عیراق لە نێوان شۆڕش وخۆپیشاندان

فه‌رحان جه‌وهه‌ر



 ئەو بزووتنەوە جەماوەریەی ئەمڕۆ لە عیراقیدا بەرپابووە ئەنجامی کۆمەڵێک هەڵەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەیە بە درێژایی شانزەساڵی دوای روخانی بەعسیەکان، کە پێیان وابوو تا ماوەیەکی درێژ یان بۆ هەتا هەتایێ دەتوانن لەسەر پێستی جیاوازی مەزەبی درێژە بە حوکمڕانی گەندەڵکاری خۆیان بدەن، بۆیە بەهیچ شێوەیەک پێشبینیەکی لەو جۆرەیان نەکردبووکە رۆژێک دێت ئەم شێوازە لە حومڕانیە ناتوانێ بەم ریتمە بەردەوام بێ، هەرچەندە هاتنی عادل عەبدولمەهەدی وەک کەسێکی سیاسی و رۆشنبیروپاک و بێ باک لە کورسی ودەسەڵات سەرەتای ئومێدێکی مەزن بوو بۆ هەموو گەلانی عیراق، بەڵام دوای یەک ساڵ لە حوکمڕانیەتی عەبدولمەهدی دیارە خەڵکی باشوور بێ ئومێد بوون لە دەسەڵاتەکەی.

 
ئەو رووداوانەی عیراق لە خۆپیشاندان دەرچوونەوبۆتە شۆڕش چونکە عیراق مێژوویەکی دوورو درێژی لە گەڵ شۆڕشدا هەیە، و خاوەن رابردوویەکی  خوێناویە لەم بارەیەوە، ئەگەرسەردەمانێک شۆڕش وشەیەکی ئەفسووناوی بووەو هەزاران کەس لە سەرانسەری جیهان تەنها بە بیستنی ئەو وشەیە گیان و ماڵی خۆیان لە پێناو بەخت کردووە، ئەوە بۆ ئەمڕۆ شۆڕش چیتر ئەو وشە ئەفووساناوییە نییە،بەڵکو مانای تووندو تیژی و تۆقاندنە شۆڕش هەڵگری داواکاری رادیکاڵیە کەلە ئەرزی واقیعدا دوای خۆی دۆخێکی ناسەقامگیرو پڕلە ترس و تۆقاندن بەرهەم دێنێ و رێگا بە هیچ ریفۆرمێک ناداو لە ناوخۆیدا بەرە بەرە رۆڵەکانی دەخوات وچینێکی مشەخۆرو هەڵپەرست لە بەرهەمەکەی دەخۆن و خەڵکە شۆرشگێڕەکەش یان پەراوێز دەخرێن یان ئاوارەی وڵاتان دەبن.

 
 شۆرشەکەی ئەمجارەی عیراقیش ئەگەر سەریش بکەوێ لەو ئەزموونانەی پێشتری خۆی چاکترنابێ، چونکە لە هیچ وڵاتێک ریفرۆم بەتووندووتیژی ئەنجامی نەبووە یان باشتر بڵێم هەموو ئەو وڵاتە رۆژهەڵاتیانەی شۆڕشیان تیادا کراوە جگەلە دەسەڵاتی ئیستیبدادی نمونەیەکی جوانیان بەرهەم نەهێناوە، ئەگەرچی دواکاریەکانیان رەوان بەڵام ئامرزی هێنانەدییان جێگای ئومێد نییە و راماڵینی کۆی چینی سیاسی دەسەڵاتدار بەیەک جارداواکاری وکردەیەکی شۆڕشگێڕی و رادیکاڵییە کە ئەنجامەکەی خوێناویە و ئەوانەی بەرەنجامی ئەم شۆڕشەش دەسەڵات وەردەگرن لەمانەی ئێستا باشتر نابن، چونکە کەس وەک عیراق لەم بارەیەوە خاوەن نموونە نییە، وێڕای ئەمەش هەموو پێدراوەوئاماژەکانیش ئەوەمان پێدەڵێن ئەم چینە سیاسیەی ئێستای عیراق بەبێ خوێن رشتنێکی زۆرئەم دەسەڵاتە جێناهێڵن، بۆیە پێویست بووئەم بزووتنەوەیە لە چوارچێوەی خۆپیشاندانی مەدەنیانە مابایەوەو داوای چاکسازییان بکردایەوحکومەتیان خستبایە ژێر گوشار بۆ ئەنجامدانی لە ماوەیەکی دیارکراودا، چونکە  هەموو ئەو وڵاتانەی ئەمڕۆ خاوەن سیستەمێکی چاکن، ریفۆرمیان بە قۆاناخ تێدا کراوە. 

 

12/11/2019



وتارەکانی تری نوسەر