سەرۆكی پێشمەرگەو سەیارەی درع

شێرزاد شێخانی

نزیك بەساڵێكە لەسلێمانیم.رەنگە هەزارانجار بەبەردەركی بارەگای لقی چواری پارتیدا گوزەرمكردبێت، كەدەكەویتە سەرشەقامی سالم،رۆژێك لەرۆژان نەمبینی دەرگای ئەم بارەگایە كراوەبێت!.تەنانەت جارێكیان ویستم بۆ فەیسبوكەكەم وێنەیەكی ئەم دەرگا هەمیشەداخراوە بگرم وبەبێ كۆمینت بڵاوی بكەمەوە، چونكە زۆرجار وێنە خۆی ئەدوێ،بەڵام ترسام نەبادا قۆڵبەستم بكەنو تەسفیری بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پاراستنی سلێمانیم بكەنو لەوێش شوێنبزرمكەن،بەتایبەت ئەمڕۆ گەورەترین دوژمنی پارتی باوەڕتان بێت نە گۆرانو یەكێتییە،نە داعشو قاعیدەیە،بەڵكو گەورەترین دوژمنی پارتی نوسەرو رۆژنامەنوسو رۆشنبیرو قەڵەمەئازادەكانە،بەدەلیل ئەوەندەی رۆژنامەنوسو نوسەر ئەگیرێنو ئەكوژرێنو داداگایی ئەكرین ئەوەندە كۆنە بەعسیو موستەشارو ئەنفالچی موحاسەبەناكرێن..

وابزانم دوساڵ بەر لەئێستابو، كاتێك بەرێگاوە بوم لە سلێمانییەوە بو هەولێر، بینیم بەدرێژایی رێگای هەولێرو سلێمانی هێزەكانی زێرەڤانی جادەكەیان تەنیوەو لەدوری هەر پەنجا مەتریك چەكدارێكی عەینەك رەش بەجلی سەربازییەوە تەوزیعكراون،لەدوری هەر دوسەد مەترێكیش پیكابێكی دوشكەلەسەر وەستاوە.. من ئەم دیمەنانەم پێشتر لەمیدیاكان ئەبینی لەكەژاوەكانی سەدامو قەزافیو حوسنی موبارەك،بەڵام پێم سەیر بو لەكوردستانی ئێمەشدا دیمەنێكی واببینم،زۆری پێنەچو لەرادیۆی سەیارەكەمەوە گوێم لەهەواڵبو باسی سەردانی مەسعود بارزانی ئەكرد بۆ خانەقین..ئەوسا بەكوڕەكەمم وت،سەیرە ئەم زاتە بەمشێوەیە خۆی نمایش ئەكات، لەكاتێكدا هەزارانجار گوێمان لێی ببو كەوا ئەو  خۆی بەپێشمەرگەیەكی زۆر ماندونەناسو ئازاو دلێر ئەزانێت، كەچی ئەترسێت لەرێگای سەفەریدا تەقەی لێبكرێت، بۆیە ئەم هه مو حیماییەی لەسەر رێگادا داناوه، یا تۆ بڵێی ئەمە بۆ خۆدەرخستنو لاسایی كردنەوەی دیكتاتۆرەكانی تری دونیا بێت،ئەوەشی لەبیرچوبێتەوە تەنها بەردێكی بچوك بكەوێتە ژێر تایەی سەیارەكەیەوە لەوانەیە بیست تەقڵە لێبداتو هەرچی لەگەڵیشدایە هەنجن بەهەنجن ببنو ئەم هەمو حیمایەیەش فریای نەكەون.خۆ قەدەری خوا كە هات ناگەرێتەوە،بەڵام دیكتاتۆرەكان باوەڕیان بەخواو قەدەریشی نییە،ئەگینا نەخۆیان ئەكەن بەفیرعەونو نە ئاواش ئازاری میللەتەكانیان ئەدەن.

پێم سەیربو لەجیاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەمو هێزە لەسەر رێگاكە، بۆچی لەگەڵ خۆی نەبردن بۆ بەرەكانی شەڕی خانەقین و جەلەولا كە ئەوكات شەڕێكی دەستەویەخەی پێشمەرگەو داعش بەرپاببو.دوای ئەوەش بۆچی بەرێگای كۆیەوە نەئەهاتە سلێمانی كە بەحیساب رێگاكە زۆر ئەمینترە لەرێگای كەركوك. بەڵام دەركەوت كەوا ئەو مەبەستی لەو هەمو عەرزی عەزەلاتە تەنها خۆ بەزل پیشاندان بوە.

جیا لەوەش كۆشكو تەلارەكانی مەسعود بارزانی لەسەری رەش هیچ كەسێك نەیدیوەو نایبینێ،تەنانەت چۆلەكەش بەسەریا تێپەرێت تەقەی لێئەكرێ،چونكە"ناوچەی موحەرەمەیە" وەك كۆشكی سەرۆكایەتی سەدام وایە،ماڵو كۆشكو خانوو مەزرەعەكانی بەرپرسانی پارتیش لەمەسیف ودەوروبەری بەهەمانشێوە موحەرەمەن.كاتێك سەركردەكان سەیارەكانیان ئەكەن بەدرع وشورای ماڵەكانیان تەلبەند ئەكەن وناوچەكانی دەورەپشتان مینرێژ ئەكەن،ئەمە ترسە لەمیللەت نەوەك ترس بێت لەدوژمن..

دەیانو سەدان هۆكار هەبون لەسەر بەرپابونی شۆڕشی گەلانی میسر دژ بەدیكتاتۆریەتی حوسنی موبارەك، بەڵام ئەوەی سەرنجی راكێشام قسەی هاوڵاتیەكی میسری رۆشنبیر بو كاتێًك وتی" گەورەترین دەسكەوتی ئەم شۆرشەمان ئەوەبو كەئیتر نەجاتیمان بو لەكەژاوەكانی سەرۆك،كاتێك هەمو بەیانیو ئێوارەیەك لەهاتوچونی بۆ كۆشكی سەرۆكایەتی بیست شەقامیان دائەخست تا كەژاوەكانی پیا تێئەپەری"!!.ئێستا حوسنی موبارەك نەكەژاوەی بەدواوەیە،نە حەشامەتی حەرەسی جەمهوریو لیوا تایبەتەكانی،ئێستا لەژورێكی بچوكدا زیندانیە چاوەڕێی مەرگێكی ناشەرەفمەندانەیە چونكە دیكتاتۆریكی ملهوری دژ بەمیللەتەكەی بو..ئەمە چارەنوسی هەمو ئەو دیكتاتۆرانەیە كە دژ بەخواستو ویستی میللەتەكانیان حوكم ئەكەن،عەدالەتو هەمو بەهایەكی جوانی لەناو ئەبەن،خۆیان وەكو قارۆنی سەرنگومكراو نمایش ئەكەن ،بەنازو فیزەوە ژیان بەسەر ئەبەن، میللەتەكەشیان لەتە نانێك نیە بیخوات..

( إن قارون كان من قوم موسی فبغی علیهم وێ‌تیناه من الكنوز ما إن مفاتحه لتنو‌و بالعصبە أولی القوە إژ قال له قومه لا تفرح إن الله لا یحب الفرحین ( 76 ) وابتغ فیما ێ‌تاك الله الدار اڵاخرە ولا تنس نصیبك من الدنیا وأحسن كما أحسن الله إلیك ولا تبغ الفساد فی اڵارچ إن الله لا یحب المفسدین ( 77 ) ) .

28/05/2016



وتارەکانی تری نوسەر