی و لە پێناوچی بوو، هەروەها بەشێك لە ئەندامانی یەكێتیش ئەو پرسیارە لە گۆڕان دەكەن، كە بۆچی ئەو حزبەتان لاواز كرد و ئیێستاش وەك فریاد رەس دەیبینن؟ ئەی ئێوە نەبوون دژایەتی رێكەوتنی ستراتیژی پارتی و یەكێتیتان دەكرد، و ئێستا خۆتان هەڵوەدای ئیمزاكردنی رێكەوتنێكی لەو جۆرەن.

رێكەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەكێتی، تا رادەیەكی باش توانی حكومەت و پەرلەمان یەكخاتەوەو شەڕی نەگریسی ناوخۆ كۆتایی پێبێنێت، بەڵام ئەو رێكەوتنەی ئێستای گۆڕان و یەكێتی ئەگەر بێت و بەو شێوەی وەك ئێستا كە لەلایەن لیژنەكانیانەوە داڕێژراوە ئیمزا بكرێت، بە پێچەوانەی رێكەوتنی ستراتیژی بەرەو دووحكومەتی و دابەشبوونێكی قوڵمان دەبات، كە چەندین ساڵی دەوێت تا دەگەینەوە یەك، چونكە باردۆخی كوردستان بەرگەی ئەو جەمسەركیریە ناوخۆیە ناگرێت لە دژی یەكتر، ئەوەی ئەمرۆ پێویستە هێزە سیاسیەكان هەموویان لەسەری كۆكبن و رێكەوتنی بۆ بكەن، دژایەتی گەندەلی و داعش و دارژتنی ستراتیژیەتێكی نەتەوەیی هاوبەشە، نەك رێككەوتنی دوولایەن دژی لایەنێكی تر.

ئیمه وه ك لیژنه ی روشنبیری و راگه یاندن و هونه ر له په رله مانی کوردستان رووداوی کوشتنی روژنامه نووس وه دات حسین ع لی له شاری دهوک و بومب هه لدانه به رده م مالی روژنامه نووس امیر خانه قینی له گه رمیان. شه رمه زار ده که ین و داوا له ده زگا امنیه کان ده که ین لیکولینه وه ی جددی و به په له له و تاوانانه بکه ن و تاوانباران به سزای خویان بگه ینن. هه روه ها هه وله کانیان چرتر بکه نه وه بو پاراستنی گیانی روژنامه نووسان.



15/08/2016



وتارەکانی تری نوسەر