له‌م قۆناخه‌ی جه‌نگی داگیركه‌رانه‌ی توركیا دژی ڕۆژاڤا، ئه‌م دووپرسیارهی سه‌ره‌وه ته‌واو به‌یه‌كه‌وه گرێدراون. هه‌رچه‌نده پرسیاری یه‌كه‌م له‌میدیا یان سۆسیال میدیا یان له‌ناو زه‌ینی هه‌ركه‌سێكی كوردستان له‌هه‌ر چوارپارچهكهیدا زۆر دووباره ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام لێكدانه‌وه‌و پێشبینییه‌كان جێی بڕوانین، چونكه ئه‌و دۆخه نوێ و ههستیارو مه‌ترسیداره دروستكراوی ئێمه‌ی كورد وه‌ك كۆمهڵگاو وه‌ك هێزه سیاسیه‌كانی نین، به‌جۆرێك كه زاده‌ی هه‌ڵه سیاسیه‌كانیش نین، وه‌ك زۆر لهڕووناكبیران یان ئۆپۆزسیۆنی ئه‌م پارچه‌و ئه‌وپارچه‌ی تری كوردستان بۆ ڕكابه‌ری سیاسی ئه‌یڵێن. ئه‌وه‌ی ڕووئه‌دا، ئێمه كاره‌كته‌ری كارا نین تیایدا، ئه‌وه سوپهردهوڵهتانی جیهان و ناوچه‌كه‌ن ڕووداو دروست ئه‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه‌ش به‌لای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه‌وه ئاراسته‌یان ئه‌كه‌ن. به‌ڵام له‌ڕاستیدا كورد لهئاساییترین و ساده‌ترین تاكیهوه تا دامه‌زراوه سیاسی و حوكمڕانی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی و تا ئه‌و ده‌سته‌و دامه‌زراوانه‌ش كه گرووپی بیركردنه‌وه‌ن (سینك تانك) بیر له‌وه‌ڵام یان به‌رجه‌سته‌بوونه سیاسی، ئه‌منی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و ڕوودانه ئه‌كه‌نه‌وه، كه لێكه‌وته‌ی ئه‌م دۆخه نوێیه ئه‌بن، كه به‌رله‌هه‌مووان به‌رهه‌مهێنراوی ئه‌مریكا و دواتر روسیا و له‌گه‌ڵیشیاندا توركیان بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه. به‌ڵام سه‌راپای بیركردنه‌وه‌ی كورد له‌و پرسیاره‌ی (چی به‌ڕێوه‌یه؟) به ترس و مۆته‌كه‌ی به‌رده‌وامبوون و فراوانبوونی خیانه‌تكردن له‌كورد و كردنی به قۆچی قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وانی تر ئاوێتهبووهو گه‌مارۆدراوه.
بێگومان كورد ناهه‌ق نییه ئاوا ترساوانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسیاره‌كه‌دا بكات، به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا، چونكه ئه‌وه سه‌د ساڵه خیانه‌ت له‌كورد ئه‌كرێ و فریو ئه‌درێ، هه‌ر له‌نزیك به دوو ده‌یه‌ی هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا ده‌ستبڕین و فریودان و خیانه‌ته‌كانی بینیوه، واتا ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش بینیویه‌تی و پێویست ناكا مێژووی ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی كۆتایی هه‌زاره‌ی دووه‌می بۆ بگێڕدرێته‌وه تا په‌یوه‌ست به‌خۆیه‌وه له‌گه‌وره‌ترین وانه‌كانی سه‌د ساڵی ڕابردوودا بگات. چونكه ڕووداوگه‌لێكی دیاریكراوتر له‌وانه‌كانی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد‌و كۆتایی جه‌نگی سارد، هه‌روه‌ها له‌وانه‌كانی سه‌رده‌می هه‌ژموون و باڵاده‌ستی لیبڕالیزمی سه‌رمایه‌داری به جیهانی بووی دوای ڕووخانی دیواری به‌رلین له‌به‌رچاون، هاوكات زیندوتر وانه‌و په‌نده‌كانی سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كرداره‌كی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و دواتر دۆڕاندنی نموونه داعشیهكهشی له‌به‌رچاون. له‌هه‌موو ئه‌و سه‌رده‌مانه‌وه كه ئاماژه‌م پێدان وانه‌كانی دۆِڕان بۆ كورد له‌به‌رده‌ست دان، ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی لێره‌و له‌وێ دهسكهوتیشی هه‌بووبێ و زاده‌ی زهمینڕهخساندنی زلهێزه‌كان بووبێ بۆمان، به‌ڵام لهساتهوهخت و قۆناخه‌كانی وه‌كو ئێستادا كه بۆ زلهێزه‌كان ئیتر ڕۆژی حساب وكتابی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان داهاتووه بۆ چه‌ندین ده‌یه، یان بۆ ته‌واوی ئه‌م سه‌ده‌یه، ئه‌وا وانه‌ی یه‌كه‌م و هه‌ره گرنگ بۆ كورد ئه‌وه‌یه، كه له‌م جۆره قۆناخانه‌دا ئه‌گه‌ری زۆره و له‌گوینه، كه‌هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی ئێستا هه‌مانه له‌ده‌ست بچن یان ئه‌وه‌نده پووچ بكرێنه‌وه كه مانایه‌كیان نه‌مێنێ. بێگومان ئه‌وه نه‌شارینه‌وه كه قوربانی و تێكۆشانمان له‌هه‌موو قۆناخه‌كاندا فاكته‌ری گرنگ بوون لهوهدیهێنانی ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ی تا ئێستاش هه‌مانن.
به‌ڕاست كورد چی ئه‌توانێ و ئه‌بێ چی بكا؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره زۆر گوێبیسی ڕای ده‌سته‌بژێری ئه‌كادیمی و هه‌روه‌ها بیركه‌ره‌وه‌ی كورد ئه‌بین كه‌پێیان وایه ئه‌بێ كورد سیاسه‌تێكی ڕیالیستی و عه‌قڵانی په‌یڕه‌و بكا بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی له‌م ئاژاوه‌یه‌دا ده‌ربازی بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌بێ لایه‌نگرانی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی سه‌ره‌وه ڕوونی بكه‌نه‌وه پهیڕهوهكردنی سیاسه‌تێكی واقیعیانه، یان سیاسه‌تێكی عه‌قڵانی بۆ كورد له‌م قۆناخه‌دا چۆنه و به‌چی پێناسه ئه‌كرێ و هه‌نگاوه‌كان و میكانیزمی ئه‌و جۆره سیاسه‌تانه ئه‌بێ چی بن؟ له‌وه‌ش گرنگتر به بۆچوونی من ئه‌وه‌یه ، سیاسه‌تی ریالیستی یان عه‌قڵانی له‌م دۆخانه‌دا بۆ كورد به‌چ ئامانجێكه؟ بۆ ئه‌وه‌یه چ جۆره كوردێك بنیاتبنرێته‌وه؟ هه‌موومان ئه‌زانین كه ئێستا كورد به‌ده‌یان نازناو ناودێر ئه‌كرێ له‌وانه بۆنموونه: كوردی ئازا، كوردی جه‌نگاوه‌ر، كوردی خیانه‌تلێكراو، كوردی شهرمهزاركراو، كوردی فریودراو، كوردی ده‌سته‌مۆكراو، كوردی دۆڕاو، كوردی چكۆڵهوهكراو، كوردی فرۆشراو، كوردی نه‌رم ونیان، كوردی ڕه‌ق ووشك و زۆری تریش، به‌ڵام به‌ڕاستی ئێستا كه ترس له‌ئێستا و له‌ئاینده گه‌مارۆی واقعی كوردستان و سایكۆلۆژی و مۆڕاڵی مرۆڤی كوردی داوه، هاوكات خه‌ریكه عه‌قڵی مرۆڤی كوردیش له‌وه‌دا كورت ئه‌كرێته‌وه، كه سیاسه‌تی عه‌قڵانی بۆ كورد بریتیه له‌وه‌ی چۆن گونجاوترین پڕۆتۆكۆلی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ئیمزابكا، به‌ومانایه‌ی له‌ناو چه‌ندین پڕۆتۆكۆلی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌داندا، به گریمانه‌ی عه‌قڵانی خۆی باشترین و گونجاوترینیان هه‌ڵبژێرێ. به‌ڕاست كورد هیچ ڕێگه‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه ته‌نیا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان نه‌بێ؟! ئایا ڕاسته هه‌ندێكمان مه‌شقی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به كورد بكه‌ین و به بیانووی سیاسه‌تی واقعییانهو عه‌قڵانیانه لهسهرخۆبهدهستهوهدان ڕای بێنین؟ له‌كۆتاییدا دووباره‌ی ئه‌كه‌مه‌وه، كه سیاسه‌تی عه‌قڵانی و واقیعییانه له‌م دۆخه‌ی كوردستاندا ئه‌بێ ڕاڤهبكرێ و بناسێنرێ تا یه‌كسان نه‌كرێ به بردنی كورد بۆ تونێلی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، به‌ڵكو یه‌كسان بكرێ به فیكر‌و سیاسه‌تی سه‌روه‌ربوون.