aso
كێ كودەتای ئەنجام دا؟
هیوا سه‌ید سه‌لیم
 ساڵێک بەسەر سیناریۆی كودەتای 15 تەمووزی توركیا تێدەپەڕێت، ئەو كودەتایەی تا ئێستا بە تەواوەتی ساخ نەبۆتەوە كە كێ كردی ، بۆ كرا، دژ بە كێ ئەنجام دراوە هاوکات كێ لە پشتی بوو؟ كە ئەم جۆرە كودەتایە یەكەمین جارە لە توركیا روودەدات، بۆیە زۆرێك لە چاودێران بە سیناریۆی خودی دەسەڵاتدارانی پارتی داد و گەشەپێدانی دەبینن ، دەوڵەتی توركیای نوێ كە مێژووەكەی پڕە لە ئەزموونی كودەتای سەربازی و کۆدتای سپی هاوکات هەر خودی ئەو دەوڵەتی توركیای نوێ لەسەر بنەمای كودەتای سەربازی دامەزراوە، بۆ نموونە كاتێك مستەفا كەمال دەیەوێت كۆتایی بە دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی بێنێت پەنا دەباتە بەر كودەتا، بەڵام بە هاتنە سەردەسەڵاتی پارتی دادوگەشەپێدان لە توركیا زۆر ژیرانە كاریان لەسەر ئەوە كرد كە چۆن بتوانن ئەوانیش وەك حزبەكانی پێش خۆیان بەتایبەت حزبە ئیسلامیەكانی وەك رەفا و سعادەت نەكەونە بەر شاڵاوی كودەتای سەربازی، بۆیە هاتن سەرەتا ئیشیان لەسەر سنورداركردنی هێزی سەربازی كرد لەو وڵاتە، كە پێش دادوگوشەپێدان زۆربەی ئەوانەی لە رێگەی هەڵبژاردن یان كودەتای سەربازی جڵەوی دەسەڵاتیان لە توركیا وەردەگرت بە هەمان ڕوانگە دەیان ڕوانیە سوپا كە پارێزەری دەستوورو سیستەمی علمانیەتە كە دامەزرێنەرەكەی مستەفا ئەتاتوركە كە توركیایەكان بە باوكی روحی خۆیانیان دەزانی. سنورداركردنی دەسەڵاتی سەرباز لە توركیا و هەڵوەشاندنەوەی دادگای سەربازی و هەمواركردنەوەی چەند یاسایەك بە تایبەت یاسای هەڵوەشاندنەوەی پارتە سیاسیەكان لە لایەن پارتی دادوگەشەپێدان گەرنتی مانەوەی ئەو حزبەی مسۆگەر كرد لەبەرامبەر كودەتای سەربازی لە ماوەی ئەو پانزەی ساڵەی كە ئەكەپە دەسەڵاتی بە دەستەوە هەیە، ئەگینا دەستبردنی ئەكەپا بۆ چەند یاسایەك كە مەترسی بوون بۆسەر سیستەمە علمانیەكەی توركیا و چەندین قەیرانیتر هی ئەوەبوون چەند جارێك كودەتا بەسەر ئەو دەسەڵاتە بكرێت، كە پێشتر ئەو حزبانەی دەهاتە سەر دەسەڵات زۆر كەمتریان لەوەی ئەكەپە كردبوو كاتێك سوپا لە دەسەڵاتی دووردەخستنەوە. با واز لەو مێژووە بێنین بگەڕێینەوە بۆ رووداوی ساڵی پار كە وەك باسمان كرد كە زۆرێك لە چاودێرەكان تا ئێستاشی لەگەڵ دابێت بە سیناریۆی خودی رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەكەپەی دەبینین، رووداوەكان و كارادانەوەكانی یەك ساڵی دوای ئەو سیناریۆیە ئەوە دەردەخەن كە گوماناكانی سەر ئەو سیاریۆیە لە خۆڕانەهاتوون، هەر بۆیەشە لەسەر ئاستی جیهانیش كودەتای 15 تەمووز بە سیناریۆی ئەردۆغان ناسراوە. زیندانیكردنی هەزاران كەس لە ئاستی پەرلەمانتار و چالاكوانی مەدەنی و ئەفسەر و سەرباز و كارمەندانی دەوڵەت لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئاكپارتی گەواهی ئەوە دەدەن كە ئەو حزبە لە ئەنجامدانی ئەو كودەتایە ئامانجی بووە پاكتاوی نەیارەكانی خۆی بكات تا رێگا لە بەردەم ئەجێندا سیاسەكانی تەخت بێت، لە ساڵی رابردووش هەر وای كرد، هەر لە داخستنی میدیا بگرە تا هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر دەیان پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن و زیندانیكردنیان تا نەبنە كۆسپ لەبەردەم هەمواركردنەوەی ئەو دەستوورەی كە ئاكپارتی دەیویست بیكاتە كاڵایەك بە باڵای سەرۆكەكەیان ( روجەب تەیب ئەردۆغان) ئێستا كە ساڵێك بەسەر سیناریۆی كودەتای 15 تەمووز تێدەپەڕێت گومانێكی ئەوتۆ نەماون كە ئەردۆغان خۆی دەرهێنەوەر ئەو فیلمە بووە، هەر بۆیەش وڵاتان ناچنە ژێر باری داخوازیەكانی توركیا ، كە بریتین لە رادەستكردنەوەی فەتحوڵا گولەن لە لایەن ئەمەریكا و داخستنی سەدان ناوەندنی رۆشەنبیری و پەروەردەیی سەر بە رێكخراوی خزمەت، بەڵام لە ناوخۆی توركیا بارودۆخەكە بە شێوەیەكی تر ئەویش بەوەی توركیا لە پاكتاوی نەیارەكانی بەردەوامە و بۆ ئەم مەبەستەش پەنای بردۆتە بەر جۆرەها شێوازی نادیموكراسی و دیكتاتۆریانە لە فشار بۆ سەر میدیا کانەوە بیگرە تا و گرتن و زیندانیكردنی دەیان هەزار كەس.

PM:10:58:15/07/2017
زیاتر ...
كورد دانوستانكاری نیە
لە ئێستادا كۆنفیدرالیەت بەدیلی گونجاوە
ریفراندۆم ئەو هەموو كۆنفراسەی ناوێت
ریفراندۆم و تێكەڵاوكردنی كارتەكان
كاركردنەوەی پەرلەمان دەبێتە پارسەنگ ؟
كێ كودەتای ئەنجام دا؟
ئەزموونی خرابمان لەگەڵ ریفراندۆم هەیە
با كۆچی نەوشێروان بۆ یەكڕیزی نیشتمانی كۆمانكاتەوە
هاوكاریكردنی یەپەگە و زیاتر لە پەیامێك
توركیای دوای ریفراندۆم
خۆر لە رۆژئاوا هەڵدێ!
پرسەنامە و چەژنانە ناو ماڵی كورد یەكدەخەن؟
راپەڕین.. خەوێکی شیرین، سپێدەیەک تاڵ
راپەڕین..خەوێکی شیرین، سپێدەیەک تاڵ
پاش ئەو هەموو تاڵانكاریە چاكسازیمان پێمەفرۆشنەوە
12345